۲۶ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۱ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: ئاب 2021

ڕاگەیاندراوی هاوبەشی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی کوردستان بۆ ئیدانە کردنی تیرۆری “مووسا باباخانی”

ڕۆژی پێنج شەممە، ١٦ی گەلاوێژی ٢٧٢١، “مووسا باباخانی”، ئەندامی ڕێبەریی حزبی دێموکڕاتی کوردستان لە هۆتیلێکی شاری “هەولێر” پایتەختی هەرێمی کوردستان تیرۆر کرا. لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەریدەخەن کە تیرۆری ئەم چالاکە سیاسییە و ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حزبی دێموکراتی کوردستان، لە لایەن ڕێکخراوە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە جێبەجێ کراوە. حکوومەتێک کە …

درێژەی بابەت »

دکتور “ناسر هیمەتی” بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی دەسبەسەر کرا

چاونیوز: دوکتور ناسر هیمەتی چالاکی کورد و دانیشتووی ئیسفەهان بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای دوو ساڵ بەندکرانەکەی لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، دوکتور ناسر هیمەتی خەڵکی شاری ئاودانان و دانیشتووی ئیسفەهان، پزشکی دەروون ناس و …

درێژەی بابەت »

دوو هاونیشتمانی دەسبەسەر کران

چاونیوز: دوو هاونیشتمانیی خەڵکی شارەکانی بۆکان و پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی گەلاوێژ، هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاری بۆکان بەناوی “ڕەشید ڕەحیمی” لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بەبێ بەڵگەی قەزایی دەسبەسەر کرا. هەروەها، ڕۆژی شەممە ١٦ی گەلاوێژ، هاونیشتمانییەک بەناوی “بەهائەددین مستەفانیژاد” …

درێژەی بابەت »

دوو هاونیشتمانیی لە کرماشان لەسێدارە دران

چاونیوز: دوو هاونیشتمانیی خەڵکی ئیلام و پاوە لە زیندانی “دزل ئاوا”ـی کرماشان ئێعدام کران بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “کەهرە” سەر بە هەلیلانی پارێزگای ئیلام بەناوی “مەسعوود ئیسفەندیاری” ٣٥ ساڵە لە بەندیخانەی “دزل ئاوا”ـی کرماشان لەسێدارە درا. ناوبراو ١٣ ساڵ لەمەوبەر، دەزگیرانەکەی خۆی کوشتبوو …

درێژەی بابەت »

تەرمی کۆڵبەرێک لە ناوچە سنوورییەکان دۆزرایەوە

چاونیوز: تەرمی کۆڵبەرێک لە ناوچە سنوورییەکانی قەسری شیرن دۆزرایەوە. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی پێنج شەممە ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠٠، تەرمی کۆڵبەرێک بەناوی “محەممەد ڕەزا ڕۆستەمی” خەڵکی ئاوایی “قەڵخانی” و دانیشتووی سەرپێڵی زەهاو دۆزرایەوەکە وێدەچێ شوێنەواری لێدان و بریندار بوون بە لەشییەوە هەبێ. سەرچاوەکانی “یارسان” وێڕای پشت …

درێژەی بابەت »

چالاکێکی فەرهەنگی ٢٤ مانگ زیندانی بەسەردا سەپا

چاونیوز: چالاکێکی فەرهەنگی-تێلگرامی لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سەقزەوە ٢٤ مانگ زیندانی بەسەردا سەپا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، چالاکێکی فەرهەنگی- تێلگرامی خەڵکی شاری سەقز بەناوی “مستەفا حەمدی” لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سەقزەوە ٢٤ مانگ حوکمی زیندانی بەسەردا سەپێنرا. ئەو چالاکە کوردە بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە بە دژی نیزام” …

درێژەی بابەت »

زیندانییەکی خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی “دستگرد”ی ئیسفەهان لەسێدارە درا

چاونیوز: بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٠، زیندانییەک بەناوی “ئەرسەلان کەریمی” کوڕی غوڵام خەڵکی شاری هەرسینی سەر بە پارێزگای کرماشان لە بەندیخانەی “دستگرد”ـی ئیسفەهان ئێعدام کرا. ئەو هاونیشتمانییە چوار ساڵ لەمەوبەر بە تاوانی پێوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان گیرابوو و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو. ئەرسەلان کەریمی خێزاندار و خاوەن دوو منداڵە.

درێژەی بابەت »

پێنج چالاکی مەدەنیی ئیلام ٣٨ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپا

چاونیوز: لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی شاری تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر “ئیمان ئەفشاری”، پێنج چالاکی کوردی خەڵکی ئیلام بە ناوەکانی “سومەیە کارگەر، ناهید تەقوایی، بەهارە سلێمانی، نازەنین محەممەدنژاد و مێهران ڕەئووف” سەرجەم بە ٣٨ ساڵ زیندانیی مەحکووم کرد. ئەو ٥ کەسە بە تۆمەتی “بەشداری لە ئیدارەکردنی گرووپی نایاسایی و چالاکیی پڕۆپاگەندە …

درێژەی بابەت »

مهاباد: سێ هاونیشتمانیی دیکە دەسبەسەر کران

چاونیوز: لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەسبەسەرکردنەکان لە کوردستان، سێ هاونیشتمانیی دیکەی خەڵکی مهاباد دەسبەسەر کران. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی شەممە ٩ی گەلاوێژی ١٤٠٠، سێ هاونیشتمانیی دیکەی خەڵکی مهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کران. ناوی ئەو سێ هاونیشتمانییە، “سامان دورباش”، ئاکۆ دورباش”(ئامۆزای یەکتر) و …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەر کردنی هاونیشتمانییەک لە مهاباد

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی دەڤەری مهاباد لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ئەمڕۆ بەیانی ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٠، هێزە ئیتلاعاتییەکان بە چەندین ماشێن هێرشیان کردە سەر ئاوایی “ئیندرقاش” سەر بە شاری مهاباد و هاونیشتمانییەک بەناوی “هێمن قەرەداغی” کوڕی حوسێن ـیان دەسبەسەر کرد. سەرچاوەیەک بە چاونیوزی …

درێژەی بابەت »