۳۰ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: حوزه‌یران 2021

لە سەرەتای ساڵەوە هەتا ئێستا ١٠٥ چالاکی مەدەنیی کورد دەسبەسەر کراون

چاونیوز: لە ماوەی دوو مانگ و نیوی سەرەتای ئەمساڵدا ١٠٥ چالاکی سیاسی و مەدەنیی کورد لەلایەن دەزگا ئەمنیەتییەکانەوە بە تۆمەتی چالاکی لەدژی کۆماری ئیسلامی و بەرژەوەندییەکانی ئەو ڕێژیمە گیراون. “چاونیوز”(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، بەشێک لەو دەسبەسەرکراوانە دوای لێپێچینەوەی ناوەندە ئەمنیەتییەکان هەتا کاتی دادگایی‌کرانیان بە دانانی بارمتە ئازاد کراون …

درێژەی بابەت »

‌ مردنی گوماناوی چالاکێکی سیاسیی کورد

چاونیوز: ئەمڕۆ شەممە پازدەی جۆزەردان، “عرفان ساعدپەنا”، بەندکراوی سیاسی پێشوو، چالاکی مەدەنی و هەروەها ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی زاگرۆس لە شاری سنە، دوای ئەوەی کە دوو ڕۆژ لەمەوپێش لە ماڵ چوبووە دەرەوە و چارەونووسی نادیار بوو، ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە. جێگای ئاماژەیە کە نزیکانی ئەو هاونیشتمانییە مردنەکەی بە گوماناویی دەزانن و …

درێژەی بابەت »

کۆڵبەرێک بەهۆی جەڵتەی دڵ گیانی لەدەست دا

چاونیوز: ڕۆژی شەممە ١٥ی جۆزەردان، کۆڵبەرێک بە ناوی “وەهبی فەتاحی” خەڵکی ئاوایی “وەزلی” سەر بە نەوسوود، لە کاتی کۆڵبەری دا بەهۆی ڕاوەستان دڵ لە بەرزاییەکانی سنووری شۆشمێ، گیانی لەدەست داوە. جێگای ئاماژەیە کە دوو ساڵ لەمەوبەریش کوڕێکی ئەو هاونیشتمانییە بە ناوی “ئەشکان فەتاحی” بە هۆی تەقینەوەی مین لە کاتی کۆڵبەریدا …

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانییەک بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئینتزامی گیانی له دەست دا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە‌ چاونیوز (ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کورستان)، سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ۱۴ی جۆزەردان، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ناو شاری شنۆ بە ناوی “حەسەن ئاقاله” ناسراو بە “حەسەنە کەوڵە” تەمەن ۴۵ ساڵ بە هۆی ڕاودوونان له ناو شاری شنۆ له لایەن هێزەکانی ئینتزامی ئەو شارە بێ ئاگادار کردنەوەی پێشوەخت دەسڕێژی …

درێژەی بابەت »

“ڤیان محه‌ممه‌دی” مانی لە خواردن گرت

چاونیوز: ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٢ی جۆزه‌ردان، “ڤیان محەممەدی” چالاكی مه‌ده‌نی و خوێندكاری خه‌ڵكی مه‌ریوان، له‌ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ زیندانی ناوه‌ندی ئه‌و شاره‌ ڕاگوێزرا و ناوبراو بە نیشانەی ناڕه‌زایه‌تی دڕێژه‌دان به‌ ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، ده‌ستی داوه‌ته‌ مانگرتن. ناوبراو ڕێکەوتی ١٠ی بانەمەڕ له‌گه‌ڵ هێرشی هێزه‌كانی ئیتلاعاتی بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. …

درێژەی بابەت »

گیان لەدەستدانی زیندانییەک لە بۆکان

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی بۆکان پاش ڕاگواستنی بۆ بەندیخانەی ئەو شارە گیانی لەدەستدا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی سێشەممە ١١ی جۆزەردان، زیندانییەک بە ناوی “ناسر کەریمی” خەڵکی گوندی نۆبار سەر بە شاری بۆکان، پاش ڕاگواستنی بۆ زیندانی ئەو شارە گیانی لەدەستدا. ئەو هاونیشتمانییە ڕۆژی دووشەممە ۱۰ی جۆزەران، …

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانییەکی ئیلام بە سێ جارئێعدام حوکم درا

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی ئیلامی، بە تۆمەتی کوشتنی دوو کەس لە هێزە ئینتزامییەکانی ئێران بە سێ جارئێعدام مەحکووم کرا. “دلاوەر ئەلقاسی‌مێهر” فەرماندەی هێزە نیزامییەکانی پارێزگای ئیلام لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی حکوومەتی “فارس” وێرای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە، شوناسی ئەو هاووڵاتییەی بە ناوی “ح.ز” ڕاگەیاندووە. بە وتەی ناوبراو حوکمی سێ جار ئێعدام ئەو هاونیشتمانییە …

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانییەک بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی گیانی لەدەست دا

چاونیوز: ڕۆژی سێشەممە ۱۱ی جۆزەردان، هاونیشتمانییەک بە ناوی “حوسێن فەرەجی” ٦۳ ساڵە خەڵکی شارە “ئارمەردە”ی سەر بە بانە، بەهۆی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتییەوە گیانی لەدەست داوە.

درێژەی بابەت »

کۆڵبەرێک لە سنووری بانە بریندار بوو

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی “محەممەد سادقی” لە کاتی کۆلبەری لە سنووری “برویشکانی” سەر بە شاری بانە بەبێ ئاگادارکردنەوە لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕاستەوخۆ کەوتە بەردەستڕێژ و بریندار کرا. شایانی باسە کە ناوبراو لەلایەن خەڵکی ناوچەکە بۆ نەخۆشخانەی شاری بانە گوازرایەوە.

درێژەی بابەت »

تەقینەوەی گوللە تۆپێکی شەڕی ئیران و عێراق شەش کوژراو و برینداری لێ کەوتەوە

چاونیوز: بە هۆی تەقینەوەی گوللە تۆپێكی سەردەمی شەڕی هەشت ساڵەی عێراق و ئێران شەش کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەك کوژران و بریندار بوون. بە پێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان) ڕۆژی دووشەممە ۱۰ی جۆزەردان، تەقینەوەی گوللە تۆپێکی سەردەمی شەڕی هەشت ساڵەی عێراق و ئێران شەش کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەكی …

درێژەی بابەت »