۲ی رێبەندانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: كانونی یه‌كه‌م 2021

ڕاپۆرتی سێ مانگەی(وەرزی پاییزی ١٤٠٠) پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ٢٢ لاپەڕەدا لەلایەن ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز) بڵاو کرایەوە.

درێژەی بابەت »

چوار هاونیشتمانی سزای ٢٥٢ مانگ و یەک ڕۆژ زیندانیان بەسەردا سەپا

چاونیوز: چوار هاونیشتمانی خەڵکی شارەکانی پیرانشار، مەهاباد و بۆکان لەلایەن دادگای شۆڕشەوە سزای ٢١ ساڵ و یەک ڕۆژ زیندانیان بەسەردا سەپا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی چووارشەممە ٨ی بەفرانباری ١٤٠٠، حوکمی ١٠ ساڵ زیندانی بە هاونیشتمانییەکی خەڵکی پیرانشار بەناوی “شێرکۆ ئاگۆشی” ڕاگەیەندرا. ئەو هاونیشتمانییە بە تۆمەتی …

درێژەی بابەت »

دوکانی یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی شاری بانە تاڵان کرا

بە پێی سەرچاوەکانی “چاونیوز” لە شاری بانە شەوی یەکشەمە ٤ی بەفرانباری ١٤٠٠، دووکانی “سەلاح پزشکی” یەکێک لە دەسبەسەر کراوانی ئەم دواییانەی شاری بانە لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە هەموو کەلوپەلی ناو دوکانەکەی بەتاڵان بردرا. “سەلاح پزشکی” چالاکی مەدەنیی ئەو شارە لە ٢٠ی خەزەڵوەری ئەمساڵ لە ڕەشبگیرییەکدا وێڕای کۆمەڵێکی بەرچاو لە چالاکانی …

درێژەی بابەت »

هەوشار؛ دەوڵەمەندترین ناوچەی کوردستان کە لە هەژاری دا نوقم بووە

چاونیوز: ناوچەی هەوشار سەرەڕای ئەوەی کە بە ناوچەیەکی دەوڵەمەندی کوردستان و ئێران و تەنانەت جیهان ئەژمار دەکرێت، بەڵام خەڵکی ئەو ناوچەیە لە ڕیزبەندی یەکەمەکانی هەژارترین ناوچەکانی وڵاتی ئێرانن. بەپێی ڕاپۆڕتی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، سەرەڕای ئەوەی کە کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و جیهانیشدا بە وڵاتێکی دەوڵەمەند و پڕبەهرە …

درێژەی بابەت »

کوژران و برینداربوونی ١٧٤ کۆڵبەر و کاسبکار

چاونیوز: لە ماوەی سێ مانگی پاییزدا ٤٠ کۆڵبەر و کاسبکاری ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بوونەتە قوربانیی سیاسەتی دوژمنکارانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەرحەق بە گەلی کورد. لەو ٤٠ کۆڵبەرە ١٢ کەسیان کوژراون و ٢٨ کۆڵبەریش بریندار بوون. بەپێی ناوەندی ئامارئ “چاونیوز”(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، کوژران و برینداربوونی ٤٠ کۆڵبەر و …

درێژەی بابەت »

دەستبەسەرکرانی ژن و مێردێکی خەڵکی شاری ئیلام

چاونیوز: ژن و مێردێکی خەڵکی ئیلام لەلایەن هێەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر کران. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی سێشەممە ٣٠سەرماوەزی ١٤٠٠، ژن و میردێک بە ناوەکانی “پوریا جەوادی” و “مریەم حەقگو” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری ئیلام بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی پاش پشکنین ماڵەکەیان دەستبەسەر …

درێژەی بابەت »

گیان لەدەستدانی دوو هاونیشتمانی بەهۆی تەقینەوەی مین

چاونیوز: مێرمنداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵان لە سنووری “دێلوڕان” سەر بە پارێزگای “ئیلام” و هاونیشتمانییەکی سەقزی بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیان لەدەست دا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی بەفرانباری ١٤٠٠، مێر منداڵێکی تەمەن ١٠ساڵان لە کاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵ لە سنووری “ئەبووغویو” لە شاری دێلوڕان دەکەوێتە سەر …

درێژەی بابەت »

کوژران و برینداربوونی ٤٠ کۆڵبەر، بەندکردنی ١٥٧ چالاکی سیاسی و ئێعدامی ٧ بەندکراوی کورد لە سێ مانگی پاییزی ١٤٠٠دا

(ڕاپۆرتی بەشێک لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی، هێزە چەکدارەکان و ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە وەرزی پاییزی ١٤٠٠ی هەتاوی‌دا) داتا و زانیار‌ییەکانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێن لە ماوەی سێ مانگی پاییزی ئەمساڵدا زیاتر لە ٣٠٠ حاڵەتی پێشێلکردنی زبری مافی مرۆڤ لە …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەرکرانی دوو چالاکی مەدەنی دیکەی لە کامێران

چاونیوز: بە دەسبەسەرکرانی دوو هاونیشتمانی، ژمارەی گیراوانی کامێران گەیشتە چووار کەس. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٠، دوو چالاکی مەدەنی خەڵکی کامێران به ناوەکانێ “سیروان قوربانی” و “بورهان کەمانگەر”  لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئەو شارەوە لە شەقامەکانی کامێران بە بێ بەڵگەی …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەرکرانی مامۆستایەکی ئاینیی کامیاران

چاونیوز: مەڵا محەممەدمیرزا ڕەحمانی، مامۆستای ئایینیی خەڵكی ناوچەی کامیاران لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكانەوە دەسبەسەر کرا. بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان “چاونیوز”، ڕۆژی پێنجشەممە، ٢ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، مەڵا “محەممەدمیرزا ڕەحمانی”، مامۆستای ئایینیی خەڵكی ئاوایی “لون سادات”ی سەر بە شاری کامیاران، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەكان دەسبەسەر کرا. ڕۆژی ٢٨ی سەرماوەز، …

درێژەی بابەت »