۱ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: ئه‌یلول 2021

دوو چالاکی ژینگەیی دەسبەسەر کران

چاونیوز: دوو چالاکی ژینگەیی خەڵکی شارەکانی سنە و بانە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی دووشەممە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٠، چالاکێکی ژینگەیی خەڵکی بانە بەناوی “سەلاح حوسێن پەنا” و هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی خەرمانان چالاکێکی دیکەی ژینگەیی خەڵکی سنە بەناوی “سالار سالحی” لەلایەن …

درێژەی بابەت »

ڕێکخراوە سێنفی و دێموکراتیکەکانی کوردستانی ئێران ڕاگەیاندنێکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە

چاونیوز: ڕێکخراوە سێنفی و دێموکراتیکەکانی کوردستانی ئێران، لە ڕاگەیاندنەکەیان دا وێڕای پشتیوانی لە بەیاننامەی چالاکانی سیاسی مەدەنی ناوخۆ، ڕوو بە کۆمەڵگای جیهانی ڕایانگەیاندووە: بەشی هەرە زۆرمان ناوەندی کاروچالاکی ڕۆژانەمان لەو شوێنانەیە کە مەترسی هێرش کردنیان لەسەرە، بۆیە لە ئەگەری هەر هێرش و کردەوەیەکی تیرۆریستی کە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران لەو ماوەیەدا …

درێژەی بابەت »

ڕاپۆرتی بەشێک لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی، هێزە چەکدارەکان و ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە وەرزی هاوینی ١٤٠٠ی هەتاوی‌دا

کوژران و برینداربوونی ٨١ کۆڵبەر، دەسبەسەرکردنی ١٦٧ چالاکی سیاسی و ئێعدامی ١٧ بەندکراوی کورد لە سێ مانگی هاوینی ١٤٠٠دا

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانییەکی ئیلامی لەژێر ئەشکەنجە گیانی لەدەست دا

چاونیوز: ڕۆژی پێنجشەممە ١ی ڕەزبەری ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “لەرینی” سەر بە شاری سیروان لە پاریزگای ئیلام بە ناوی “ئەمیر حوسێن حاتەمی” ٢٢ ساڵە ، لە ژێر ئەشکەنجە و لێدانی مەئموورانی بەندیخانەی تارانی گەورەوە گیانی لەدەست دا. “ئەمیر حوسێن حاتەمی” چەند ڕۆژ لەمەوبەر، دوای شەڕکردن کردن دەگەڵ کەسێکی دیکە، لەلایەن …

درێژەی بابەت »

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی مامۆستایان لە شارەکانی کوردستان بەڕێوەچوو

چاونیوز: ڕۆژی پێنجشەممە ١ ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، مامۆستایانی شارەکانی کرماشان، سنە و دیواندەڕە لەبەرامبەر دەزگای فێرکاری و پەروەردەی ئەو شارانە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد. ئەو ماموستایانە خوازیاری ئەوەن کە، مانگانەی فەرهەنگیان و خانەنشین کراوان هاوتەریب بێ و بەڕێوەبردنی گەڵاڵەی پلەبەندی بە ئاستی ٨٠لەسەدی دەستەی زانستی بۆ ماموستایان و باقی …

درێژەی بابەت »

کوژران و برینداربوونی ٨١ کۆڵبەر، دەسبەسەرکردنی ١٦٧ چالاکی سیاسی و ئێعدامی ١٧ بەندکراوی کورد لە سێ مانگی هاوینی ١٤٠٠دا

بەپێی ناوەندی ئاماری “ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان”، (ڕاپۆرتی بەشێک لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی، هێزە چەکدارەکان و ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە وەرزی هاوینی ١٤٠٠ی هەتاوی‌دا) داتا و زانیار‌ییەکانی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێن لە ماوەی سێ مانگی هاوینی ئەمساڵدا …

درێژەی بابەت »

بانگ کردنی چەند کەس لە خەڵکی ئاوایی “باشڵاخ”ی دیوانده‌ره‌ بەهۆی پشتیوانی لە کاسبکاران

چاونیوز: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزە نیزامییەکانی ئێران لە ئاوایی “باشڵاخ“ی سەر بە شاری دیواندەرە، هەڵیانکوتاوه‌ته‌ سەر ماشینی چەند کاسبکارێک و هەوڵیان داوه‌ کەلوپەلەکانیان دەست بەسەردابگرن کە لەگەڵ بەرەنگاریی خەڵکی ئەو گوندە بەرەوڕوو بوونەته‌وه‌. به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، خەڵکی گوندی “باشڵاخ” بەرامبەر هێزەکان وەستانەوە و بەشێک لە کەلوپەلی ئەو کاسبکارانەیان …

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانییەک لە بەندیخانەی زەنجان لەسێدارە درا

چاونیوز: بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٠، حوكمی ئێعدامی هاونیشتمانییەک بە ناوی “ئەڕشەد جەودەت ڕەبەت” ٥٢ ساڵە كوڕی مەدەنی خەڵكی ئاوایی “شەشماڵ” سەر بە باژێری ورمێ لە بەندیخانەی زەنجان جێبەجێ كرا. ناونراو چوار ساڵ پێش بە تۆمەتی پێوەندیدار بە مادە ھۆشبەرەكان لە زنجان دەستبەسەر و لە لایەن دەزگای قەزایی حكوومەتەوە …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەر کردنی هاونیشتمانییەکی خەڵکی شنۆ

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر کرا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی یەکشەممە ٢٨ی خەرمانانی ١٤٠٠، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هاونیشتمانییەک بەناوی “حەسەن قودرەتی” ٤٥ ساڵە کوڕی حاجی خدر بەبێ بەڵگەی قەزایی دەسبەسەر دەکەن. ئەو هاونیشتمانییە دوای چەند کاتژمێر لێپرسینەوە لە ئیتلاعاتی شنۆ …

درێژەی بابەت »

کوژران و بریندار بوونی چوار کۆڵبەر لە سنووری دەڤەری شاری ورمێ

چاونیوز: ڕۆژی دووشەممە۲۹ی خەرمانانی ١٤٠٠، فرۆکەکانی دەوڵەتی تورکیە کاروانێکی کۆڵبەرانیان لە سنوور “سۆمابرادۆست” دەکەنە ئامانج کە لە ئاکام دا دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “ئالیشان حەیدەری” تەمەن ۱٨ ساڵان و “سۆزدار ئەحمەدی” ٢١ ساڵە خەڵکی ئاوایی “کووران”ێ سەر بە شاری ورمێ دەکوژرێن و دوو کۆڵبەری دیکەش بریندار دەبن. جێگای ئاماژەیە کە، …

درێژەی بابەت »