۱۱ی سەرماوەزی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: تشرینی دووه‌م 2021

کرێکارێکی دیکە لە مهاباد گیانی لەدەست دا

چاونیوز: کرێکارێکی دیکەی خەڵکی مهاباد بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی دووشەممە ٨ی سەرماوەزی ١٤٠٠، کرێکارێکی خەڵکی مەهاباد بەناوی “بەهمەن محەممەدکەریمی” بەهۆی هەڵدێران لە بەرزاییەوە لەکاتی کار کردنی ئاڕماتۆربەندی گیانی لەدەست دا. ئەو کرێکارە کە خێزاندار و خاوەن مناڵێک بووە …

درێژەی بابەت »

کۆڵبەرێکی دیکە لە سنووری ورمێ بریندار کرا

چاونیوز: ڕۆژی پێنج شەممە ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٠، کۆڵبەرێکی ٢٥ ساڵەی خەڵکی ئاوایی “ژاراژای” سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ بەناوی “نیهاد محەممەدپوور” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزیی کۆماری ئیسلامی لە گەڵی “بێنار”ـێ بریندار کرا. ئەو کۆڵبەرە بە دەست و لاق بەستراوەیی گەیەندراویتە نەخۆشخانەیەکی شاری ورمێ. نیهاد محەممەد پوور خێزاندارە و …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەرکرانی هاونیشتمانییەکی خەڵکی جوانڕۆ لە شاری نەغەدە

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی جوانڕۆ بەناوی “وەسیم ڕەحمانی” کە حەوتووی ڕابردوو لەلایەن ناوندە ئیتلاعاتییەکان لە شاری نەغەدە دەسبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە. بەپێی راپۆرتی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان( چاونیوز)، ڕۆژی هەینی ٥ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی، وەسیم ڕەحمانی، خەڵکی جوانڕۆ، پاش دەسبەسەرکردنی و لێپرسینەوە لە لایەن ئیتڵاعاتی …

درێژەی بابەت »

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی سنووریی نەوسوود

چاونیوز: دوو برای کۆڵبەر بە تەقەی هێزەکانی هەنگی مەرزی بە توندی بریندار بوون. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ٤ی سەرماوەزی ١٤٠٠، هێزەکانی هەنگی مەرزیی شاری نەوسوود لە کەمینێک دا تەقە لە کاروانی کۆڵبەران دەکەن و لەئاکام دا دوو برای کۆڵبەر بە چەکی تاپڕ …

درێژەی بابەت »

دادخوازی و نەبوونی عەداڵەت لە نێوخۆی وڵاتدا/ فەریبا ڕەشیدی

چاونیوز:لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە لەندەن مەحکەمەی خەلکیی “ئابان” بەڕێوە چوو کە ڕۆچنەیەک بوو بەرەو دەرخستنی ڕاستییەکان و، جینایەتەکانی ڕێژێمی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی پتر ئاشکرا کرد. بێجگە لەم ئەم مەحکەمەیە لە سویدیش یەکێک لە ئەندامانی “شاندی مەرگ”ی ئێعدامەکانی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی – حەمید نووری- کە لە ئێعدامی زیندانییە سیاسییەکانی دەیەی ٦٠دا …

درێژەی بابەت »

گوتووبێژیی بەرپرسیی ناوەندی مافیی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتیی کوردستان(چاونیوز) دەگەڵ “ئاسۆ تی ڤی” لەسەر ڕەوشی مافی مرۆڤ لە کوردستان.

گوتووبێژیی بەرپرسی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز) دەگەڵ “ئاسۆ تی ڤی” لەسەر ڕەوشی مافی مرۆڤ لە کوردستان.

درێژەی بابەت »

سەربازێک بەهۆی تەقینەوەی مین لە عەجەبشێر بە سەختی بریندار بوو

چاونیوز: سەربازێکی کوردی پادگانی عەجەبشێر بەهۆی تەقینەوەی مین بە قورسی برینداربوو. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی دووشەممە ١ی سەرماوەزی ١٤٠٠ی هەتاوی بەهۆی تەقینەوەی مین لە پادگانی عەجەبشێر سەربازێک بە ناوی “هێرش تابان” خەڵکی گوندی “شەمکانی” ورمێ بە توندی لاقی بریندار بوو. ئەو سەربازە بۆ چارەسەری پزشکی …

درێژەی بابەت »

“کەیوان مینویی” دوای دوو حەوتوو دەسبەسەری چارەنووسی هەروا نادیارە

چاونیوز: دوای تێپەڕینی دووحەوتوو لە دەسبەسەر کردنی چالاکێکی زمانیی و ژینگەیی خەڵکی مەریوان هەتا ئێستا لە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی هیچ زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کورداستان)، دوای تێپەڕبوونی دوو حەوتوو لە دەسبەسەر کردنی “کەیوان مینوویی” خەڵکی ئاوایی “نێ”ی مەریوان، خاوەن بڕوانامەی “کۆمەڵناسی” …

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانییەکی خەڵکی مەهاباد دەستبەسەر کرایەوە

چاونیوز: ڕۆژی شەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “کۆسەکەرێز”ەی شاری مهاباد بەناوی “مۆحسێن ئەحمەدزادە” دوای ئەوەیکە لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە بانگ کرا، دەسبەسەر و بۆ بەندیخانەی ئەو شارە گوازرایەوە. ئەو هاونیشتمانییە، ڕۆژی ٨ی خەرمانانی ١٤٠٠ دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ کرابوو کە دوای ماوەیەک …

درێژەی بابەت »

١٠هەزار واژۆ بۆ چارەسەری کێشەی بێ ئاویی شاری بانە کۆ کرایەوە

چاونیوز: هەڵمەتی کۆکردنەوەی واژۆ بۆ چارەسەری کێشەی بێ ئاویی لە بانە کۆتایی پێ هات. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، لە ڕۆژانی ٢٤ی خەزەڵوەر هەتا ٣٠ خەزەڵوەری ١٤٠٠، بە هەوڵی ئەنجوومەنی ژینگەپارێزی “پاژینی بانە” هەڵمەتێک بۆ کۆ کردنەوەی واژۆ لە هاوشارییان بە مەبەستی چارەسەر کردنی کێشەی بێ ئاوی …

درێژەی بابەت »