چاونیوز: هاونیشتمانییەکی دانیشتووی ئاوایی “ڕزگاری”(کارخانە قەند)ـی پیرانشار لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی سێ شەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی دانیشتووی ئاوایی “ڕزگاری”(کارخانە قەند)ـی سەر بە شاری پیرانشار بەناوی “سەلاح عوسمانی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا. هەتا ئێستا لە هۆکاری گیرانی ئەو …
درێژەی بابەت »ئەرشیڤی مانگانە: ئاب 2021
گوشار بۆ سەر بنەماڵەی ئەرسەلان یارئەحمەدی چالاکی مافی مرۆڤ ڕاگرن
چاونیوز: ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا گوشار بۆسەر چالاکانی سیاسی و مافی مرۆڤی لە هەرێمی کوردستان مەحکوم دەکەن و داوا لە دەزگا ئەمنیەتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن کە، ئەمنییەتی گیانی ئەرسەلان یارئەحمەدی و ژیلا موستەئجێر لە بەرامبەر هەڕەشەکانی دەزگا ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، گەرەنتی بکەن. لە یەکەم ڕۆژی …
درێژەی بابەت »چالاکێکیی فەرهەنگی لە دیواندەرە دەسبەسەر کرا
چاونیوز: ماموستایەکی ژنی زمانی کوردی خەڵکی دیواندەرە لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نەزانراو گوازرایەوە. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی گەلاوێژی ١٤٠٠، خاتوو”چرۆ ئەحمەدی” چالاکی فەرهەنگی، ماموستای زمانی کوردی لە شاری دیواندەرە، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. هێزە …
درێژەی بابەت »دوو هاونیشتمانی دەسبەسەر کران
چاونیوز: دوو هاونیشتمانی لە شارەکانی سنە و پاوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٠، چالاکێکی مەدەنی بەناوی “ئەمیر هوشمەند” خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی گرتنگەیەکی ئەمنییەتی ئەو شارە کرا. جێگای ئاماژەیە کە، ئەو هاونیشتمانییە …
درێژەی بابەت »بەهۆی تەقینەوەی مین لە دێهلۆران سێ کەس بوونە قوربانی
چاونیوز: ڕۆژی یەک شەممە ٢٤ی گەلاوێژ، بەهۆی تەقینەوەی مینە بەجێماوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق لە ناوچەی “شەرهان”ـی سەر بە دێهلۆران دوو کەس گیانیان لەدەست دا و کەسێکیش بریندار بوو. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان) لەم ڕووداوەدا، هاونیشتمانییەک بەناوی “عەلی ئەکبەری” هەر لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەست …
درێژەی بابەت »گواستنهوهی دوكتور ناسر هیمهتی بۆ زیندانی دهستگردی ئهسفههان
بهپێی ههواڵی گهیشتوو به چاونیوز( ناوهندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی كوردستان) ڕۆژی سێشهممه ١٩ی گهلاوێژی ١٤٠٠ی ههتاوی، دوكتور ناسر هیمهتی له لایهن دادسهرای تاران بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی دهستبهسهر و بۆ زیندانی دهستگردی ئیسفههان گوازرایهوه. شایانی باسه، ناوبراو ڕۆژی پێنج شهممه ٥ی بهفرانباری ١٣٩٨ی ههتاوی له ڕێوڕهسمی چللەی گیان بهخهتكراوانی …
درێژەی بابەت »خەبات مەفاخری لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە بۆ جارێکی دیکە دەسبەسەر کرایەوە
چاونیوز: ڕۆژی سێ شەممە ١٩ی گەلاوێژ، چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە بەناوی “خەبات مەفاخری” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا. پیشتر لە ڕۆژی پێنج شەممە ٦ی خەرمانانی ١٣٩٩، هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەو چالاکە مەدەنیی و ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی کوردستانی دەسبەسەر و بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی دژبەری نیزام” لەلایەن لقی یەکی …
درێژەی بابەت »حەمید نووری بە تاوانی بەشداریی لە ئێعدامەکانی ساڵی ١٣٦٧ دادگایی دەکرێ/ئا: حەمەڕەسووڵ کەریمی
چاونیوز: دادوەری گشتیی ستۆکهۆلم لە سوئید بریاری دادگایی کردنی حەمید نووری لە تاوانبارانی کوشتنی زیندانیانی سیاسی لە ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی دەرکرد و ئاماژەی بەوە داوە کە ناوبراو بە دوو تاوان لێپێچینەوەی لێ دەکرێ ، یەکەم پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و جینایەتی ڕوون و ئاشکرا، دووهەم قەتل و کوشتن. دادوەری گشتیی ستۆکهۆلم …
درێژەی بابەت »هەوڵدان بۆ تیرۆری بەرپرسێکی کۆمیتەی حێزبی دێموکرات کوردستان لە “قەڵادزێ” سەرکەوتوو نەبوو
چاونیوز: ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی گەلاوێژ، کەسێکی گومانکراو بە لیباسی “سواڵکەر” دەچێتە ماڵی “دارا بەیگزادە” بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە شاری “قەڵادزێ” و لە هاوژینەکەی پرسی دارا بەیگزادەی کردووە و ویستوویەتی چاوی پێ بکەوێ. لەم بارەیەوە هاوژینی “دارا بێگ زادە” لە قەڵادزێ بە هەواڵنێری “چاونیوز”ی ڕاگەیاندووە: یەکەمجار بەیانیی پێنجشەممە و …
درێژەی بابەت »پەیکەری ماموستا هەژار لە شاری مەهاباد ئاگر درا
چاونیوز: پەیکەری ماموستا هەژار شاعیری نەتەوەیی کورد لە شاری مەهاباد لەلایەن کەس یان کەسانی نەناسراو ئاگری تێبەردرا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، شەوی چوارشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، کاتژمێر دوو و نیو بە کاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پەیکەری مامۆستا هەژار شاعیری نەتەوەیی کورد کە لە دەروازەی شاری مەهاباد …
درێژەی بابەت »