چاونیوز: چوار چالاکی سنفی و مەدەنی شارەکانی سەقز و مەریوان بانگی ئیدارەی ئیتلاعات کران. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، چوار هاونیشتمانیی بە ناوەکانی “ئامانج ئەمینی” چالاکی سنفی ماموستایان و “ئەیووب جەوانپوور” چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سەقز هەروەها “زاهید درەخشانی” و “بورهان درەخشانی” …
درێژەی بابەت »ئەرشیڤی مانگانە: كانونی یهكهم 2021
ڕێکخراوەی ژینگەپارێزانی پیرانشار، سەبارەت بە داخستنی ناوەندی مەدەنیی “کافەکتێبی ئەندێشە” لە لایەن ئیتتلاعاتی پیرانشارەوە پەیامێکی بڵاو کردەوە
چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕێکخراوی ژینگەپارێزانی پیرانشار سەبارەت بە داخرانی کافەکتێبی “ئەندێشە”ی ئەو شارە و بەکارهێنانی توندوتیژی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بەرانبەر بە بەڕێوەبەران و ئەندامانی ئەو ناوەندە لە ڕێکەوتی ٢٢ی سەرماوەز، بە بڵاو پەیامێک ئەو هەوڵەیان بەتوندی مەحکووم کرد. دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە: کوردستانییانی هێژا، چالاکانی مەدەنی و …
درێژەی بابەت »زۆربوونی حاڵەتەکانی خۆکوژی پشووی لە پارێزگای ئیلام بڕیوە
چاونیوز: زۆربوونی حاڵەتەکانی خۆکوژی پشووی لە پارێزگای ئیلام بڕیوە و نەبوونی هیچ پلان و بەرنامەیەک لەلایەن بەرپرسان و دامودەزگاکانی ڕێژیم لەو پارێزگا بۆ چارەسەرکردنی ئەو قەیرانە، وای کردووە کە لە ئیلام خۆکوژی لە حاڵەتەوە ببێتە دیاردە. چانیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، بەپێی ئاماری فەرمیی بڵاوکراو لەلایەن پزیشکی یاساییەوە، ئیلام …
درێژەی بابەت »سێهەم ڕۆژی مانگرتنی مامۆستایانی قوتابخانەکانی ڕۆژههڵاتی كوردستان
چاونیوز: مامۆستایانی قوتابخانەکانی ڕۆژههڵاتی كوردستان بۆ سێهەم ڕۆژ، درێژەیان بە مانگرتن دا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی دووشەممه ٢٢ی سەرماوەزی ١٤٠٠، مامۆستایانی بەشێک شارهكانی رۆژههڵاتی كوردستان بۆ جارێکی دیکە و لە سێهەم ڕۆژدا دژ به كهمبوونی مووچه و ههڵاواردنی سیستماتیک لهلایهن كۆماری ئیسلامیی ئێرانهوه دژ به …
درێژەی بابەت »چالاکێکی ژنی خەڵکی تەنگیسەر دەسبەسەر کرا
چاونیوز: ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٠، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی ئاوایی “تەنگیسەر” سەر بە شاری سنەیان بەبێ بەڵگەی قەزایی دەسبەسەر کرد. هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە دوای گەڕان و پشکنینی ماڵی باوکیی “کەژاڵ نەسری”، ئەو چالاکە مەدەنییەیان دەستبەسەر کرد. ئەو هاونیشتمانییە پێشتریش لەلایەن ئیتلاعاتەوە بە پاساوی چالاکیی لە جێژنەکانی …
درێژەی بابەت »چالاکێکی مەدەنیی ناوچەی سنە دەسبەسەر کرا
چاونیوز: چالاکێکی مەدەنیی خەڵکیی ئاوایی “تەنگیسەر” سەر بەشاریی سنە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتیی کوردستان)، ڕۆژی یەکشەممە ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەک بە ناوی “فەرهەنگ عەیوەزی” کوڕی محەممەد عەلی خەڵکی ئاوایی “تەنگیسەر” سەر بە شاری سنە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەوشارە دەستبەسەر و ڕەوانەی …
درێژەی بابەت »بەردەوامیی مانگرتنی مامۆستایانی قوتابخانەکانی ڕۆژههڵاتی كوردستان
چاونیوز: مامۆستایانی قوتابخانەکانی ڕۆژههڵاتی كوردستان بۆ ڕۆژی دووهەم، درێژە بە مانگرتن دەدەن. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتیی کوردستان)، ڕۆژی یەکشەممه ٢١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، مامۆستایانی زۆربهی شارهكانی رۆژههڵاتی كوردستان بۆ جارێکی دیکە دژ به كهمبوونی مووچه و ههڵاواردنی سیستماتیک لهلایهن كۆماری ئیسلامیی ئێرانهوه دژ به كۆمهڵگای ڕۆژههڵاتی كوردستان …
درێژەی بابەت »گیان لەدەستدانی کرێکارێک بەهۆی ڕووداوی کار
چاونیوز: بەهۆی ڕووداوی کارەوە کرێکارێک لە پاوە گیانی لەدەست دا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی شەممە ٢٠ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، کرێکارێکی بە ناوی “سوهەیب ڕێبەری” کوڕی فەتاح و خەڵکی گوندی “هەجیج” سەر بە شاری پاوە، لە بەردشکێنی “وەرائـ”ـی ئەو شارە، بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا. …
درێژەی بابەت »مانگرتنی مامۆستایانی قوتابخانەکانی کوردستان
چاونیوز: ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ٢٠ی سەرماوەزی ١٤٠٠، بەشێک لە مامۆستای قوتابخانەکانی کرماشان، بیجاڕ، پیرانشار، شنۆ، مەهاباد، ئیلام، سەقز، سنە و مەریوان بە ناڕەزایەتیی دەربڕین لەهەمبەر ڕەوشی ژیانیان و جێ بەجێنەکرانی داواکارییەکانیان نەچووتنە سەر کلاسەکان و مانیان گرتووە. داواکاریی ئەو ماموستایانە بریتیە لە نەبوونی جیاوازی ڕەگەزی، مووچەی خانە نشینی بۆ بە …
درێژەی بابەت »بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی سەلاسی باوەجانی
چاونیوز: ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی سەرماوەزی ١٤٠٠، کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی “بانی هەوێ”ـێ سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی بە ناوی “زاهید قادرنژاد” لە ئاکام تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە سنووری ڕەجەویی ئەو شارە بریندار کرا. ئەو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری برینەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
درێژەی بابەت »