۳۰ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: كانونی یه‌كه‌م 2020

دوو هاونیشتمانی دەڤەری ورمێ دەسبەسەر کران

چاونیوز: دوو هاونیشتمانی دەڤەری ورمێ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران. بە پێی هەواڵی چاونیوز، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو برای خەڵکی ئاوایی دزەی مەرگەوەڕ بەناوەکانی شوکر و کامیل جەباروەند لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەرە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە. هەتا ئێستا ئاشکرا نییە ئەو دوو برایە لە کوێ ڕاگیراون و …

درێژەی بابەت »

هێرشی هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کۆڵبەران لە سنووری شاری بانە

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز: ڕۆژی هەینی ٢١ی سەرماوەزی ١٣٩٩، هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بیانووی دەسبەسەرکردنی بکەرانی کوشتنی موحسێن فەخریزادە، هەڵ دەکوتنەسەر بنکە و شوێنی حەسانەوەی کۆڵبەران لە سنورەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان لە شاری بانە. سەرچاویەک لەم بارەیەوە بە چاونیوزی ڕاگەیاند، هێزەچەکدارەکانی ڕێژیمی ئیسلامی ئێران …

درێژەی بابەت »

بەیاننامەی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی حەفتاودووهەمین ساڵڕۆژی پەسندکردنی جاڕنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤ

بەیاننامە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێ تێچووی پێشێل‌کردنی مافی مرۆڤ لەسەر کۆماری ئیسلامی قورستر بکا ٢٠ی سەرماوەزی ئەمساڵ (١٠ی دسامبری ٢٠٢٠) بەرامبەرە دەگەڵ حەفتاودووهەمین ساڵڕۆژی ڕاگەیاندنی جاڕنامەی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤ کە ساڵی ١٩٤٨ لەلایەن کۆڕی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە پەسند کرا. لە ساڵیادی پەسندکردن و ڕێزگرتنی ئه‌م بەڵگەنامە جیهانییە که‌ وه‌ک دێکیۆمێنتی کۆمافی …

درێژەی بابەت »

Rêkxistinên civaka sivîlên Kurdistanê têkildarî bi kuştina kûlberan daxuyaniyek dane der

ÇavNîyûz : Her ku Roja Mafên Mirovan a Cîhanê nêzîk dibe, çar rêxistinên civaka sivîl li Rojhilata Kurdistanê daxuyaniyek weşand û bang li welatên berpirsiyar û demokrat, û her weha rêxistinên mafên mirovan kir, ku li dijî kuştinên rojane û li pey hev ên Kûlberên Kurd li Rojhilata Kurdistanê bibin …

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانییەکی کورد بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرا

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی کورد بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٩ی سەرماوەزی ١٣٩٩، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی چیانە سەر بە شاری پیرانشار بەناوی زاهیر پەسوپیش بە دانانی بارمتەی بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی ورمێ ئازاد کرا. شەوی ۲۸ی خەزەڵوەری ۹۹ی هەتاوی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار …

درێژەی بابەت »

چوار ڕێکخراوی مەدەنی کوردستان لەسەر کوشتاری کۆڵبەران بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە

چاونیوز: لە بەرەبەری نزیک بوونەوەی لە ڕۆژی جیهانی مافی مرۆڤ، چوار ڕێکخراوی مەدەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەیاننامەیەک دا داوا لە وڵاتانی بڕیاردەر و دێموکراتیک هەروەها ناوەندە جیهانییەکانی مافی مرۆڤ دەکەن، لە هەمبەر کوشتن و بریندار کردنی ڕۆژانە و لەڕادەبەردەری کۆڵبەرانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵوێستی جدی وەبگرن و ئەو فەرماندە …

درێژەی بابەت »

کرێکارێکی ڕۆژهەڵاتی لە باشووری کوردستان گیانی لەدەست دا

چاونیوز: کرێکارێکی خەڵکی سنە بەهۆی ڕوودانی کار لە سلێمانی گیانی لەدەست دا. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی سێ شەممە ١٨ی سەرماوەزی ١٣٩٩، کرێکاری خەڵکی سنە بەناوی کاوە وەیسی ٢٤ ساڵە لەکاتی کار کردن دا بەهۆی ڕووداوی کار لە شاری سلێمانی گیانی لەدەست دا.

درێژەی بابەت »

لاوێکی شاری مهاباد ئێعدام کرا

چاونیوز: تاوانبارێکی دیکەی کوشتنی سادق بەرمەکی لە زیندانی مهاباد ئێعدام کرا. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی سەرماوەزی ١٣٩٩، دانیاڵ دیوانی ئازەر یەکێکی دیکە لە تاوانبارانی کوشتنی سادق بەمەکی لە زیندانی مهاباد ئێعدام کرا. جێگای ئاماژەیە کە ڕۆژی دووشەممە تاوانباری دووهەمی ئەم کەیسە بە ناوی کەماڵ ئەسغەری لە زیندانی مهاباد …

درێژەی بابەت »

دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ئێران بریندار کران

چاونیوز: ئەمڕۆ سەشەممە ١٨ی سەرماوەزی ١٣٩٩، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجان بەناوی ئەمیر ئیلاهی بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار کرا. ئەو کۆڵبەرە فیشەک وەبەر دەست و لاقی کەوتووە و ئێستا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکی دایە. هەروەها، ڕۆژی شەممە ١٥ی سەرماوەز کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بەناوی ئومید ئەحمەدی لەلایەن هێزە …

درێژەی بابەت »

دوو ژن لە کوردستان بەدەستی بنەماڵەکانی خۆیان کوژران

چاونیوز: دوو ژن لە شارەکانی سەردەشت و دێهلۆڕان لەلایەن ئەندامانی بنەماڵەکەی خۆیان بە پاساوی پاراستنی شەڕەف و نامووس کوژران. بە پێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی سەرماوەزی ١٣٩٩، ژنێکی خەڵکی شاری سەردەشت بەناوی وەفا عەبدوڵڵازادە ٣٩ ساڵە بەپاساوی پاراستنی نامووس بەدەستی براکانی کوژرا. وەفا دایکی دوو منداڵی کوڕە و دەمێکە …

درێژەی بابەت »