۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

سێ کاسبکاری دیکە لە بانە و سەردەشت کوژران

ئاراز ئاهی

کوژرانی دوو کۆڵبەری دیکە لە بانە بووە هۆی توڕەیی و ناڕەزایەتیی خەڵکی ئەم شارەوە. کاسبکارێکی خەڵکی مەهابادیش لە شاری سەردەشت بە تەقەی هێزە چەکدارەکان گیانی لە دەست دا.
بەیانی ڕۆژی دووشەممە، ۱۳ی خەرمانان پۆلێک کۆڵبەری ناوچەی بانە لە هەنگەژاڵ کەوتنە بەر دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی دەوڵەت. لەو ڕووداوەدا دوو کەس لەوان بە ناوەکانی قادر بەهرامی و حەیدەر فەرجی گیانیان لە دەست دا.
دوای کوژرانی ئەو دوو کۆڵبەرە بنەماڵەی قوربانیان و کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی وخەڵکی شاری بانە لەبەردەم فەرمانداری کۆبوونەوە و ناڕەزایەتییان بە کوشتنی سەرەڕۆیانەی خەڵکی بێ‌دەرەتان و کاسبکاری ناوچەکە دەربڕی.
کوژرانی قادر بەهرامی و حەیدەر فەرجی لە بانە لە حاڵێک دایە کە پێن ڕۆژ لەوە پێشیش کاسبکارێکی دیکەی خەڵکی ئەو شارە بە ناوی برایم ڕەحمانی بە گوللەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرا.
لە ڕووداوێکی دیکەدا و هەر لەو ڕۆژەدا هێزە چەکدارەکانی دەوڵەت لە سەردەشت ماشێنی کاسبکارێک بە تۆمەتی پێبوونی باری قاچاغ دەدەنە بەر دەستڕێژ. لەو ڕووداوەدا شۆفیری ماشێنەکە کە “ئاراز ئاهی”ی ناو بووە و خەڵکی مەهاباد بووە، لە جێدا کوژراوە.
بەپێی ئاماری ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەرەتای هاوینەوە تا ئێستا لانیکەم ۴۲ کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کوژراون و بریندار بوون.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *