ڕۆژی یەکشەممە ٣ی بەفرانباری ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری ڕەبەت بەناوی “کەیوان محەممەدزادە” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بریندار کرا.
ئەو کۆڵبەرە لە بەرزاییەکانی کوێستانیی “کێلێ”ـی شاری بانە بریندار بووە.
هەر لەو ڕۆژەدا و لە سنووری نەوسوود، کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بەناوی “موختار شعری” بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزیەوە بە سەختی بریندار بوو.
ئەو دوو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری برینەکانیان بۆ نەخۆشخانە گوازرانەوە.