۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: ئاب 2021

دەسبەسەرکرانی سێ هاونیشتمانی

چاونیوز: سێ هاونیشتمانی لە شارەکانی شنۆ و نەغەدە دەسبەسەر کران. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی یەک شەممە ٧ی خەرمانان دوو هاونیشتمانی بەناوەکانی “حەیدەر عەلیزادە” خەڵکی ئاوایی قەزەناوێ” و دانیشتووی ئەمیرئابادی شنۆ و “شێرزاد مامەندی” خەڵکی ئاوایی “نەرزیوێ”ـی سەر بە شاری شنۆ بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی لەلایەن …

درێژەی بابەت »

کرێکارێک لە باشووری کوردستان گیانی لەدەست دا

چاونیوز: کرێکارێکی خەڵکی نەغەدە لە هەولێر پێتەختی هەرێمی کوردستان گیانی لەدەست دا. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی شەممە ٦ی خەرمانانی ١٤٠٠، کرێکارێک لە هەولێر پێتەختی هەرێمی کوردستان لەکاتی کار کردن دا گیانی لەدەست دا. ناوی ئەو کرێکارە “حەسەن مەعرووف پوور” ٣٢ سالە کوڕی مەلاعومەر، …

درێژەی بابەت »

شەش کەس لە دەسبەسەرکراوانی سنە بەشێوەی کاتی ئازاد کران

چاونیوز: ٦ هاونیشتمانیی دەڤەری سنە بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کران. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی شەممە ٦ی خەرمانانی ١٤٠٠، شەش هاونیشتمانیی بەناوەکانی “کاوە منبەری”، “سریاد منبەری” و “شێرکۆ منبەری” خەڵکی ئاوایی نییەر سەر بە شاری سنە و “بێهزاد محەممەدی” و “نیژاد …

درێژەی بابەت »

دوو هاونیشتمانی دەسبەسەر کران

چاونیوز: دوو هاونیشتمانی خەڵکی شارەکانی مەریوان و شنۆ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ئەمڕۆ شەممە ٦ی خەرمانانی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی خەڵکی “ئەمیرئاباد”ـی سەر بە شاری شنۆ بەناوی “یاسین ڕەهئاورد” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کرا. ئەو هاونیشتمانییە ٥١ ساڵەیە، بەبێ …

درێژەی بابەت »

کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی سنووری هەورامان بریندار بوو

چاونیوز” ڕۆژی سێ شەممە ٢ی خەرمانان، هێزەکانی هەنگی مەرزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرزاییەکانی “تەتە”ـی هەورامان تەقەی ڕاستەوخۆ لە کاروانێکی کۆڵبەران دەکەن و لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بریندار دەبێ. ناوی ئەو کۆڵبەرەی خەڵکی “سڵێن”ـی سەر بە هەورامان “مارف ئەدوایی” ڕاگەیەندراوە. ئەو کۆڵبەرە ئێستا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکی دایە.

درێژەی بابەت »

کرێکارێک لە سلێمانی گیانی لەدەست دا

چاونیوز: کرێکارێک بەهۆی ڕووداوی کار لە سلێمانی باشووری کوردستان گیانی لەدەست دا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵات)، ڕۆژی دووشەممە یەکی خەرمانانی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەک بەناوی “ڕئوف محەممەدی” خەڵکی ئاوایی “هەجمنە”ـی سەر بە شاری سەوڵاوا لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا. ئەو کرێکارە لە کۆمپانیایەکی …

درێژەی بابەت »

سێ پاڵنەری سەرەکی بۆ “سەربەخۆیی خوازی”( بە بەهانەی ئاگرتێبەردانی پەیکەری ماموستا هەژار) شاروخ حەسەن زادە

چاونیوز: سێ پاڵنەری گرنگ بۆ ویستی سەربخۆیی خوازی بریتین لە: ئا.دیاریکردنی مافی سرووشتی چارەنووسی خۆت بێ.هەبوونی دەستەڵاتێکی توتالیتەر پێ.ڕەگەزپەرەستی و سووکایەتی چینی هەڵبژاردەی باڵادەست   مافی دیاریکردنی چارەنووس(The right to self-determination) لەو دەستە مافانەی، مافەیلی مرۆڤە کە بەو پێیە تاک یان نەتەوەکان بۆخۆیان چارەنووسی خۆیان لە پانتایی جۆراوجۆری وەک سیاسەت، …

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانییەکی دەسبەسەر کرا

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی دووشەممە یەکی خەرمانانی ١٤٠٠، هێزە ئیتلاعاتییەکان هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاری پیرانشار بەناوی “حەیدەر خزری” دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار دەگوازنەوە. ئەو هاونیشتمانییە دانیشتووی گەڕەکی کۆنەخانێی پیرانشارە و بەبێ بەڵگەی قەزایی و بەشێوەیەکی پڕ …

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانییەک بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرا

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی ناوچەی شاری شنۆ بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی دووشەممە یەکی خەرمانان، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “سینگان” سەر بە شاری شنۆ بەناوی “سەردار ئالانی” کوڕی لوقمان بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی هەتا کاتی دادگایی کردنی ئازاد …

درێژەی بابەت »

سێ کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی بانە بریندار بوون

چاونیوز: سێ کۆڵبەر لەناوچە سنوورییەکانی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار بوون. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی سێ شەممە ٢٦ی گەلاوێژی ١٤٠٠، دوو کۆڵبەر بەناوەکانی “خەلیل خالیدی” و “فەرەیدون محەممەدزادە” لە ناوچەی سنووری “هەنگەژاڵ”ـی سەر بە شاری بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی …

درێژەی بابەت »