۲۷ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کاسبکارێکی سەقز بە دەستی هێزە چەکدارەکان بریندار و نقوستان کرا

کاسبکارێکی خەڵکی تیلەکۆی سەقز لەلایەن هێزە چەکدارەکانی دەوڵەتەوە درایە بەر دەستڕێژ.
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، ۱۵ی خەرمانان شۆڕش قادرزادە، خەڵکی تازاوای سەر بە تیلەکۆی سەقز کە چۆدار بووە، بۆ کڕین و فرۆشتنی مەڕوماڵات دەچێتە چەند گوندێکی سنووریی ناوچەی سەقز، بەڵام بێ هۆ و سەرەڕۆیانە لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە دەدرێتە بەر دەستڕێژ و بە برینداریش بە قۆنداغە تفەنگ هەتا سنووری مردن لێی دراوە.
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ناوبراو دوای گوێزرانەوەی بۆ نەخۆشخانەی سەقز دەسبەجێ یەکێک لە گورچیلەکانی دەردێنن و نەشتەرگەری بۆ لەگەنی شکاوی دەکەن، کەچی عەمەلەکە سەرکەوتوو نابێ و هەر دوو لاقیشی لە دەست دەدا.
ڕەفتاری دژەمرۆیی و دوژمنکارانەی هێزە ئینتیزامییەکانی سەقز لەگەڵ ئەو کاسبکار و چۆدارە بێدەرەتان و بێتاوانە لە حاڵێک دایە کە ماوەی چەند ڕۆژێکە کۆمەڵێک خۆپیشاندان بۆ نارەزایەتیدەربڕین بە کوشتوبڕی کۆڵبەران و کاسبکاران لە چەند شارێکی کوردستان دەستی پێکردوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *