۳۰ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: ئازار 2021

وانەکانی مافی مرۆڤ بەشی (٢٨) شاروخ حەسەنزادە

درێژەی بەشی بیست و هەشت… ٢.لە سەرەتای سەدەکانی نێوەڕاست هەتا سەرهەڵدانی ڕێنسانس: سەدەکانی ناوەڕاست کە مێژوو هەمووکات وەک “چاخی ڕەش” ناوی دەبات، دەورانێکی دوورودرێژ بە درێژایی هەزار ساڵ لەخۆ دەگرێ؛ چاخێک لە نێوان سەدەکانی ٥ هەتا ١٥ی زایینی کە بە داڕمینی ئیمپڕاتۆری ڕۆمی ڕۆژئاوایی لە ساڵی ٤٧٦ی زایینی دەست پێدەکا …

درێژەی بابەت »

لاوێکی خەڵکی ورمێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

چاونیوز: لاوێکی خەڵکی دەڤەری ورمێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی یەک شەممە ١ی خاکەلێوەی ١٤٠٠، لاوێکی خەڵکی ئاوایی “میراوێ” سەر بە شاری ورمێ بەناوی “ئومید چەلەبی” بە خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ئومید چەلەبی تەمەن ٢٥ ساڵە و خێزاندار و مناڵێکی کچیشی هەیە. هەتا …

درێژەی بابەت »

ماموستا مەلا ڕەسووڵ حەمزەپوور سێ ساڵ حوکمی بەسەردا سەپا

چاونیوز: ماموستا مەلا ڕەسووڵ حەمزەپوور ماموستای ئایینی دانیشتووی ناوچەی پیرانشار حوکمی ٣ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا. بەپێی هەواڵی چاونیوز، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ماموستا مەلا ڕەسووڵ حەمزەپوور ماموستای ئاوایی “خراپە”، خەڵکی ئاوایی “ئەندێزێ” سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن دادگای تایبەت بە “روحانیت”ی ورمێ بە تۆمەتی “چالاکی بە دژی نیزام و …

درێژەی بابەت »

هێزە نیزامیی و ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسداران لە کوردستان پێش بە جێژنی نەورۆز و شایی خەڵک دەگرن

چاونیوز: لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا و لەبەرەبەری نوێ بوونەوەی ساڵ و جێژنی نەورۆز، هێزێکی زۆری ئیتلاعاتی و سپای پاسدارانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەو ڕێگایانەی کە بەرەو شوێنی بۆنەی جێژنی نەورۆز کە لەلایەن خەڵکەوە دەستنیشان کراوە، گرتووە و بە هەڕەشە و وێنە گرتن لە ژمارە پلاکی ماشینەکان بە هەموو …

درێژەی بابەت »

ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بانگەوازێکی بڵاو کردەوە

چاونیوز: “ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان” کە دامەزراوەیەکی تایبەت بە پرسی زیندانیانی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانە لە بانگەوازەکەی دا، داوا دەکات بە مەبەستی تۆمارکردنی ناوی زیندانییانی سیاسی و هەروەها ئێعدام‌کراوانی سیاسیی سەرەتای دەیەی شێستی هەتاوی یارمەتی بکەین. دەقی بانگەوازەکە بەمجۆرەیە: خەڵکی بە شەرەفی کوردستان! زیندانییانی سیاسیی خۆڕاگر! هەر وەک هەموو …

درێژەی بابەت »

کەماڵ شەریفی ڕۆژنامەوانی زیندانی: چی دیکە توانایی زیندان لە تاڕاوگەم نەماوە.

چاونیوز: کەماڵ شەریفی زیندانی سیاسیی و ڕۆژنامەوانی بەندکراو لە زیندانی “میناب” ڕایگەیاند: سەرەڕای دۆخی خراپی جەستەیی، ڕوحی و ڕەوانی چی دیکە توانای زیندان لە تاوڕاوگەم نەماوە. بە گوێرەی هەواڵی چاونیوز (ناوەندی مافی مرۆڤی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، کەماڵ شەریفی زیندانی سیاسیی و ڕۆژنامەوانی خەڵکی سەقز ڕۆژی دووشەممە ١١ی ڕەشەممە ١٣٩٩، لە …

درێژەی بابەت »

ئازادیی کاتی دوو هاونیشتمانی بە دانانی بارمتە

چاونیوز: دوو هاونیشتمانی خەڵکی شارەکانی جوانڕۆ و سەوڵاوا بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کران. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی ڕەشەمەی ١٣٩٩، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “کەڵاش” سەر بە شاری جوانڕۆ بە ناوی “ئولفەت بەهرامی”، تەمەن ٣٤ ساڵ، بە دانانی بارمتە لە یەکێک …

درێژەی بابەت »

مێرمنداڵێک لە مەهاباد دەسبەسەر کرا

چاونیوز: مێرمنداڵێکی خەڵکی شاری مەهاباد لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەستبەسەر کرا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕەشەممەی ١٣٩٩، هێزێکی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەهاباد، بە بێ نیشاندانی بەڵگەی قەزایی، مێرمنداڵێكی تەمەن ١٥ ساڵانەیان بە ناوی “پێشەوا ڕەحمانی‌فەر” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە. …

درێژەی بابەت »

دوو هاونیشتمانیی خەڵکی مەریوان حوکمیان بەسەردا سەپا

  چاونیوز: دوو هاونیشتمانی خەڵکی دەڤەری مەریوان ١٧ مانگ حوکمیان بەسەردا سەپا. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٥ی ڕەشەمە، حوکمی ١٧ مانگ زیندانی کردن بەسەر دوو هاونیشتمانیی خەڵکی ئاوایی “دێوەزناو”ی سەر بە شاری سەوڵاوا بەناوەکانی بە ناوەکانی “مێعراج مورتەزایی” و “هیوا عەزیزپوور” سەپێنرا. دادگای ئینقلابی مەریوان ئەو دوو هاونیشتمانییەی بە …

درێژەی بابەت »

وانەکانی مافی مرۆڤ بەشی (٢٧) شاروخ حەسەنزادە

درێژەی بەشی بیست و حەوت… دواتر ئەوە ڕۆمییەکان بوون کە بە بڵاوکردنەوەی ١٢ سواڵەتەکە، بناخەیان بۆ مافەیلی بنیام داڕشت؛ کە دواتر زۆربەی وڵاتانی ئورووپایی چاویان لەم شێوەیە کرد و وەک ژێرخانێکی تۆکمە بیناکەیان لەسەر دانا. ئەم سواڵەتانە بەرلە هەموو تشتێک ئاماژەیان بە نایەکسانی چینی دەرەبەگ و دەوڵەمەند و ناڕەزایەتی چینی …

درێژەی بابەت »