١٦ ژن و کچی کورد بە تۆمهتی چالاکی سیاسی له زیندان و گرتووخانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێراندا ڕاگیراون.
ژنانی زیندانی سیاسی کورد لە گرتنگه و زیندانهکانی ڕێژیمی ئێران بارودۆخێکی زۆر خراپتریان لە زیندانیان دیکه هەیە و ڕۆژانە لەلایەن بەرپرسانی قهزایی و ئینتیزامی بەرەوڕووی سووکایەتی، بێ رێزی و جنێودان دەبنەوە.
ئەو ١٦ ژنە دهسبهسهرکراوه بریتین له، هاجەر پیری، سوودابه حەسەنخانی، سوهەیلا مینایی، فەریده خۆشنام، ئەفسانه بایەزیدی، گوڵناز ئاهەنگخۆش، رازیه حەکیمی، ڕۆژین پایا، قەدریه قادری، ئەسرین ئەمینزاده، سافیه سادقی، شهلا موحمەدیانی، لاوێن کەریمی، پەرستوو حاجیان، زەینەب جەلالیان، مریەم موقەدەسی.
ههروهها ئەو ژنانە، زۆربەیان لە زیندانهکانی کوردستان دوورخراونەتەوە و لە هەر چەشنە چاوپێکەوتن، پێدانی مهرەخەسی و بوونی پارێزەر بێ بەش کراون و سەرەڕای بڕینەوەی سزا بەڵام ڕۆژانە لە گرتووخانەکاندا تووشی لێپێچینەوە و ئازاردان دەبنەوە.
12 بهندکراویان سەرجەم بە ٩٤ ساڵ زیندانی مهحکوم کراون و سێ کەسی دیکەش چارهنووسی پهروهندهکهیان ناڕوونه و کەسێکی دیکەش سزای هەتاهەتایی بهسهردا سهپاوه.
هەروەها ئەوان پاش دەستبەسەرکرانیان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە، بۆ ماوەی چەندین حەوتوو لە ژووری تاکەکەسی ناوەندە ئەمنییەکان ڕاگیراون و دۆسیەی سیاسی ـ ئەمنییان بۆ درووست کراوە.
لە نێو ئەو ژنانەدا، ٣ کەسیان خوێندکار، کەسێکیان ئەندازیاری کامپیۆتێر و کهسێکی دیکهشیان مافناسە.
پێویست به ئاماژهیه که ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووه که هەوڵی نامرۆڤانەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران دژبە ژنانی زیندانی و داکۆکیکارانی مافی ژنانی” مەحکوم کرد.