۱۰ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: ئایار 2021

چوار هاونیشتمانی له مەریوان دەسبەسەر کران

چاونیوز: چوار هاونیشتمانی گەڕەکی “دارسەیران”ـی شاری مەریوان لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژ‌هەڵاتی کوردستان)، پاش ناڕەزایەتیی دەربڕینی خەڵکی مەریوان بە هێرشی سەلەفییەکان لەو شارە و برینداربوونی دوو هاووڵاتیی بە چەقۆ و شمشێر لە لایەن ئەو گرووپە ئیسلامییەوە، ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی چوار …

درێژەی بابەت »

سپای پاسداران دژی پێدانی مەرەخەسی بە زیندانییەکی سیاسییە

چاونیوز: دادگای شۆڕشی شاری سەقز بە پێدانی مەرەخەسی زیندانییەکی سیاسی ڕازی بووە بەڵام ئیتلاعاتی سپا دژایەتی دەکا. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دادگای شۆرشی شاری سەقز بە بنەماڵەی زیندانی سیاسیی “ئەحمەد محەممەدی” ڕاگەیاندووە کە، بەبۆنەی جێژنی ڕەمەزانەوە ئەو زیندانییە دەتوانێ بۆ ماوەی …

درێژەی بابەت »

چالاکێکی ژینگەپارێزی حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا

چاونیوز: چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی بۆکان حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپا و مافی چوونە دەرەوە لە وڵاتیشی لێ یاساغ کرا. بەپێی هەواڵت گەیشتوو بە چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، “سمکۆ مەعرووفی” چالاکی ژینگەپارێز و ئەندامی ئەنجومەنی ژینگەپارێزیی “وڵات” لەلایەن دادگای تاوانەکانی بۆکانەوە بە تۆمەتی “بانگەشە بەدژی ڕێژیم” …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەر کردنی چووار هاونیشتمانی دیکە

چاونیوز: چوار هاونیشتمانی دیکە لە شارەکانی کامیاران، سنە و پیرانشار دەستبەسەر کران. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان”چاونیوز”، ڕۆژی شەممە ١١ی بانەمەڕ، دوو هاونیشتمانی خەڵکی ئاوایی “شیان”ـی سەربە شاری سنە بەناوەکانی “زاگڕۆس عەبباسی” و ئەحمەد عەزیزی” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. …

درێژەی بابەت »

سێ هاونیشتمانی لە سنە دەستبەسەرکران

چاونیوز: دوو هاونیشتمانیی دانیشتووی گوندی “نییەر” و چالاکوانێکی کرێکاری لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سنە دەستبەسەر کران. بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو به ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان”چاونیوز”، ڕۆژی شەممە ١١ی بانەمەڕی ١٤٠٠، دوو ئامۆزای خەڵکی گوندی نییەر-ی سەر بە شاری سنە، بە ناوەکانی “پەیام مینبەری” و “سریاد مینبەری” لە لایەن هێزەکانی …

درێژەی بابەت »

کرێکاری ژن!

چاونیوز: “۱۳۵ ساڵ پێش ئێستا و لە ڕۆژی ١١ی نۆڤەمبەری ساڵی ١٨٨٦ کە بە ڕۆژی هه‌ینیی ڕه‌ش ناودێر کرا، له‌و رۆژه‌دا حه‌وت که‌س له‌ خه‌باتکاران و ڕێبه‌رانی جووڵانه‌وه‌ی کرێکارانی “شیکاگۆ” لە ئەمەریکا لەسێدارە دران و بوو به‌ سه‌رچاوه‌ی ڕۆژی کرێکار، که‌ به‌دوای ئه‌ودا سێ ساڵ دواتر کۆنگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌ پاریس …

درێژەی بابەت »

کاسبکارە داڵاهۆییەکە گیانی لە دەست دا

چاونیوز: ئەو کاسبکارەی خەڵکی داڵاهۆ کە بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار ببوو، لەنەخۆشخانەیەکی شاری کرماشان لەبەر سەختی برینەکانی گیانی لەدەست دا. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی شەممە ١١ی بانەمەڕ، چەند ڕۆژ لەمەوبەر هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە گومانی هەڵگرتنی کەلوپەلی قاچاخ، تەقەیان لە کاسبکارێکی داڵاهۆیی بە ناوی “سوحبەت …

درێژەی بابەت »

بەهۆی تەقینەوەی مین دوو کەس بوونە قوربانی

چاونیوز: دوو کرێکاری ئاسنەواڵەی کرماشانی بەهۆی تەقینەوەی مین لەناو بازار گیانیان لەدەست دا. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی پێنج شەممە ٩ی بانەمەڕ، بەهۆی تەقینەوەی مین لەناو ئاسنەواڵە دوو هاونیشتمانی بەناوەکانی “محەممەد ڕەسووڵ ڕەحیمی” و محەممەد بازوەند” خەڵکی کرماشان گیانیان لەدەست دا. ئەو دوو هاونیشتمانییە کە کرێکاری کۆکردنەوەی ئاسنەواڵە بوونە …

درێژەی بابەت »