۲۶ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۱ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: كانونی یه‌كه‌م 2021

دەسبەسەرکرانی دوو هاونیشتمانیی خەڵکی نەغەدە

چاونیوز: دوو هاونیشتمانیی خەڵکی “نەغەدە” لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی سەرماوەز، دوو هاونیشتمانی بە ناوەکانی “سەرهەنگ عەلیزادە” و “فەرزین عەبدوڵڵازادە” خەڵکی ئاوایی ” کۆیکانـ”ـی سەر بە شاری نەغەدە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران. هێزە ئیتلاعاتییەکان بەبێ بەڵگەی یاسایی ئەو دوو كەسەیان دەسبەسەر کردووە و …

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانییەک کە پێشترئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو گیانی لەدەستدا

چاونیوز: ڕۆژی چوارشەممە یەکی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەک بە ناوی ”زورار ئەمینی ناناس” کوڕی ئیبراهیم خەڵکی ئاوایی “گرکاگوور” سەر بە ناوچەی دەشتەبێڵی شاری شنۆ، کە حەفتەیەک بەرلە ئێستا ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو، لە نەخۆشخانەیەکی ورمێ بە هۆی قورسی برینەکانی گیانی لەدەستدا. ناوبراو خێزاندار و دوو منداڵی هەبووە.

درێژەی بابەت »

بانگهێشت کرانی ئەفشین حسێن پەناهی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە

چاونیوز: ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی سەرماوەزی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەک بەناوی “ئەفشین حسێن پەناهی” چالاکی مەدەنی خەڵکی “قوڕوچیای” سەر بە شاری سنە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگ کرا و لێ پرسینەوەی دەگەڵ کرا. ناوبراو لەسەر بەشداری کردنی لە پرسەو سەرەخۆشی ( حەیدەر قوربانی ) کە ڕۆژی یەک شەممە ٢٨ی سەرماوەز لەسێدارە درابوو …

درێژەی بابەت »

ڕاگەیەندراوی ناوەندی ڤەژین لەسەر ڕێگریکردنی هێزە ڕێژیم بۆ بەڕیوەبردنی شەوچلە

چاونیوز: ناوندی فەرهەنگی ــ هونەریی ڤەژین لە شاری مەریوان ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی سەرماوەز، لەسەر ڕێگریکردنی هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی شەوچلە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە. لە بەشێک لە ڕاگەیەندراوەکەی ناوەندی ڤەژین ئاماژە بەوە کراوە کە: “هەر وەک ئاگادارن لە دە ساڵی ڕابردوودا، بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی شەوی یەلدا و …

درێژەی بابەت »

بانگەوازی چالاکانی سیاسی و مەدەنیی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی

چاونیوز: چالاکانی سیاسی و مەدەنیی کورد لە نێوخۆی وڵات بە مەبەستی مەحکوومکردنی جینایەتی ڕێژیمی ئاخوندی لە پێوەندی لەگەڵ لەسێداردانی شەهید “حەیدەر قوربانی”، بانگەوازی مانگرتنی گشتییان بڵاو کردەوە. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، بەشێکی بەرچاو لە چالاکانی سیاسی، مەدەنی، ئەدەبی و ژینگەپارێزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ بەڕێوەبردنی مانگرتنی گشتی …

درێژەی بابەت »

کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بریندار بوو

چاونیوز: ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٠، کۆڵبەرێک بەناوی “فایق حەمیدی” بەهۆی هەڵدێران لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوودەوە بریندار بوو. ئەو کۆڵبەرە لە ئاکام ڕاوەدوونانی هێزەکانی هەنگی مەرزی و لەترسی دەسبەسەر کردن و لێدان، هەڵدێراوە و بە سەختی بریندار بووە. فایق حەمیدی بۆچارەسەری پزشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری پاوە کراوە.

درێژەی بابەت »

ڕاگەیەندراوی هاوبەشی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوەندی مافی مروڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەهەمبەر لە سێدارەدانی حەیدەر قوربانی

هاونیشتمانیان! ناوەند و کۆمەڵە جیهانییەکانی مافی مرۆڤ! ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٠ (۱۹ی دێسامبری ٢٠٢١ز) زیندانیی سیاسیی کورد “حەیدەر قوربانی” لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکرات و کۆمەڵێک تۆمەتی بێ بنەما و نەسەلمێنراوی دیکە بەنهێنی و بێ‌ئاگاداریی پارێزەر و بنەماڵەکەی لە سێدارە درا. ڕەزبەری ساڵی …

درێژەی بابەت »

لەسێدارەدانی بەندکراوێکی سیاسیی کورد لە زیندانی سنە

چاونیوز: “حەیدەر قوربانی”، زیندانیی سیاسی لە زندانی ناوەندی سنە بە نەهێنی لەسێدارە درا. بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز”، “حەیدەر قوربانی” زیندانیی سیاسیی خەڵکی شاری کامیاران بە تۆمەتی پێوەندی لەگەڵ حیزبی دێموکرات، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٢٨ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی بە نەهێنی لە زیندانی سنە لەلایەن دەسەڵاتی داگیرکەری ئاخوندییەوە …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەرکرانی مێرمنداڵێک لە کرماشان

چاونیوز: مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵە لە کرماشان بەهۆی بڵاوکردنەوەی وێنەی ئاڵای کوردستان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان لەگەڕەکی دەوڵەتاوای ئەو شارە مێرمنداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵیان بە ناوی “دانیال کەرەمی” بەهۆی بڵاوکردنەوەی وێنەی ئاڵای …

درێژەی بابەت »

ڕێکخراوەی کێلەشینی سەوزی زاگرۆس لە شاری شنۆ سەبارەت بە داخستنی ناوەندی مەدەنیی “کافەکتێبی ئەندێشە”ـی پیرانشار پەیامێکی بڵاو کردەوە.

چاونیوز: دوای پەیامی ڕێکخراوی ژینگەپارێزانی پیرانشار، ڕێکخراوەی کێلەشینی سەوزی زاگرۆس لە شاری شنۆش سەبارەت بە داخستنی ناوەندی مەدەنیی “کافەکتێبی ئەندێشە”ـی پیرانشار پەیامێکی بڵاو کردەوە. دەقی پەیامەکە بەم شێوەیە: هاووڵاتیان، چالاکانی مەدەنی، ئەویندارانی قەڵەم و خوێندنەوە مەک لۆهان دەڵێت چۆنیەتی ژیان بە دوو پێوەر دیاری دەکرێت: ئەو کتێبانەی کە دەیانخوێنینەوە و …

درێژەی بابەت »