۲۶ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۱ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: ئازار 2022

کرێکارێک بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا

چاونیوز: ڕۆژی یەکشەممە ٧ی خاکەلێوەی ١٤٠١، کرێکارێکی خەڵکی ئاوایی “هەڵوان”ـی سەر بە شاری سنە بەناوی “فەردین عەبدی” بەهۆی سەختی برینەکانی لە نەخۆشخانەیەکی تاران گیانی لەدەست دا. ئەو کرێکارە لە مانگی ڕێبەندان لە کاتی هەڵکەندنی “چاڵ”(بیر) تووشی ڕووداوی کار ببوو و لەبەر سەختیی برینەکانی بۆ نەخۆشانەیەکی تاران گوازرابۆوە. ناوبراو خێزاندارە و …

درێژەی بابەت »

١٣ ساڵ زیندانی بەسەر پێنج هاونیشتمانیدا سەپێندرا

چاونیوز: پێنج هاونیشتمانی خەڵکی دەڤەری شنۆ لەلایەن دادگای شۆڕشەوە حوکمی ١٣ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، پێنج هاونیشتمانی شاری شنۆ و ئاواییەکانی بەناوەکانی “عوبەید ئەنوەری، ڕێبوار چارکداری، جەلال قادرزادە، ڕەحمان ئەسەدی و فەرهاد مەعرووفی” بە تۆمەتی “پێوەندی و ئەندامەتیی لە حیزبی دێموکرات” لەلایەن …

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانییەک حوکمی ٣٠ مانگ زیندانی بەسەردا سەپا

چاونیوز: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لەلایەن لقی ١ی دادگای ئینقلابی شنۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر “ڕەزایی” هاونیشتمانییەکی ئەو شارە بە ناوی “هاشم خوران”، خەڵکی ئاوایی “ئاڵیان” سەر بە شاری شنۆ بەتۆمەتی “پێوەندی دەگەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری نیزام” ٣٠ مانگ زیبندانی بەسەردا سەپێنرا. ئەو هاونیشتمانییە ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی پووشپەڕ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەرکردنی بە کۆمەڵی خەڵکی بەشداربووی نەورۆز درێژەی هەیە

چاونیوز: دوو هاونیشتمانی خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر دەکرێن. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی چوارشەممە ٣ی خاکەلێوەی ١٤٠١، دوو هاونیشتمانی خەڵکی سنە بەناوەکانی “ئومید شێخی”و”ئاڕمان سەلیمی” دوای ئەوەیکە بە تەلەفۆن بانگی ئیدارەی ئیتلاعات دەکرێن، دەسبەسەر و ڕەوانەی گرتنگەیەکی ئەمنییەتی دەکرێن. ئومید شێخی لە بۆنەکانی …

درێژەی بابەت »

کوژران و بریندار بوونی ٢١٧ کۆڵبەر، گرتنی ٥٨١ چالاکی سیاسی و ئێعدامی ٦٢ بەندیی کورد لە ساڵی ١٤٠٠ی هەتاویدا

لە درێژەی پێشێلکردنی سیستماتیکی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی و دامودەزگا سیاسی و ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، لە ماوەی ساڵی ١٤٠٠ هەتاویشدا هەزاران حاڵەتی زبری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ ڕووی داوە. بەخێرایی چاوێک بەسەر چەند حاڵەتێکی زبری پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە کوردستان لەم ساڵ‌دا دەخشێنین: کردەوە تێرۆریستییەکانی کۆماری ئیسلامی …

درێژەی بابەت »

ڕاپۆرتی پێشێل‌کرانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان له‌ سێ مانگی زستانی ١٤٠٠ی هەتاوی‌دا

چاونیوز: ڕاپۆرتی بەشێک لە پێشێل‌کاریی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی، هێزە چەکدارەکان و ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کوردستانی ئێران لە سێ مانگی زستانی ١٤٠٠ و لە وەرزی چوارەمی ئەمساڵیش‌دا سەرکوت‌کاریی کۆماری ئیسلامی و پێشێل‌کردنی مافی مرۆڤ لە هەموو بەستێنە سیاسی، مەدەنی، کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی ئەزموون کردەوە. …

درێژەی بابەت »

“کیومەرس ئەمیری” شاعیری کرماشانی بۆ لێپرسینەوە بانگی ئیدارەی ئیتلاعات کرا

چاونیوز: شاعیر و ڕۆژنامەنووسی دیاری کرماشان(کیومەرس ئەمیری ناسراو بە “لەکمیر”) بۆ لێپرسینەوە بانگی ئیدارەی ئیتلاعات کرا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕەشەممەی ١٤٠٠، کیومەرس ئەمیری ناسراو بە “لەکمیر” شاعیر و ڕۆژنامەنووسی ناسراوی کرماشانی بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دەست تێوەردانی ناوەندی ئەمنییەتییەکانی حکومەتی لە بۆنەکانی …

درێژەی بابەت »

دوو هاونیشتمانی دەسبەسەر کران

چاونیوز: دوو هاونیشتمانی خەڵکی شارەکانی مەریوان و پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعەتەوە دەسبەسەر کران. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی شەممە ٢٨ی ڕەشەممەی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “نێ”ـی سەر بە شاری مەریوان بەناوی “بورهان درەخشانی” دوای ئەوەیکە لەلایەن ئیتلاعاتی سپاوە بانگ کرابوو، دەسبەسەر کرا. لەماوەی ڕۆژارنی ڕابردوو …

درێژەی بابەت »

دوو هاونیشتمانیی خەڵکی دەڤەری ورمێ ٦٦ مانگ حوکمیان بەسەردا سەپا

چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان): ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی دوو هاونیشتمانی بە ناوەکانی “ئەمین ئێرانیزادە” کوڕی ناسر خەڵکی گوندی قاسملوو و “شێرزاد شەوقی” کوڕی شەهید خالید شەوقی خەڵکی گوندی مام برایم سەر بە شاری ورمێ لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە سزای ٦٦ مانگ بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندرا. …

درێژەی بابەت »

٥ هاونیشتمانی بە دانانی بارمتەی قورس بەشێوەی کاتی ئازاد کران

چاونیوز: پێنج هاونیشتمانی خەڵکی پیرانشار بە دانانی بارمتەی قورس هەتا کاتی دادگایی کردنیان بەشێوەی کاتی ئازاد کران. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی ڕەشەممەی ١٤٠٠، پێنج هاونیشتمانی خەڵکی پیرانشار بەناوەکانی “ڕەحمان خدمەتگوزار”، “عەلی عومەرپوور”، “فەریاد شیلان”، “یووسف عومەرپوور” و “مرادڕەسووڵ مامەڕەش” بە دانانی بارمتەی یەک …

درێژەی بابەت »