۲۶ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۱ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: كانونی یه‌كه‌م 2021

زیندانییەک لە سنە ئێعدام کرا

چاونیوز: بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ٢٠ی سەرماوەزی ١٤٠٠، زیندانییەک بە ناوی “سەیوان حسەینی” کە پێشتر بە تۆمەتی “کوشتنی بەئەنقەست” حوکمی ئێعدامی (قەساسی نەفس)ی بۆ دەر چووبوو، لە زیندانی ناوەندیی سنە لەسێدارە درا. سەیوان حسەینی، ٣٥ ساڵان، باوکی دوو منداڵ و خەڵکی گوندی «شیان»ی سنە، نزیکەی چوار ساڵ لەمەوپێش بە تۆمەتی کوشتنی هاوسەرەکەی …

درێژەی بابەت »

١٦ قوتابیی بریندار بۆ نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان گوازرانەوە

گیان لەدەستدان و برینداربوونی ١٨ قوتابی بەهۆی وەرگەڕانی پاس لە ڕێگای مایدەشتی کرماشان چاونیوز: وەرگەڕانی پاسی قوتابییانی مایدەشتی کرماشان، ١٨ کوژراو و برینداری لێ‌کەوتەوە. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ١٧ی سەرماوەز، پاسی قوتابییانی مایدەشتی کرماشان وەرگەڕا و دوو قوتابی گیانیان لەدەست دا و …

درێژەی بابەت »

بەردەوامیی دەسبەسەر کردن و ناڕوونی چارەنووسی ماموستاییەکی ئایینی خەڵکی ناوچەی هەوشار

چاونیوز: ماموستایەکی ئایینی خەڵکی ناوچەی هەوشار(ساینقەڵا) زیاتر لە دوومانگە دەسبەسەر و هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری گرتنی لەبەر دەست دا نییە. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ماموستایەکی ئایینی خەڵکی ناوچەی هەوشار بەناوی ماموستا مەلا”ئەحمەد چووپانی” کوڕی حسێن ماوەی زیاتر لە دوومانگە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ساینقەڵا دەسبەسەر کراوە …

درێژەی بابەت »

دوو هاونیشتمانی دیکە لە سەقز دەسبەسەر کران

چاونیوز: دوو هاونیشتمانی دیکە لە ئاوایی “ملقەڕنی” سەقز لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٠، دوو هاونیشتمانی خەڵکی ئاوایی “ملقەڕنی”ـی سەر بە شاری سەقز بەناوەکانی “محەممەد فەدەوی” و “ڕەحمەتوڵلا سالحیان” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر کران. هەر لەم پێوەندییەدا …

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانییەکی ناوچەی سەقز دەسبەسەر کرا

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی ناوچەی سەقز لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و ماڵی چەند کەسی دیکەش بەبێ حوکمی قەزایی پشکێندرا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی هاونیشتمانییەک بە ناوی “زانکۆ مسعوودی”خەڵکی گوندی “ملقرنێ” سەر بە شاری سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر …

درێژەی بابەت »

دەستبەسەر کرانی دوو هاونیشتمانیی دەڤەری سنە

چاونیوز: ڕۆژی یەکشەممە ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٠، دوو هاونیشتمانیی بە ناوەکانی “سەعید منبەری” کوڕی عوسمان و ”سیامەک منبەری” کوڕی یەدوڵڵا خەڵکی گوندی “نییەر” سەر بە شاری سنە لە لایە هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە کران. جێگای ئاماژەیە کە تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە …

درێژەی بابەت »

تاڵاوەکانت لێ دیارە؟ ئەدی گامێشە تینووەکان چی؟ بابەک ناسری

چاونیوز: کاپ ٢٦، گەورەترین کۆڕبەندی ژینگەیی دنیا کە بۆ مەبەستی پاراستنی پتری ژینگە بەڕێوە دەچێ، ئەمساڵ لە گلاسکۆی سکۆتلەند ڕێبەرانی وڵاتانی ئەندامی لە دەوری یەک کۆ کردەوە. مژاری سەرەکیی ئەم کۆڕبەندە تاوتوێی چەندی و چۆنیی کەمکردنەوەی تێکدان و پیسکردنی ژینگە و دەستنیشان‌کردنی ڕێگەچارەکانی ئەم قەیرانەی سروشت بوو کە لە سۆنگەی …

درێژەی بابەت »

سەربازێکی کورد دەسبەسەر کرا

چاونیوز: ڕۆژی یەکشەممە ٧ی سەرماوەزی ١٤٠٠، سەربازێکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی”کاروان محەممەدی” کە لە فێرگەی سەرەتایی سەربازی لە پادگانێکی شاری ورمێ بووە، لە لایەن هێزی حیفازەت ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر دەکرێ. سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن کە، ئەو سەربازە بە هۆیی مشتومڕ و گفتوگۆی سیاسی دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئیتلاعاتییەکان کراوە. هەتا …

درێژەی بابەت »

مێرمناڵێکی دەڤەری شنۆ دەسبەسەر کرا

چاونیوز: مێرمناڵێکی خەڵکی ناوچەی شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەسبەسەر و بۆ گرتنگەیەکی ورمێ گوازرایەوە. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی چوارشەممە هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “کانی ڕەش” سەر بە شاری شنۆ بەناوی “شەهرام مەنگوڕی” ١٦ ساڵە کوڕی قادر لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر و بۆ …

درێژەی بابەت »

پەرەسەندنی ناڕەزایەتیی مامۆستایان لە کوردستان

چاونیوز: کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی مامۆستایان لە چەند شارێکی کوردستان بەڕێوەچوو. ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١١ی سەرماوەزی ١٤٠٠، مامۆستایانی وانەبێژ لە چەند شارێکی کوردستان وەک “بیجاڕ”، “سەقز”، “مەریوان”، “خۆڕەمئاوا”، “کرماشان”، “سنە”، “دیواندەرە” و “بۆکان” کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان لەبەردەم ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی ئەو شارانە بەڕێوە برد. فەرهەنگییان و مامۆستایانى شارەکانی کوردستان دژ بە لەبەرچاونەگرتنی …

درێژەی بابەت »