چاونیوز: لانیکەم ١٩ هاونیشتمانی خەڵکی شاری شنۆ کە لە پێوەندی دەگەڵ شۆڕشی #ژنژیانئازادی دەسبەسەر کرابوون، لە بەندیخانەی ئەو شارە ڕاگیراون.
لەو ژمارەیە ٣ هاونیشتمانی کە بە حوکمی سەرەتایی، ئێعدامیان بەسەردا سەپاوە، بەشێکیان حوکمەکەیان دەکێشن و بەشێکیشیان یان هەروا چارەنووسیان ناڕوونە یان تانەیان لە حوکمی دادگا داوە و چاوەڕێی بڕیاری کۆتایین.
ئەو هاونیشتمانیانە بریتن لە:
١.عەبدوڵلا پەرناک ٢.بەختیار مەسعوودی(قۆرغانی) ٣.فەرزاد تەهازادە(حوکمی سەرەتایی سێدارە) ٤.شەهرام مەعرووفمەولا(بەنگین) ٥.محراب ڕوون ٦.هەژار قۆیتاسی ٧.محەممەدخالید محەممەدپوور(خەڵکی ئاوایی خانلەر) ٨.هاوڕێ خارەزمی ٩.سولەیمان ئەرەسزادە(عوسمان ئاراز) ١٠.یاسین سامسام ١١.فەرعان حەسەنزداە(بێژاوێ) ١٢.ئاسۆ شێخە(چەشمەگۆل) ١٣.مراد ساعی(حوکمی سەرەتایی سێدارە) ١٤.کاروان شاهی(چارەنووس ناڕوون) ١٥.فەرهاد تەهازادە(چارەنووس ناڕوون) ١٦.فریاد حەمزەشور(حوکمی سەرەتایی سێدارە) ١٧.ئەبوبەکر ئیراندوست.١٨.هەژار موحمودیان ١٩.حەسەن دەرخۆر.