۱ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: كانونی دووه‌م 2021

ژنێک لە ورمێ ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

چاونیوز: ژنێک لە دەڤەری ورمێ ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و کۆتایی بە ژیانی هات. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی پێنج شەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٩، ژنێکی خەڵکی ئاوایی سۆفیکانی دەڤەری سۆمابرادۆست سەربە شاری ورمێ بە ناوی بەسێ نیکبەخت ٤٢ ساڵە لەبەر کێشەی خێزانی و گرفتی کۆمەڵایەتی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا …

درێژەی بابەت »

لە کەمتر لە ١٠ رۆژدا حەوت قوتابی لە ئیلام تووشی کۆرۆناڤایرووس بوونە

چاونیوز: لە شاری بەدرەی سەر بە پارێزگای ئیلام لە ماوەی کەمتر لە ١٠ رۆژدا حەوت قوتابی تووشی کۆرۆنا بوون. پارێزگاری ئیلامیش دەڵێت ئەوە ڕووداوێکی دەگمەن و دەبێت لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت. قوتابخانەکانی ئێران لە شەممەی هەفتەی ڕابردووەوە بە مەرجی پاراستنی رێوشوێنە تەندروستییەکان و بەشداریی ژمارەیەکی کەمی قوتابییەکان کرانەوە. ئەوە لە کاتێکدا …

درێژەی بابەت »

دوو هاونیشتمانی لە شارەکانی شنۆ و ورمێ دەسبەسەر کران

چاونیوز: لە درێژەی ڕەشبگیریی هاونیشتمانیان لە کوردستان لاوێکی خەڵکی ورمێ دەسبەسەر کراو و، ژمارەی دەسبەسەرکراوانی شنۆش گەیشتە دە کەس. بەپێی هەواڵی چاونیوز، بەربەیانی ڕۆژی شەممە ١١ی ڕێبەندانی ١٣٩٩، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی ئاڵیاوێ سەربە شاری شنۆ بەناوی فەردین بایزیدی لە ڕێگای نێوان شنۆ نەغەدە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی …

درێژەی بابەت »

ژمارەی دەسبەسەرکراوانی شنۆ گەیشتە شەش کەس

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، دوای ڕەشبگیرییەکەی کوردستان، ئەمجارە لە شاری شنۆ شەش هاونیشتمانی بە بێ بەڵگەی قەزایی و بەهۆکاری نەزانراو دەسبەسەر کران. چاونیوز پێشتر ناوی چوار کەس لەو هاونیشتمانیانەی شاری شنۆ (جەماڵ قاسمی، سەید لوقمان تاهیری، غەفوور ئەسپەندار و جەماڵ نەهالی) بڵاو کردبۆوە. سەرچاوەیەک لە شاری شنۆ بەچاونیوزی راگەیاند …

درێژەی بابەت »

دوو کچی مێرمناڵ و کوڕێکی تازەلاو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

بە پێی هەواڵی چاونیوز: ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕێبەندانی ١٣٩٩، کچێکی مێرمنداڵ تەمەن ١٥ سالانە بە ناوی “یاسەمەن بەیگزادە” خەڵکی شائاباد بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. هەروەها ڕۆژی سیشەممە ٧ی ڕێبەندان، کچێکی ١١ ساڵانە بە ناوی “لەیلا ڕەزایی” خەڵکی سەحنە سەر بە کرماشان بە هۆی نەبوونی تەبلێت بۆ …

درێژەی بابەت »

٣ هاونیشتمانی دیکە دەسبەسەر کران

چاونیوز: لەدرێژەی ڕەشبگیرییەکەی کوردستان سێ هاونیشتمانی دیکە لە شارەکانی پاوە، مهاباد و شنۆ دەسبەسەر کران، بەو سێ کەسە هەتا ئێستا ٨٠ کەس لە کوردستان لەو چەند ڕۆژەدا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە گیراون. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی شەممە ٤ی ڕێبەندانی ٩٩، چالاکێکی مەدەنی خەڵکی مهاباد بەناوی ئەرەستوو مەلاڕەحیمی دوای بانگ کرانی بۆ …

درێژەی بابەت »

مستەفا ئیلخانیزادە بۆ قەرەنتینەی زیندانی بۆکان گوازرایەوە

چاونیوز: مستەفا ئیلخانیزادە نووسەر و بەرپرسی دامەزراوەی فەرهەنگی پەروەردەیی ئەدەب لە بۆکان بۆ قەرەنتینەی زیندانی ئەو شارە گوازرایەوە. سەرچاوەیەک لەم بارەیەوە ڕایگەیاند کە، دوای تەواو بوونی لێپرسینەوە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان بۆ قەرەنتینەی زیندانی بۆکان گوازرایەوە. ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕێبەندانی ٩٩، هێزە ئیتلاعاتییەکان بە بێ بەڵگەی قەزایی هێرشیان کردە سەر ماڵی …

درێژەی بابەت »

ئەگەری ڕادەستکردنەوەی چالاکێکی سیاسیی کورد لە وڵاتی نۆروێژەوە

چاونیوز: چالاکێکی سیاسیی کورد کە زیاتر لە ١٠ ساڵە داوای پەنابەری لە وڵاتی نۆروێژ کردووە ئەگەری ئەوەی هەیە ڕادەستی ئێران بکرێتەوە. بەپێی هەواڵی چاونیوز، پەناخوازێکی سیاسیی کورد بە ناوی “پەیمان پیرانی” کە لە خۆپێشاندانەکانی خوێندکاریی ١٨ی پووشپەڕی ساڵی ٧٨ی هەتاوی، ٦ جار دەسبەسەر کرابوو و دوای ئازار و ئەشکەنجەی زۆر …

درێژەی بابەت »

هەڵوێستی کانوونی نووسەرانی کوردستان لەمەڕ دەستبەسەرکرانی کاک مستەفا ئیلخانیزادە، نووسەر و بەرپرسی فێرگەی ئەدەب بۆ زمانی کوردی

چاونیوز: لە درێژەی شاڵاوی دەستبەسەرکردنی چالاکوانانی نێوخۆی رۆژهەڵات، ڕۆژی سێ شەممە مستەفا ئیلخانی زادە، نووسەر، شاعیر، مامۆستای زمانی کوردی و بەرپرسی ناوەندی کولتووری و فێرکاریی “ئەدەب” لە بۆکان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کرا. بە گوێرەی هەواڵی ڕێکخراوەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤ، ، لە ١٨ ڕۆژی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان …

درێژەی بابەت »

عەتا ڕەحمانزادە ئازاد کرا

چاونیوز: عەتا ڕەحمانزادە بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سەقز ئازاد کرا. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی دووشەممە ٦ی بەفرانباری ١٣٩٩، عەتا ڕەحمانزادە(شەماڵ)، خەڵکی سەقز، پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی بە دانانی بارمتە لە گرتنگە ئازاد کرا. جێگای ئاماژەیە کە، ڕۆژی ٢ی ڕێبەندان ئەو هاونیشتمانییە کوردە لە هەمبەر ناڕەزایەتی دەربڕین سەبارەت …

درێژەی بابەت »