۳۰ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

برینداربوونی دوو کەس لە بێورانی سەردەشت بە تەقەی هێزە چەکدارەکان

لە ئاکامی پەلاماری هێزەکانی هەنگی سنووریی سەردەشت بۆ سەر کۆڵبەرانی سەردەشت کۆڵبەرێک و کچێکی خەڵکی بێوران بریندار بوون.
شەوی پێنجشەممە لەسەر هەینی، ۱۰ی خەرمانان لە کاتی تێپەڕینی کۆمەڵێک کۆڵبەر بۆ دیوی باشووری کوردستان و ڕێگریی هێزەکانی هەنگی سەرسنوور، خەڵکی گوندی بێوران ڕێگای سەرەکیی گوند دەگرن و ڕێگری لە دەسبەسەرکردنی کۆڵبەران دەگرن.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی دێموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان هێزە ئینتیزامییەکان دوای ئەوەی لەگەڵ بەرگریی خەڵک بەرەوڕوو دەبنەوە تەقەیان لێدەکەن و هێزەکانی سپای پاسدارانیش دەگەنە شوێنەکە و وێڕای هێزە ئینتیزامییەکان بەردەبنە گیانی خەڵکەکە.
لەو پەلامار و گەلەکۆمەکییەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیدا کۆڵبەرێک بە ناوی واحید نەڵاسی و کچێک بە ناوی سۆزان بێورانی بە گوللەی ئەو هێزانە بریندار بوون. دوای ئەوەش زیاتر لە ۳۰ کەس لەو کۆڵبەرانە دەسبەسەر و بۆ شوێنی نادیار ڕاگوێزران.
شایانی باسە کە ڕێگری لە تێپەڕینی ئەو کۆڵبەرانە بۆ ئەو بەری سنوور لە حاڵێک دابووە کە ئەو کەسانە لەلایەن پاسگای “کونەبەفر”ەوە ئیزنی هاتوچۆیان پێدرابوو، بەڵام هەنگی سنووریی کەپران رێگریی لێکردوون، ئەویش بێ ئەوەی هیچ بارێکی قاچاغیان پێ بووبێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *