لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، مامۆستا مەلا “ئیبراهیم سەلیمی” پیشنوێژی مزگەوتی چوار یاری نەبی لە شاری پیرانشار لەلایەن دادگای تایبەت بە مامۆستایانی ئایینی لە ورمێ سزای ٣٦ مانگی بەسەردا سەپێنراوە.
ئەو مامۆستا ئایینییە بەتۆمەتی “هەوڵ دان بە دژی ئاسایشی نەتەوەیی، شێواندنی بیروڕای گشتی و پشتیوانی لە بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی” دادگایی کراوە.
مامۆستا ئیبراهیم سەلیمی پێشتر لە ١١ی ڕێبەندانی ١٤٠١، دوای واژۆ کردنی بەیاننامەی پشتیوانی لە بزووتنەوەی ژینا بانگی ئیتلاعات دەکرێ و هەر لەوێ دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوەی ڕەوانەی گرتنگەیەکی ورمێ دەکرێ.
ناوبراو لە ١ی ڕەشەممەی ئەو ساڵ، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو.