۳۰ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: كانونی یه‌كه‌م 2020

وانەکانی مافی مرۆڤ بەشی (١٨) شاروخ حەسەنزادە

چاونیوز: درێژەی بەشی حەڤدە… مژاری دادپەروەری چ تشتێک دەبێتە مژاری سەرەکی دادپەروەری؟ بە پێی ئەم ڕوانینە، زۆرێک لە کاروبارەکان لەوانە دامەزراوە و پێکهاتەی کۆمەڵایەتی و ئابووری، یاساکان، تاکەکان، تایبەتمەندییەکانی تاک، کردەوەکان، بڕیاردان و هەڵسەنگاندن بە دادپەروەری و یان نادادپەروەری شی دەکرێنەوە. بەڵام گرنگترین بابەتی دادپەروەری پێکهاتەی سەرەکی و بنەمایی کۆمەڵگا …

درێژەی بابەت »

تێکهەڵچوون لە نێوان خەڵکی ئاوایی بێمزورتێ لە ناوچەی شنۆ و هێزەکانی سپای پاسداران

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٧ی سەرماوەزی ١٣٩٩، هێزێکی سپای پاسدارنی کۆماری ئیسلامی ئێران بە بیانووی قاچاخی مەڕوماڵات و هەناردەکردنی بۆ باشووری کوردستان هەڵیان کوتایە سەر گوندی “بێمزورتێ” لە ناوچەی شنۆ و دەیانویست بەم بیانووەوە دەست بەسەر مەڕوماڵاتی خەڵکی ئەو ناوچەیەدا بگرن. سەرچاوەیەک لە شاری شنۆ …

درێژەی بابەت »

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنووری ناوچەی بانە

چاونیوز: دوو کۆڵبەر لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار بوون. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە ۲۷ی سەرماوەز ۱۳۹۹ ، هێزەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵ سەر بە شاری بانە تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کرد کە لە ئاکام دا دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون. …

درێژەی بابەت »

دیاردەی خۆکوژی لە نێو مناڵان زیادی کردووە

چاونیوز: کچێکی تەمەن دوازدە ساڵانە خەڵکی ناوچەی میاندواو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٧ی سەرماوەزی ١٣٩٩، کیژێکی تەمەن ١٢ ساڵانەی خەڵکی ناوچەی میاندواو بەناوی سارا محەممەدزادە کچی لوقمان بەهۆکاری ناڕوون کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. هەر لەم پێوەندییەدا لە ڕێکەوتی ٢٤ی سەرماوەز کچێکی ١٥ …

درێژەی بابەت »

ئازادیی مەرجداری حەوت زیندانی سیاسی کورد

چاونیوز: حەوت زیندانیی سیاسی کورد بەشێوەی مەرجدار(مشروط) لە زیندان ئازاد کران. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٧ی سەرماوەزی ١٣٩٩، حەوت زیندانیی سیاسی کورد خەڵکی شنۆ بەناوەکانی کورش عەزیزی(وەستا کورش)، محەممەدئەمین قازی، یوسف ئەحمەدی، کامیل ئەحمەدی خانلەر، ئەبوبەکر میناپاک، مەغدید محەممەدزادە و تەییب بامروەت لە زیندانی شنۆ بە شێوەی مەرجدار …

درێژەی بابەت »

ڕاگواستنی دەسبەسەرکراوێکی کورد بۆ زیندانی ورمێ

چاونیوز: دەسبەسەرکراوێکی کورد دوای لێپرسینەوەی لە ئیدارەی ئیتلاعات بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ گوازرایەوە. چاونیوز، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی شاوانێ سەربە شاری شنۆ بەناوی جەمشید حەمیدی ناسراو بە مەلا جەمشید، دوای ٦٤ ڕۆژ لێپرسینەوەی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ زیندانی ناوەندی ئەو شارە گوازرایەوە. ناوبراو ڕۆژی پێنج شەممە ٢٤ی ڕەزبەری ئەمساڵ بە …

درێژەی بابەت »

خۆکوژی کچێکی ١٥ ساڵانە و گیان له ‌دەستدانی کرێکارێکی خەڵکی بۆکان

چاونیوز: ڕۆژی پێنج شه‌ممه ۲۷ی سەرماوەزی ۱۳۹۹هه‌تاوی، کرێکارێکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی ڕزگار حاجی‌زادە که له‌یه‌کێک پاڵاوگە نەوتیه‌کانی پارێزگای دەهۆک خەریکی کارکردن بوو بە هۆی ته‌قینه‌وەک له پاڵه‌وگاکه دا گیانی لەدەست داو. هەروەها، لە ڕێکەوتی ٢٤ی سەرماوەز کچێکی ١٥ ساڵانەی خەڵکی بۆکان کە لەسەر بەرزەپردی میراوەی بۆکان هەوڵی خۆکوشتنی …

درێژەی بابەت »

مەحکووم کردنی ئێران بە پێشیلکردنی مافی مرۆڤ لە لایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە

چاونیوز: ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەی کۆتایی پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤی لە لایەن ڕێژیمی ئێرانەوە بە دژی ئەو ڕێژیمە پەسەند کرد. ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی، کۆڕی گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان،بە ٨٢ دەنگی ئەرێ و ٣٠ دەنگی نەخێر و ٦٤ دەنگی بێ لایەن، بڕیارنامەی کۆتایی مەحکووم کردنی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤی لە …

درێژەی بابەت »

سەربازێکی کورد ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا

چاونیوز: سەربازێکی خەلکی شاری شنۆ پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی ڕەوانەی زیندانی ورمێ کرا. بەپێی هەواڵی چاونیوز وەرگیراو لە کوردپا، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سەربازێکی کورد بە ناوی ”مەتین حەسەنوەند” تەمەن ٢٠ ساڵ کوڕی فارووق خەڵکی شاری شنۆ، پاش تەواوبوونی ماوەی لێپرسینەوەکەی لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکان لە ورمێ، بۆ زیندانی ناوەندیی …

درێژەی بابەت »

زیندانییەک لە سەقز ئێعدام کرا

چاونیوز: زیندانییەک بە تاوانی کوشتن لە زیندانی سەقز لە سێدارە درا. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ١٣٩٩، زیندانییەکی خەڵکی سەقز بە ناوی ”محەممەد مرادی”، لە زیندانی ئەو شارە بە تاوانی کوشتن و بە حوکمی “قصاص” ئێعدام کرا. محەممەد مرادی، ٥ ساڵ پێش لە ئەنجامی شەڕ و گڕژییەک کەسێکی …

درێژەی بابەت »