۳۰ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: حوزه‌یران 2021

فەرانەک جەمشیدی بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی دەسبەسەر و ڕەوانەی زیندانی سنە کرا

چاونیوز: ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی جۆزەردانی ١٤٠٠، “فەرانەک جەمشیدی” چالاکی ژینگەپارێز و ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی کوردستان، بۆ جێبەجێ‌کردنی حوکمەکەی ڕەوانەی ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە کرا. ئەو چالاکە ژینگەیە پاش بانگهێشتکردنی بۆ لقی ٤ی دادگای تاوانەکانی شاری سنە دەسبەسەر و بۆ جێبەجێ‌کردنی حوکمەکەی ڕەوانەی کانوونی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە …

درێژەی بابەت »

بریندار کردنی کۆڵبەرێک لە سنوری شاری بانە

چاونیوز: ڕۆژی پێنجشەممە ۲۰ جۆزەردان، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئێسلامی لە سنووری “هەنگەژاڵ” سەر بە شاری بانە لە کەمین دا تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردوە، کە لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بە ناوی “ڕەحمان کەریم پوور” خەڵکی ئاوایی “سیوچ” سەر بە شاری بانە بە توندی لاقی بریندار بووە. ناوبراو باسه بۆ چارەسەری …

درێژەی بابەت »

ڕاگەیاندراوی ناوەندی “مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان” لە هەمبەر ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییانەی کوردستانی باشوور

هاونیشتمانییانی هێژا! حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان! لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لە ڕووداوەکانی(دەرکار)ی زاخۆ و سەر ڕێگای چیای “مەتین” له‌ قه‌زای ئامێدی چەندین پێشمەرگە شەهید و بریندار بوون، ئەم کارەساتە سەرجەم گەلی کوردیی تووشی ناڕەحەتی کردووە. ئەزموونی تاڵی شەڕی “خۆکوژی” پێمان دەڵێ، بەرەوڕووبوونەوەی ئەم جۆرە ڕووداوانە پێویستیی بە …

درێژەی بابەت »

کرێکارێک گیانی لە دەست دا

چاونیوز: کرێکارێکی خەڵکی سنە بەهۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ی جۆزەردان، کرێکارێکی خەڵکی ئاوایی “دانیکێش” سەربە شاری سنە بە ناوی “یەحیا محەممەدی خانقا ” بەهۆی بەربوونەوە لە بینایەکی نیوە کارە گیانی لە دەست دا. ناوبراو لە مەیدانی باری شاری مەریوان تووشی ئەو ڕووداوە بووە.

درێژەی بابەت »

دوو هاونیشتمانی دەسبەسەر کران

چاونیوز: دوو هاونیشتمانیی خەڵکی شاری شنۆ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەسبەسەر کران. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان) ڕۆژی چوارشەممە ۱۹ جۆزەردان، هاونیشتمانییەکیی خەڵکی ئاوایی “کانی ڕەش” سەر بە شاری شنۆ بەناوی “جەعفەر حەسەن پوور” لەلایەن ئیتلاعاتەوە بە تەلەفۆن بانگ دەکرێ و لەوێ دەسبەسەر دەکرێ. هەروەها ڕۆژی سێ شەممە …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەرکردنەوەی چالاکێکی مەدەنیی

چاونیوز: “بەرزان محەممەدی” چالاکی مەدەنیی خەڵکی سەوڵاوا کە ساڵی ڕابردوو لە بەندیخانە ئازاد کرابوو، دیسان دەسبەسەر کرایەوە. ڕۆژی دووشەممە ١٧ی جۆزەردانی١٤٠٠ی هەتاوی هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی “بەرزان محەمەدی” یان لەگوندەکەی خۆی (گوشخانی) سەر بە شاری سەوڵاوا، دەسبەسەر کردووە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەر کرانی …

درێژەی بابەت »

کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسی، مەدەنی، ژینگەیی، فەرهەنگی و ئایینی کوردستان، داوا لەهەردوو عەشیرەتی قەڵخانی و کویک دەکەین کە کۆتایی بە شەڕی نێوانیان بێنن

چاونیوز: هەر وەک ئاگادارن لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لە ناوچەی داڵاهۆ، لە نێوان عەشیرەتەکانی قەڵخانی و کویک لەسەر کێشەی زەوی و زار شەڕ و پێکدادان هاتە ئاراوە، کە بە خۆشیەوە لەلایەن کەسایەتی و خەڵکی ناوچەکە چارەسەر کراوە بەڵام لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ڕووبەڕووبوونەوەکان تەشەنەی سەندووە و شەڕی چەکداری لە نێوان هەردو …

درێژەی بابەت »

‌ دوو پەناخواز لە وڵاتی یونان گیانیان لەدەستدا

چاونیوز: لە وڵاتی یونان بەهۆی وەرگەڕانی ماشێنێک کە پەنابەرانی دەگواستەوە، دوو پەناخوازی خەڵکی شاری مەریوان گیانیان لەدەستدا. ڕۆژی شەممە ١٥ی جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی بەهۆی وەرگەڕانی ماشێنێکی هەڵگری پەناخوازان لە شاری “کاوالا”ی وڵاتی یونان ٤ پەناخواز گیانیان لەدەستداوە و ٤ کەسی دیکەش بریندار بوون. سەرچاوە هەواڵییەکان باس لەوە دەکەن کە دوو …

درێژەی بابەت »

دوو هاونیشتمانی بە هۆی ڕووداوی کار گیانیان لەدەست دا

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز: ئەمڕۆ یەک‌شەممە ۱۶ی جۆزەردان لە گوندی قەلەڕەشە سەر بە شاری سەردەشت هاونیشتمانییەک بە ناوی “دانیال ئیبراهیمی” شۆفیری جەرەسەقیل لە کاتی کار کردندا بە هۆی شۆرتی کارەباوە پێش گەیشتن بە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا. لە لایەکی دیکەشەوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کرێکارێکی خەڵکی شاری سەقز بەناوی …

درێژەی بابەت »

‌ بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز( ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان) ڕۆژی یەک‌شەممە ۱۶ی جۆزەردان، هێزەکاکی هەنگی سنووری لە بەرزاییەکانی گەردەنەی “تەتە” ڕاستەخۆ دەستڕێژیان لە دەستەیەک لە کۆڵبەران کرد و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “سۆران قادری” تەمەن ۳۵ ساڵ خەڵکی شاری مەریوان بە سەختی بریندار بوو. شایانی باسە ئەو …

درێژەی بابەت »