ڕۆژی سێ شەممە ٥ی بەرفرانباری ١٤٠٢، وریشە مورادی ناسراو بە “جوانا سنە” دوای تەواو بوونی قۆناغی لێپرسینەوە لە بەندی ٢٠٩ی بەندیخانەی ئێڤین، بۆ بەندی ژنانی ئەو بەندیخانە گوازرایەوە.
وریشە مورادی، ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بووە کە ئەم ڕێکخراوە ڕۆژی سێشەممە، ٤ی ڕەزبەر بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ڕوو لە بیروڕای گشتی، ڕایگەیاندووە کە ناوبراو، بە مەبەستی “چالاکیی سیاسی و ڕێکخستنی ژنان” لە کوردستان بووە و بە سەرنجدان بە بێسەروشوێنکردنی هاوڕێ جوانا سنە، لەلایەن هێزەکانی ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعاتەوە، بەرپرسایەتیی گیانی ئەم ئەندامەمان لە ئەستۆی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.”