۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: شوبات 2021

کچێکی مێرمناڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

چاونیوز: کچێکی تەمەن ١٦ ساڵانە لە دەڤەری ورمێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی پێنج شەممە ٧ی ڕەشەممەی ١٣٩٩، کچێکی مێرمناڵ بە ناوی “هەدیه نیک سیرەت” ١٦ ساڵانە، کچی کامیل، خەڵکی گوندی جوجەهی سەر بە ورمێ لەبەر کێشەی کۆمەڵایەتی خۆی هەڵاوەسی و کۆتایی بە ژیانی هات. سەرچاوەیەک …

درێژەی بابەت »

ناڕەزایەتی چالاکانی مەدەنی و ژینگەیی کرماشان

چاونیوز: چالاکانی ژینگەیی و مەدەنی کرماشان لە هەمبەر پڕۆژەی تلەکابینی تاق وەسان ناڕەزایەتییان دەربڕی. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی پێنج شەممە ٧ی ڕەشيممەی ١٣٩٩، کۆمەڵێک دامەزراوەی مەدەنی، چالاکانی ژینگەیی و ئۆگرانی پاراستنی میراتی کلتووری لە پارکی کوێستانی کرماشان لەهەمبەر پڕۆژەی تێلەکابینی ئەم پارکە ناڕەەزایەتیان دەربڕی. ئەم چالاکانە دەڵێن، درووست کردنی ئەم …

درێژەی بابەت »

شادمان بەنی بەشەر لە زیندان ئازاد بوو

چاونیوز: شادمان بەنی بەشەر دوای کۆتایی هاتنی حوکمەکەی لە زیندان ئازاد بوو. بە پێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕەشەممەی ١٣٩٩، شادمان بەنی بەشەر دوای کۆتایی هاتنی حوکمەکەی لە زیندانی سنە ئازاد بوو. ناوبراو لەلایەن دادگای لقی چواری پێداچوونەوەی سنە بە تۆمەتی”پڕۆپاگەندە بە دژی نیزام” شەش مانگ حوکمی بەسەردا سەپابوو. …

درێژەی بابەت »

وانەکانی مافی مرۆڤ بەشی (٢٦) شاروخ حەسەنزادە

چاونیوز: درێژەی بەشی بیست و پێنج… گروپی دووهەم بەپێچەوانەی دەستەی یەکەم لەسەر ئەو باوەڕەن کە مافەکانی مرۆڤ و ئیسلام سەتاسەد دەگەڵ یەکتر دژایەتیان هەیە، ئەم تاقمە پێیان وایە کە ئیسلام و بە گشتی دینە ئیبراهیمییەکان(سامییەکان) خواتەوەرن، ڕێک بە پێچەوانەی یاسا و ڕێسای مافەکانی مرۆڤ کە ئینسان تەوەرە و لەسەر بناخەی …

درێژەی بابەت »

دوو هاونیشتمانی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

چاونیوز: دوو هاونیشتمانی خەڵکی شارەکانی بۆکان و مەریوان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا. بە پێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕەشەممەی ١٣٩٩، هاونیشتمانییەکی خەڵکی نۆدشە دانیشتووی شاری مەریوان بەناوی ئومید وەتەنی ٥٠ ساڵە بەهۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ئومید وەتەنی خاوەن زێرنگری بووە و هەتا ئێستا نەزانراوە بۆچی …

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانییەک دەسبەسەر کرا

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی سەوڵاوا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. بە پێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی سێ شەممە ی ڕەشەمەی ١٣٩٩ی هەتاوی بێهزاد ئەدوایی خەڵکی گوندی سلیا سەر بە شاری سەوڵاوا لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی دەستبەسەر کرا. بێهزاد ئەدوایی له کاتی دەسبەسەرکردنی دا سووکایەتی و …

درێژەی بابەت »

خۆکوژی لاوێکی خەڵکی بۆکان

چاونیوز: لاوێکی خەڵکی بۆکان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بە پێی هەواڵی چاونیوز: رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٤ی رەشەممەی ١٣٩٩ی هەتاوی، لاوێکی خەڵکی بۆکان بەناوی “سۆران سوڵتان‌چەپە” کوڕی حوسێن کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە ناوبراو خێزاندارە و منداڵێکیشی هەیە.

درێژەی بابەت »

چالاکێکی کرێکاری بانگهێشتی لقی ١ی دادگای ئینقلابی کرماشان کرا

چاونیوز: جەوانمیر مرادی بۆ دادگای شۆرشی شاری کرماشان بانگ کرا. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی سێشەممە ٥ی ڕەشەمەی ١٣٩٩، جەوانمیر مرادی چالاکی کرێکاری بانگهێشتی لقی ١ی دادگای ئینقلابی کرماشان کرا. ناوبراو ڕێکەوتی ١٤ی بەفرانبار لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو و دوای یەک حەوتوو لێپرسینەوە بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن …

درێژەی بابەت »

لە دوو مانگی زستان‌دا لانیکەم ١٨٠ کەس لە کوردستان گیراون

چاونیوز: لە دوو مانگی زستانی ئەمساڵ‌دا لانیکەم ١٨٠ کەس بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کراون. بەپێی ناوەندی ئاماری مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز)، لە دوو مانگی زستانی ئەمساڵ‌دا لانیکەم ١٨٠ کەس بە تۆمەتی چالاکیی ئەمنیەتی دژی کۆماری ئیسلامی و ئەندامەتی یان هاوکاری‌کردنی حیزبێکی کوردیی دژبەری کۆماری ئیسلامی …

درێژەی بابەت »

دوو هاونیشتمانی پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەیان بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوازران

چاونیوز: دوو کەس لە دەسبەسەرکراوەکانی خەڵکی مەهاباد پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەیان بۆ زیندانی ورمێ ڕاگوازران. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ١٣٩٩، دوو هاونیشتمانیی خەڵکی شاری مهاباد بە ناوەکانی “ئیمان عەبدی” و “ئەفشین مام‌ئەحمەدی” پاش کۆتایی لێپرسینەوەکەیان لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپا لە ورمێ، بۆ بەندی دابڕگەی زیندانی ناوەندی ئەو شارە …

درێژەی بابەت »