۱۱ی سەرماوەزی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: تشرینی یه‌كه‌م 2021

بریندار کردنی شوانکارەیەک بە تەقەی ڕاستەوخۆ

چاونیوز: هێزەکانی هەنگی مەرزی بە تەقەی ڕاستەوخۆ شوانکارەیەکیان لە سنووری سەردەشت بریندار کرد. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی هەینی ٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٠، هاونیشتمانییەک بەناوی “ئازاد” خەڵکی ئاوایی “دۆڵەتوو” سەر بە شاری سەردەشت بە تەقەی هێزەکانی هەنگی سنووری بریندار بوو. ئەو هاونیشتمانە سەرقاڵی ڵەوەڕاندنی ڕانە مەڕی خۆی …

درێژەی بابەت »

بریندار بوونی هاونیشتمانییەک بە هۆی تەقینەوەی مین

چاونیوز: ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٠، کەسێکبە ناوی ”زانیار” خەڵکی ئاوایی “سپیدار”ی سەربە شاری سەردەشت، بە هۆی تەقینەوەی مین لە نزیک پایەگایەکی کۆن لە ئاوایی ”زەلێ” لە ناوچەی سەردەشت بریندار بوو. شایانی باسە ناوبراو لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵات بە هۆی تەقینەوەی مین زۆر بە سەختی بریندار بووە …

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانییەک حوکمی یەک سال و ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپا

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن دادگای ئەو شارەوە حوکمی یەک سال و ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی سێ شەممە ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “سینگان”ـی سەر بە شاری شنۆ بەناوی “سەردار ئالانی” کوڕی لوقمان لەلایەن دادگای ئەو شارەوە بە …

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانییەک دوای لێپرسینەوە بۆ بەندیخانە گوازرایەوە

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی سنە بە ناوی “فەردین مەولوودی” پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگەکانی سپا بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە. ئەو هاونیشتمانییە ڕۆژی هەینی ٢٣ی ڕەزبەر، بەبێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە، دەسبەسەر کرابوو. فەردین مەولوودی پێشتریش لە ٢٠ی سەرماوەزی ٩٨ دەسبەسەر و دواتر بە تۆمەتی …

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانییەکی خەڵکی سنە دەسبەسەر کرا

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەسبەسەر کرا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی سێ شەممە ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “میراو”ـی سەربە شاری سنە بەناوی شوعەیب مەحموودی” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەسبەسەر کرا. ئەو هاونیشتمانییە خێزاندار و خاوەن ٥ مناڵە. هەتا …

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانییەکی گیراو بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

چاونیوز: چالاکێکی مەدەنیی دەسبەسەر کراو بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی خەزەڵوەر، چالاکی مەدەنیی خەڵکی دیواندەرە بەناوی “ئارمان ئەسەدی” دوای زیاتر لە مانگێک دەستبەسەربوون لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە، بە دانانی بارمتەی ٥٠ میلیۆن …

درێژەی بابەت »

بەندکراوێکی سیاسی کورد بە شێوەی مەرجدار ئازاد کرا

چاونیوز: بەندکراوێکی سیاسیی خەڵکی شاری شنۆ لە بەندیخانەی ئەو شارە بە شێوەی مەرجدار ئازاد کرا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، لە ڕۆژانی ڕابردوودا بەندکراوێکی سیاسی بە ناوی ” ئەسکەندەر سید محەممەد پوور” خەڵکی شنۆ کە لەلایەن دادگای گشتیی ئەو شارە حوکم درابوو بە شێوەی مرجدار لە بەندیخانەی …

درێژەی بابەت »

جۆری بزووتنەوە کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان بۆ بەچۆکداهێنانی دەستەڵاتە دیکتاتۆرەکان/ شاروخ حەسەن زادە

چاونیوز:بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان بەدژی دەسەڵاتە دیکتاتۆر و تۆتالیتێرەکان بە گشتی لە دوو فۆڕمی ئاشتییانە و توندوتیژدا جێ دەگرن: ئاشتیانە: نافەرمانیی مەدەنی (بەرگریی مەدەنی یان شۆڕشی ئارام)، جۆرێک ناڕەزایەتییە کە حکوومەت پێی خۆشە بیکەی بەڵام توێژێک لە کۆمەڵگە نایکا. کۆمەڵگەی فەرمی پێی خۆشە قوتابی، مامۆستا، کرێکار و… بچنە سەر کار بەڵام ئەوان …

درێژەی بابەت »

پرسی “مین”لە کێشە و قەیرانە جیدییەکانی خەڵکی کوردستانە/ عەلی بداغی

چاونیوز: هەموو وڵاتێک گرینگی بە ویست و داوای خەڵکی خۆی دەدا، کۆماری ئیسلامیی ئێران نەبێ کە لەسەر داواخوازیی ڕەوایان دەیانکوژێ. هەموو وڵاتێک بەرژەوەندیی خاک و نیشتمانی خۆی لە سەرووی هەموو شتێکە، کۆماری ئیسلامی نەبێ کە هەموو سامان و سەرچاوەکانی وڵات بۆ ئەوانیدی لە وڵاتانی دی خەرج دەکا. هەموو وڵاتێک بایەخ …

درێژەی بابەت »

بریندار بوونی چوار کرێکار لە شنۆ

چاونیوز: چوار کرێکاری ڕنینی سێو لە باغەکانی دەڤەری شنۆ بەهۆی کەوتن لەسەر دار بریندار بوون. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی یەکشەممە ٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٠، لە کاتی ڕنینی سێو لە باغەکانی ناوچەی “ئەمیرئاباد و پووشاوێ” چووار کرێکار بە هۆی کەوتنی دارێک لە ڕیشەوە بریندار بوون. دوو لەو …

درێژەی بابەت »