۱۰ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: كانونی یه‌كه‌م 2020

هێزە نیزامییەکان هەڕەشە لە خەڵکی ئاوایی گۆڕەشێر دەکەن کە دەبێ لە ماوەی دە ڕۆژدا ئاواییەکەیان چۆل بکەن.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی سێ شەممە ٩ی بەفرانباری ١٣٩٩، هێزێکی زۆری نیزامی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هێرش دەکەنە سەر ئاوایی گۆڕەشێر سەر بە شاری سەردەشت و بە بێ ڕێزی کردن و هەڕەشە و دەست بەسەرداگرتنی مەڕوماڵاتی خەڵک پێیان ڕاگەیاندوون کە دەبێ لە ماوەی دە ڕۆژدا ئەم ئاواییە چۆل …

درێژەی بابەت »

نەبوونی ناوەندی دەرمانی پزیشکی منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵەی کردە قوربانی

چاونیوز: منداڵێکی تەمەن ٤ ساڵە بە ناوی “کوورش نیروومەند”، خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی شاری “هێلیلان” سەر بە پاڕێزگای ئیلام، بەهۆی بەربوونەوە و نەبوونی ناوەندی دەرمانی بۆ چارەسەری پزیشکی، گیانی لەدەست دا. “کوورش”، خەڵکی گوندی “گلدرە”ی شاری هێلیلان، بەهۆی بەربوونەوە لە بەرزایی، دوای گواستنەوەی بۆ ناوەندی دەرمانیی کرماشان، بە هۆی سەختی …

درێژەی بابەت »

کێشەی پیسیی ئاوی شاری سنە نەخۆشیشی لێ دەکەوێتەوە

چاونیوز: پیسیی تەواوەتی ئاوی شاری سنە، هەبوونی دەرمانی کۆلۆری زیاد لە ڕادەی پێویست لە کۆگائاوەکانی ئەو شارەدا بۆتە هۆی هەڕەشەیەکی جیددی لەسەر تەندروستیی خەڵکی ئەو شارە. بە پێی هەواڵی چاونیوز، ماوەیەکی دوورودرێژە کە پیسیی ئاوی خواردنەوەی شاری سنە بووەتە هۆی نیگەرانی و بێزاریی خەڵکی ئەو شارە و سەرەڕای داواکاریی زۆری …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەر کردنی دوو هاونیشتمانیی کورد

چاونیوز: دوو هاونیشتمانی کورد لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ئەمڕۆ چوار شەممە ١٠ی بەفرانباری ١٣٩٩، ئیتلاعاتی هێزی ئینتزامی شارۆچکەی نەڵاس سەر بە شاری سەردەشت بە هۆکارێک کە بۆ ئێمە ناڕوونە هەڵدەکوتنە سەر ماڵی هاونیشتمانییەک بەناوی لوقمان یوسفی کوڕی “حاجی ئەحمەدی هەڵوێ” و دوای بێ …

درێژەی بابەت »

وەزرشڤانێکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێنا

چاونیوز: وەرزشڤانێکی لاوی خەڵکی دیواندەرە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بە پێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی سێشەممە ٨ی بەفرانباری ١٣٩٩، گەنجێکی ۲۲ساڵە بە ناوی فەرزین عەزیمی دانیشتووی شاری دیواندەرە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. تا ئێستا هۆکاری خۆکوشتنی ناوبراو نەزانراوە. زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە، فەرزی عەزیمی لە بواری وەرزشی “بۆکس” …

درێژەی بابەت »

فەریدە وەیسی و سیروس عەبباسی جارێکی دیکە دەستبەسەر و بۆ دادگای سنە گوازرانەوە

چاونیوز: ئەمڕۆ سێ شەممە ٩ی بەفرانباری ١٣٩٩، فەریدە وەیسی و سیرووس عەبباسی دوو هاوژینی چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری دێولان دوای فەرمانی گرتنیان لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی سنە دەسبەسەر و بۆ دادگا گوازرانەوە. سەرچاوەیەک ڕایگەیاندووە کە، دوای تەواو بوونی لێپرسینەوە قازی دادگا، ئەو دوو چالاکە مەدەنیە ئازاد کراون. لقی یەکی …

درێژەی بابەت »

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی نەوسوود

چاونیوز: دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی ناوچەی نەوسوود لە کاتی کاروانچێتی‌دا، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژمی ئێران بریندار بوون. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی دووشەممە ٨ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی سنووری نەوسوود تەقەیان لە پۆلێک کاروانچی کرد و لە ئاکامی تەقەی ئەو هێزە چەکدارانەدا کەسێک بە ناوی “ڕەزا” خەڵکی سەلاسی باوەجانی …

درێژەی بابەت »

ئازادی بەندکراوێکی کورد بە دانانی بارمتە

چاونیوز: زیندانییەکی سیاسی کورد بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا. بە پێی هەواڵی چاونیوز، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاونیشتمانییەکی خەڵکی سنە بە ناوە سابیر سالحی دوای زیاتر لە سێ مانگ لێپرسینەوە و ڕاگرتن لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعات بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد …

درێژەی بابەت »

کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی کوردستان بریندار بوو

چاونیوز: کۆڵبەرێکی کورد لە سنووری “دزڵی” بریندار بوو. بە پێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی یەک شەممە ٧ی بەفرانباری ١٣٩٩، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی دانیال درزیان بەهۆی هەڵدێران لە بەرزایی سنووری ناوچەی دزڵی بریندار بوو. ئەو کۆڵبەرە لە ناوچە سنوورییەکانی دزڵی سەر بە شاری سەوڵاوای پارێزگای سنە هەڵدێرا و لاقێکی شکاوە. دانیال …

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانییەکی کورد لە تاران دادگایی کرا

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی جوانڕۆ لە دادگای شۆرشی تاران دادگایی کرا. بە پێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی ٢٣ی سەرماوەزی ١٣٩٩، هاونیشتمانییەکی خەڵکی جوانڕۆ بەناوی حەسیم میرزایی بە تۆمەتی”هاوکاری دەگەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی” لە دادگای شۆرشی تاران دادگایی کرا. حەسیم میرزایی ڕێکەوتی ٢ی خەرمانانی ئەم ساڵ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و …

درێژەی بابەت »