۲۶ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۱ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: كانونی دووه‌م 2022

کرێکارێک بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا

چاونیوز: ڕۆژی شەممە ٩ی ڕیبەندانی ١٤٠٠، کرێکارێکی خەڵکی ئاوایی “داشبەرات”ی شاری تیکاب، دانیشتووی شاری بۆکان بە ناوی “ناسر ساڵحی” ٣٢ ساڵە کوڕی محەممەد بە هۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا. ئەو کرێکارە لە کارگەیەکی دەڤەری کەرەج خەریکی کاربووه کە بە هۆی وەبەرکەوتنی دەزگای پرێس، گیانی لەدەست داوە.

درێژەی بابەت »

کاسبکارێک بریندار کرا و کۆڵبەرێکیش گیانی لەدەست دا

چاونیوز: ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٤٠٠، کاسبکارێک بە ناوی “چیاکۆ کەریمی” خەڵکی ئاوایی “دگاگا”ـی سەر بە شاری مەریوان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان بریندار بوو. ئەو کاسبکارە بە ماشێنی شەخسیی خۆی لە نزیک شوێنێک بەناوی “کەمراو” لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە تەقەی ڕاستەوخۆ و بە ئانقەستی لێ دەکرێ و بە توندی …

درێژەی بابەت »

کەیوان مینوویی دوای ٧٨ ڕۆژ لێپرسینەوە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی مەریوان ئازاد کرا

چاونیوز: ڕۆژی یەک شەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠، “کەیوان مینوویی” ماموستای زمانی کوردی خەڵکی ئاوایی “نێ”ـی سەر بە شاری مەریوان بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئەو شارە ئازاد کرا. ناوبراو پێشتر لە ڕۆژی ٢٢ی خەزەڵوەر بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بەشێک …

درێژەی بابەت »

ڕاگەیەندراوی “ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان”(چاونیوز) لە هەمبەر کەڵک وەرگرتنی نەشیاو لە ناو و لۆگۆی هاوشێوەی ئەم ڕێکخراوە مافی مرۆڤییە لەلایەن ڕایەڵکەکانی سەر بە ئەرتەشی سایبێری کۆماری ئیسلامی ئێران

“ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان”(چاونیوز) بۆ ڕای گشتیی و سەرجەم بەردەنگە بەڕێزەکانی خۆی ڕایدەگەهێنیت کە، ئەرتەشی سایبێری کۆماری ئیسلامی ئێران بە دژی بڵاوکردنەوەی خێرا و وردی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، گومان درووست کردن و سیخوری و تێکدانی بیروڕای گشتیی خەڵک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، چەندین کاناڵ و لاپەڕەی …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەر کرانی سێ هاونیشتمانی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە

چاونیوز: سی هاونیشتمانی خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ و پیرانشار لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزەکانی ئیتلاعاتی جوانڕۆ هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی “شروێنە”ی سەر بە شاری جوانڕۆ بە ناوی سوهەیب یارئەحمەدی و …

درێژەی بابەت »

بەردەوامی مانگرتنی مامۆستای قوتابخانەکانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران

چاونیوز: مامۆستای قوتابخانەکانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران دژ به‌ كه‌م بونی مووچه‌ و گرفتگه‌لی بژێوی هه‌ڵاواردنی سیستماتیك له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ بەردەوامبوون لە مانگرتن. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ئەمڕۆ یەکشە‌ممه‌ ١٠ی ڕێبەندان‌ ١٤٠٠ی هەتاوی، ماموستایانی زۆربه‌ی شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران بە گشتیی بۆ جارێکی دیکە …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەرکرانی دوو برای خەڵکی شاری بانە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان

چاونیوز: دوو برای خەڵکی شاری بانە بە ناوەکانی “دانا و زانا ئەحمەدپوور” لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ئێوارەی ڕۆژی پێنج‌شەممە  ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٠، دوو هاونیشتمانیی بە ناوەکانی “دانا ئەحمەد‌پوور” و “زانا ئەحمەدپوور” کوڕی ساڵح و خەڵکی بانە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە …

درێژەی بابەت »

داوای پێڕاگەیشتنی بەپەلەی کەماڵ شەریفی لەلایەن ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی

چاونیوز: کەماڵ شەریفى زیندانیی سیاسی، دوای ١٤ ساڵ هەروا لە دیدار و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەشە و ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی، داوای ئازادکردنی ئازادی و پیڕاگەیشتنی بەپەلەی ئەم زیندانییە سیاسییە دەکا. کەماڵ شەریفی ٤٩ ساڵە خەڵکی سەقز کە لە بواری جەستەییەوە نەخۆش کەوتووە، لە ساڵى ١٣٨٧ى هەتاوییەوە هەتا ئێستا بە شێوەى …

درێژەی بابەت »

مانگرتنی مامۆستایانی قوتابخانەکانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان

چاونیوز: بەشێکی زۆر لە مامۆستایانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە چوون بۆ پۆلەکانی خوێندن خۆیان بوارد و پەیوەست بە مانگرتنە گشتییەکانی ئێران بوون. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ئەمڕۆ شە‌ممه‌ ٩ی ڕێبەندان‌ ١٤٠٠، ماموستایانی زۆربه‌ی شاره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆ جارێکی دیکە دژ به‌ كه‌مبوونی مووچه‌ و گرفتگه‌لی بژێوی هه‌ڵاواردنی …

درێژەی بابەت »

ماموستایەکی زمانی کوردی بۆ زیندانی مەریوان گوازرایەوە

چاونیوز: ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٠، ماموستایەکی زمانی کورد بەناوی “کەیوان مینوویی” خەڵکی ئاوایی “نێـ”ـی سەر بە شاری مەریوان، دوای تەواوبوونی لێپرسینەوەی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، بۆ زیندانی مەریوان گوازرایەوە. ئەو هاونیشتمانییە ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەزەڵوەر بە بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بەشێک لە کەرەستەی کەسییشی دەستی …

درێژەی بابەت »