۲۶ی گوڵانی ساڵی ۱۴۰۱ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: ته‌مموز 2021

دەسبەسەر کردنی هاونیشتمانییەک لە مەریوان

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بە شێوەیەکی پڕتوندووتیژ دەسبەسەر کرا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی دووشەممە ٢٨ی پووشپەڕی ١٤٠٠، هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری مەریوان بەبێ بەڵگەی قەزایی هێرشیان کردە سەر ماڵی هاونیشتمانییەک بەناوی “هیوا داربەرزی” و وێڕای بێ ڕێزی و لێدان، دەسبەسەریان کرد. هێزە ئیتلاعاتییەکان …

درێژەی بابەت »

 هاونیشتمانییەک بە دانانی بارمتە ئازاد بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

چاونیوز: ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی پووشپەڕی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەک بە ناوی “جەلال وەفایی” خەڵکی بۆکان بە دانانی بارمتە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بەشیوەی کاتی ئازاد کرا. ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە ٢٤ی پووشپەڕ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بەبێ بەڵگەی یاسایی دەسبەسەر کرابوو.  

درێژەی بابەت »

دەستبەسەرکرانی دو هاونیشتمانی

چاونیوز: ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ پووشپەڕ، “شێرزاد شەوقی” خەڵکی گوندی “مام برایم”ی ناوچەی “گەڵی قاسملوو” سەر بە شاری ورمێ لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە کراوە. هەر لەو پێوەندییەدا ڕۆژی شەممە ١٩ی پووشپەڕ هاونیشتمانییەکیی خەڵکی گوندی “نێ” سەر بە شاری مریوان …

درێژەی بابەت »

بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی سنووری “تەمرچین”

چاونیوز: کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی سنووری “تەمرچین”(حاجی ئۆمەران) بەتەقەی ئانقەستی هێزەکانی هەنگی سنووری بریندار بوو. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی سێ شەممە ٢٢ی پووشپەڕی ١٤٠٠، کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی “نمنجێ”سەر بە شاری پیرانشار بەناوی “سەید زاهیر تەزاحوم” بە تەقەی ڕاستەوخۆ و ئانقەستی هێزەکانی هەنگی مەرزی لە ناوچەی سنووریی …

درێژەی بابەت »

چوار هاونیشتمانی دەسبەسەر کران

چاونیوز: چوار هاونیشتمانیی شارەکانی سنە و ورمێ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی یەکشەممە ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٠، سێ هاونیشتمانی دەڤەری مەڕگەوەر سەر بە شاری ورمێ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کران. ئەو سێ هاونیشتمانییە گیراوە بریتین لە، “مامەڵ عەبدی”، “خورشید ئیبراهیمی” …

درێژەی بابەت »

کۆڵبەرێک لە سنووری بانە کوژرا

چاونیوز: ڕۆژی شەممە پووشپەڕ، کۆڵبەرێک بە ناوی “حامید ئەمین پوور”تەمەن ٤٦ساڵ خەڵکی گوندی “ماسیەر”ی سەر بە شاری سەقز لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری “بروێشکان”ی شاری بانە لە لایەن هێزەکانی هەنگی مەرزی کۆماری ئیسلامی بە تەقەی ڕاستەوخۆ گیانی لەدەست دە. حامید ئەمین پوور”خێزاندارە و خاوەنی شەش منداڵە.

درێژەی بابەت »

بە هۆی تەقینەوەی خومپارە لە سنووری سەقز دوو هاونیشتمانی گیانیان لەدەست دا

چاونیوز: ڕۆژی پێنجشەممە ١٧ی پووشپەڕ، بەهۆی تەقینەوەی کۆنەخومپارەیەکی بەجێماو لە شەڕی نێوان ئێران و عێراق لە نزیکیی ئاوایی “بەستام”ـێ ناوچەی سەرشیوی سەقز، دوو هاونیشتمانی گیانیان لەدەست دا. ئەو دوو هاونیشتمانییە بەناوەکانی “مەقسوود نەجەفی” و ڕەشید ئەحمەدزادە” کە خەڵکی ناوچەی بۆکان بوونە بەئیجارەوەرگرتنی لەوەڕگەیەک لە گوندی بەستام، خەریکی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات بوونە …

درێژەی بابەت »

کوشتنی کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران

چاونیوز: ڕۆژی هەینی ۱٨ی پووشپەڕ، کۆڵبەرێکی ۴۳ ساڵە بەناوی “عەبدولعەزیز حاجی پوور” خەڵکی ئاوایی “چریەوا”ی سەر بە ناوچەی مەرگەوەڕی ورمێ بە تەقەی ڕاستەوخۆ و ئانقەستی هێزەکانی سپای پاسداران لە ناوچە سنوورییەکانی “داڵانپەڕ” کوژرا. ئەو کۆڵبەرە وێڕای کاروانی کۆڵبەران بە “گەڵی بێنار”دا لە حاڵی گەڕانەوە دابوون کە دەکەونە کەمینی هێزەکانی سپای …

درێژەی بابەت »

کوژران و بریندار بوونی دوو کۆڵبەر و کاسبکاری کورد

چاونیوز: کۆڵبەرێک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکانی حکومەتی ئێران بریندار و کاسبکارێکیش بەهۆی وەرگەڕانی ماشین گیانی لەدەست دا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٧ی پووشپەڕی ١٤٠٠، ماشینی کاسبکارێکی خەڵکی “بەری مەدرەسە”ی شاری مهاباد بەناوی “سیامەند هوحەق” لە ڕێگای نێوان “مەراغە-بناو” وەرگەڕا و هەرلەوێ …

درێژەی بابەت »

دوکتور محەممەد قەدەمی بانگی دادگای ئینقلابی شاری بانە کرا

چاونیوز: دوکتور “محەممەد قەدەمی” چالاکی مەدەنی سیاسی، بەتۆمەتی پڕوپاگەندە بە دژی خامنەیی لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری بانەوە بانگکرا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی پووشپەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، دوکتور” محەممەد قەدەمی” چالاکی سیاسیی خەڵکی بانە بەتۆمەتی “پروپاگەندە بەدژی خامنەیی و بڵاوکردنەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان” بانگی دادگای …

درێژەی بابەت »