۲۶ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۱ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: ته‌مموز 2021

ڕاپۆڕتی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو بۆوە

چاونیوز: ڕاپۆڕتی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ٤٠ لاپەڕەدا لەلایەن “ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاو بۆوە.

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانییەکی دەڤەری ورمێ دەسبەسەر کرا

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی دەڤەری ورمێ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی دووشەممە ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٠، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “قاسملوو” سەر بە شاری ورمێ بەناوی “ئەمین ئیرانی زادە”یان دەسبەسەر کرد. ئەو هاونیشتمانییە بەبێ بەڵگەی قەزایی گیراوە و هەتا ئێستا …

درێژەی بابەت »

چالاکێکی خوێندکاری خەڵکی سایین قەڵا دەسبەسەر کرا

چاونیوز: ڕۆژی یەک شەممە ١٣ی پووشپەڕی ١٤٠٠، خوێندکارێکی خەڵکی شاری “سایین قەڵا” بەناوی “ئومید وەلیزادە” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. ئومید وەلیزادە لە زانستگەی ورمێ سەرقاڵی خوێندن بوو. هەتا ئێستا لە هۆکاری گرتنی ئەو هاونیشتمانییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە.

درێژەی بابەت »

مانگرتنی بەکۆمەڵی چالاکانی مەدەنیی یارسان

چاونیوز: ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنیی یارسان بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی خەیرۆڵا حەقجوویان مانیان لە خواردن گرت. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵات)، ژمارەیەک لە چالاکانی مەدەنیی یارسان، بە مەبەستی پاڵپشتیکردن لە خەیرۆڵا حەقجوویان، لە حەوتەمین ڕۆژی مانگرتنی ناوبراو لە بەندیخانەی دیزڵ ئابادی کرماشان، بۆ ماوەی ۴۸ کاتژمێر لە بەرەبەیانی ڕۆژی …

درێژەی بابەت »

سێ هاونیشتمانی دەسبەسەر کران

چاونیوز: سێ هاونیشتمانی خەڵکی شارەکانی پیرانشار و بۆکان لەلایەن هیزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی پێنج شەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی خەڵکی میراوەی بۆکان بەناوی “ئاڕمان زینەتی” لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. هەرلە هەمان ڕۆژدا و لە پیرانشار، هاونیشتمانییەکی …

درێژەی بابەت »

نەخۆش‌کەوتنی چەندین کەس بەهۆی پیس‌بوونی ئاوی شارۆچکەی نایسەرەوە

چاونیوز: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، بەهۆی پیس‌بوونی ئاوی خواردنەوەی شارۆچکەی “نایسەر”ـی سەر بە شاری سنە چەندین کەس نەخۆش کەوتوون و ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون. ماوەیەکی زۆرە جیاواز لە پیس‌بوونی ئاوی خواردنەوەی خەڵکی سنە، ئاوی شارۆچکەی “نایسەر”ـیش تووشی پیس‌بوونێکی زۆرتر بووە و بەو هۆیەوە ڕێژەیەکی زۆر لە خەڵکی ئەو شارۆچکەیە نەخۆش کەوتوون …

درێژەی بابەت »

کرێکارێک بەهۆی بەربوونەوە گیانی لەدەست دا

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی پێنجشەممە ١٠ی پووشپەڕی ١٤٠٠، کرێکاریکی بیناسازی بە ناوی “ئارمان ڕەحیمی” ٣٠ ساڵە خەڵکی سنە، لە کاتی کارکردندا لە شارەکی “کەشاوەرز” بەهۆی بەربوونەوە بۆ چاڵی ئاسانسۆر، گیانی لەدەست داوە. لە ماوەی بەهاری ئەمساڵدا دەیان کرێکاری کورد لە کوردستان و ناوچەکانی دیکەی ئێران …

درێژەی بابەت »

کەسێک لە زیندانی مەهاباد لەسێدارە درا

چاونیوز: سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٠، زیندانییەک بە ناوی “محەممەدتاهیر سلێمانی”، ٦٥ ساڵە خەڵکی دزەی مەرگەوەڕی سەر بە باژێری ورمێ، لە زیندانی مەهاباد لەسێدارە درا. محەممەدتاهیر سلێمانی، چەند ساڵ لەمەوبەر بە تۆمەتی “تاوانی ماددە سڕکەرەکان” (ڕاگواستنی ١٠ کیلۆ مۆرفین) دەسبەسەر و لەلایەن دەزگای قەزاییەوە بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

درێژەی بابەت »

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری بانە

چاونیوز: دوو کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی سنووری بانە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار کران. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی چوارشەممە ٩ی پووشپەڕی ١٤٠٠، هێزەکانی هەنگی مەرزی ئێران لە سنووری “بروێشکانێ”ـی سەر بە شاری بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کرد و لە ئاکام دا کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز …

درێژەی بابەت »