کرێکارانی کارخانەی بەستەنی عەسەلی کوردستان کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە داخراوە و بە هۆیەوە زیاتر لە ١٢٠ کرێکار بێکار بوون، پاش تێپەڕبوونی نزیکەی پێنج مانگ لە داخرانی کارخانەکە و بێکاربوونیان چارەنووسیان نادیارە و ئەوەش ناڕەزایەتی کڕیکارانی لێکەوتۆتەوە.
كارخانه‌ی به‌سته‌نی عه‌سه‌لی کوردستان یه‌كێك له یه‌كه سه‌ركه‌وتووەكانی به‌رهه‌مهێنانی بەستەنی لە ئاستی پارێزگای کوردستان دابوو کە زیاتر لە دە ساڵ بوو کاری دەکرد و زیاتر لە ١٢٠ کرێکاریش بە شێوەی تەواو کات کاریان تێدا دەکرد.
ئەم کارخانەیە لە سەرەتای ئەمساڵەوە داخراوە و ئەو ١٢٠ کرێکارەش کە کاریان تێدا دەکرد بێکار بوون.
کرێکارانی کورد له ئێران له کوردستان له جا‌و ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و وڵاته که‌مترین ئاستی ئه‌منیه‌تی شوغلییان هه‌یه و زۆرترین مه‌ترسیی بێکاربوون و له‌سه‌ر کار ده‌رکرانیان له‌سه‌ره.
به‌رپرسی شوڕای هاوئاهه‌نگیی کانونی ئیسلامیی کار له پارێزگای سنه وێڕای داننان به‌وه‌ی کرێکارانی کورد له ئێران له کوردستان له چاو ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و وڵاته که‌مترین ئاستی ئه‌منیه‌تی شوغلییان هه‌یه، ده‌ڵێ هۆکاری ئه‌وه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه که پارێزگای سنه سه‌نعه‌تی نییه‌و قه‌یرانه ئابوورییه‌کان زۆرترین شوێنکاریان له‌سه‌ر کرێکارانی کورد هه‌یه.
سه‌ید شاکر ئیبڕاهیمی له‌باره‌ی بارودۆخی کارگا و که‌مه کارخانه‌کانی پارێزگای سنه ده‌ڵێ زۆربه‌ی کارگه و کارخانه‌کان له‌و پارێزگایه داخراون و سوله‌کان بوونه عه‌مبار و تالاری شایی، ته‌نانه‌ت هیندێک له کارگاکان بوونه‌ته ماڵ و شوێنی ژیان و به گشتی سه‌دی ١٠ ی کڕیکاران له سنه له‌سه‌ر کار ده‌رکراون.
به‌رپرسی شوڕای هاوئاهه‌نگیی کانونی ئیسلامیی کار له پارێزگای سنه ده‌ڵێ به سه‌رنجدان به‌و بارودۆخه ده‌بینین که ئه‌گه‌ر کارگه یان کارخانه‌یه‌ک له پارێزگای سنه داده‌خرێ، ئیدی ده‌ره‌تانی هه‌ستانه‌وه و وه‌گه‌ڕکه‌وتنه‌وه‌ی یه‌کجار که‌م و ته‌نانه‌ت هه‌ر نییه و ئه‌وه‌ش په‌ره‌ی به دیارده‌ی بێ‌کاری له‌و پارێزگایه داوه.