چاونیوز: ئێوارەی یەکشەممە ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی “قوڵقوڵە” سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی بەناوی “یاوەر وەیسی” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزیی سنووری نەوسوود، پێکرا و دوای بریندار کردنی، لەبەر سەختی برینەکەی گیانی لەدەست دا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەیەوە ڕایگەیاند: یاوەر وەیسی بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو لە مەودایەکی نزیکەوە بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی لێکرا، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە لەبەر سەختی برینەکەی گیانی لەدەست دا.
یاوەر وەیسی ٢٨ ساڵانە، خێزاندارە و خاوەن دوو منداڵە.