۳۰ی خاکەلێوەی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: ئازار 2021

دەسبەسەرکراوانی نەورۆزی بانە گەیشتە پێنج کەس

چاونیوز: بە دەسبەسەر کردنی هاونیشتمانییەکی دیکە لە دەڤەری بانە ژمارەی گیراوانی بانە گەیشتە ٥ کەس. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی پێنج شەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٠، لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاونیشتمانیان لەبەر بەڕێوەبردنی بۆنەکانی جێژنی نەورۆز لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە، هاونیشتمانییەکی دیکەی خەڵکی ئاوایی “یەکوباوا” بەناوی “جەلیل قادری” دەسبەسەر کرا. پێشتریش و لە هەمان …

درێژەی بابەت »

ئەمریکا، ئیران بە پێشێل‌کردنی مافی مرۆڤ تۆمەتبار دەکا

چاونیوز: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا لەبارەی دۆخی مافی مرۆڤ لە جیهاندا، کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ تۆمەتبار کرد. وەزارەتی دەرەوی ئەمریکا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا سەبارەت بە مافی مرۆڤ، لە ئێراندا ڕایگەیاند: بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و میدیاکان، ڕێژیمی ئێران لە جێ‌بەجێکردنی سزادانی چالاکانی …

درێژەی بابەت »

چوار هاونیشتمانی خەڵکی بانە دەسبەسەر کران

چاونیوز: چوار هاونیشتمانی دانیشتووی دەڤەری بانە لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کران. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی پێنج شەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٠، چوار هاونیشتمانی خەڵکی ئاوایی “یەکوباوا”ی سەربە شاری بانە بەناوەکانی “ڕێبوار قادری، پەرویز قادری، بێهرووز قادری و هاوژین قادری” کە ئەندامانی یەک بنەماڵەن لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر کران. …

درێژەی بابەت »

وانەکانی مافی مرۆڤ بەشی (٢٩) شاروخ حەسەنزادە

درێژەی بەشی بیست و نۆ… ٣. سەردەمی ڕێنسانس هەتا شۆرشی مەزنی فەرانسە ڕێنسانس (Renaissance)یان لەدایکبوونەوە، شنەی فێنکی نوێ بوونەوەی ژینی زانست و وێژەی بەدوای خۆیدا هێنا. بزووتنەوەی زانستی و سەرهەڵدان و درەوشانەوەی ئەستێرەکانی پێشەنگی، قووچی قوربانی وەک “گالیلە”، “دێکارت” و “کۆپێرنیک” لە تەنیشت شۆرشی ئایینی “مارتین لۆتێر” و “کاڵوین”، ئوروپای …

درێژەی بابەت »

ژنێک لە سنە خۆی سوتاند

چاونیوز: ژنێک لە سنە بە ڕێگەی خۆسووتاندنەوەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٠، ژنێکی خەڵکی ئاوایی “تەنگیسەر” سەر بە شاری سنە بەناوی “گەلاوێژ غوڵامی” بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. دەگوترێ ئەو ژنە بەر لە ئەوەیکە بگەهێندرێتە نەخۆشخانە لەبەر زۆری …

درێژەی بابەت »

تەقینەوەی مین ژنێکی بەتوندی بریندار کرد

چاونیوز: بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە سنوورییەکانی سوومار ژنێکی کۆچەر بە توندی بریندار بووە. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢ی خاکەلێوەی ١٣٩٩، بەهۆی تەقینەوەی یەکێک لە مینە بەجێماوەکانی شەڕی نێوان ئێران و عێراق لە بەخشی سوومار سەر بە شاری قەسری شیرین، ژنە هاونیشتمانییەکی کۆچەر تەمەن ٤٠ ساڵ، بریندار بوو. بەرپرسانی …

درێژەی بابەت »

کوژران و بریندار بوونی ٢٢٦ کۆڵبەر، گرتنی ٦٤٠ چالاکی سیاسی و ئێعدامی ٥٠ بەندیی کورد لە ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی‌دا

چاونیوز: لە درێژەی پێشێلکردنی سیستماتیکی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی و دامودەزگا سیاسی و ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی، لە ماوەی ساڵی ١٣٩٩ هەتاویشدا لانیکەم ١٩٠٠ حاڵەتی زبری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ ڕووی داوە. بەخێرایی چاوێک بەسەر چەند حاڵەتێکی زبری پێشێلکرانی مافی مرۆڤ لە کوردستان لەم ساڵ‌دا دەخشێنین: کۆڵبەرکوژی لە …

درێژەی بابەت »

ڕاپۆرتی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ(ڕۆژهەڵاتی کوردستان)‌ سێ مانگەی زستانی ١٣٩٩ی هەتاوی‌دا

چاونیوز: ڕاپۆرتی بەشێک لە پێشێل‌کاریی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی، هێزە چەکدارەکان و ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە. کوردستانی ئێران لە سێ مانگەی زستانی ١٣٩٩ و لە وەرزی چوارەمی ئەمساڵیش‌دا سەرکوت‌کاریی کۆماری ئیسلامی و پێشێل‌کردنی مافی مرۆڤ لە هەموو بەستێنە سیاسی، مەدەنی، کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی ئەزموون کردەوە. …

درێژەی بابەت »

ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە توێتیکدا باسی “موژگان کاووسی” دەکات

چاونیوز: ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە تویتێکدا کە ئەمڕۆ دووشەممە ٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ بڵاوی کردەوە دەڵێ: “موژگام کاووسی” نووسەر و دێکۆمێنت ساز تەنیا لەبەر کەڵک وەرگرتن لە مافی خۆی لە بەستێنی ئازادی بەیان، کۆڕ و کۆبوونەوەی ئاشتیخوازانە و لەپێوەندی دەگەڵ ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ١٣٩٨ زیندانی کراوە و “نەورۆز”ــی ئەمساڵ لە زیندانییەکی نادادپەروەرانە …

درێژەی بابەت »