چاونیوز: مامۆستا مەلا “حسێن عەلیمرادی” مامۆستای مزگەوتی “ئیبراهیم خەلیلاللە”ـی سنە و بەرپرسی قوتابخانەی ئایینی و لەبەرکردنی قورئان، لەلایەن دادگای تایبەتی “روحانیت”ـی هەمەدان ١٦ مانگ حوکمی بەندیخانەی بەسەردا سەپا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند؛ ئەو مامۆستا کوردە بە تۆمەتی “هەوڵ دان بە دژی تەناهی نەتەوەیی وڵات” و “پڕۆپاگەندە بە دژی نیزام” حوکم دراوە.
مامۆستا پێشترین لە ١٥ی خاکەلێوە بە تۆمەتی “تێکدانی بیروڕای گشتی” لەلایەن دادگای تایبەتی مامۆستایانی ئایینی دوو ساڵ حوکمی هەڵپەسێردراوی پێ درابوو.