۱۰ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: ئاب 2020

هەڵمەتی تویتێری بۆ پشتگیری لە “حەیدەر قوربانی”

چاونیوز: ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی، “حەیدەر قوربانی” زیندانیی سیاسیی کورد لەلایەن پارێزەرەکانیەوە ئاگادار کراوەتەوە کە حوکمی لەسێدارەدانی جێبەجێ دەکرێت. “حەیدەر قوربانی” مانگی ڕەزبەری ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی لە گوندی بزوەشی سەر بە شاری کامیاران لەلایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە دەسبەسەر کراوە و ئێستا بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی کوردستانی …

درێژەی بابەت »

“زارا” مامۆستایەکی پارێزەر/ شەونم هەمزەیی

چاونیوز: لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان فێربوونی زمانی دایک بە هۆی مامۆستایان، چالاکانی مەدەنی و خەڵکی دڵسۆز لە ئەنجومەن و ڕێکخراوە ئەدەبی و فەرهەنگی و خەڵکییەکاندا؛ ساڵانێکە پێی ناوەتە قۆناغێکی جددی و بە شێوەیەکی لێ‌بڕاوانە هەوڵی بۆ دەدرێ. لە ئێرانی فرە نەتەوەدا لەگەڵ ئەوەی به پێی ماددەی ١٥ی یاسای بنەڕەتیی ئەم وڵاتە، …

درێژەی بابەت »

کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ لەلایەن هێزە نیزامییەکانی ئێران ئەشکەنجە دەکرێ

چاونیوز: لە سنووری نەوسوود، کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ لەلایەن هێزە نیزامییەکانی ئێران ئەشکەنجە دەکرێ. ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی گەلاوێژی ١٣٩٩، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی “موبین حوسێنی” کوڕی “سیرووس”، تەمەن ١٦ ساڵ و خەڵکی گوندی “دووریسانـ”ـی پاوە، بەهۆی ئازار و ئەشکەنجەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتەوە بریندار بووە. هێزە نیزامییەکانی حکوومەت ئەو کۆڵبەرە کوردەیان لە بەرزاییەکانی …

درێژەی بابەت »

پیرانشار: ڕێزگرتن لە شەهیدانی ژینگەی کوردستان و ئیدانە‌کردنی حوکمی زارا محەممەدی

چاونیوز: بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدانی ژینگەی کوردستان و ئیدانە‌کردنی حوکمی زارا محەممەدی چالاکییەکان لە کوردستان بەردەوامن. بە پێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی هەینی ١٧ی گەلاوێژی ١٣٩٩، بە بەشداریی بەرچاوی خەڵکی پیرانشار و ژینگەدۆستان هەڵمەتێکی بەرفراوان لە “دۆڵەنیە” و سەیرانگای تاڤگەی “کانی‌لۆسە” بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی ژینگەی کوردستان “موختار …

درێژەی بابەت »

گیان لەدەست دانی دوو کرێکار لە پارێزگای ئیلام

چاونیوز: دوو کرێکاری بەنداوی سیمرەی ئیلام لەبەر نەبوونی ستانداری کار تووشی ڕووداوی کار دەبن و گیانی خۆیان لەدەست دا. بە پێێ هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی پێنج شەممە ١٦ی گەلاوێژی ١٣٩٩، دوو کرێکاری داکوتان و هەڵوەسین لە بەنداوی سیمرەی شارستانی بەدرە لە کاتی کارکردن دا تووشی ڕووداوی کار بوون و گیانی خۆیان …

درێژەی بابەت »

چارەنووسی دوو مێرمناڵی دەسبەسەرکراو نادیارە

چاونیوز: ڕەوشی دوو مێرمناڵی دەسبەسەرکراوی خەڵکی سەوڵاوای مەریوان بە ناوەکانی “هێمن ئەدوایی” و “کیومەرس ئەدوایی” دوای زیاتر لە بیست ڕۆژ هەروا نادیارە. ئەو دوو تازەلاوە ٢٧ی مانگی پووشپەڕی ١٣٩٩، دوای ڕەشەبگیرییەکەی لاوان لە سەرتاسەری کوردستان، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران گیراون و بۆ گرتنگەی ئیتلاعاتی سنە گوازراویتنەوە، هەتا ئێستا بنەماڵەکانیشیان …

درێژەی بابەت »

حەیدەر قوربانی، بەندکراوی سیاسی کورد دوای پەسند کردنی حوکمی ئێعدامی مەترسی لەسێدارەدانی لەسەرە

چاونیوز: حوکمی سێدارەی بەندکراوێکی سیاسی کورد لەلایەن دیوانی بەرزی وڵاتی ئێرانەوە پەسەند و بە بنەماڵەکەیشی ڕاگەیەندراوە. ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی گەلاوێژی ١٣٩٩، حوکمی سێدارەی حەیدەر قوربانی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی کامێران لەلایەن لقی ٢٧ی دیوانی بەرزی وڵاتی ئێرانەوە پەسەند کراوە و پارێزەرەکانی ئەو حوکمەیان بە بنەماڵەی ڕاگەیاندووە. حەیدەر قوربانی مانگی ڕێبەندانی ساڵی …

درێژەی بابەت »

‌کۆچی دوایی مرۆڤێکی دادپەروەر!

چاونیوز: بەداخ وکەسەرەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاک جەلیل گادانی سەرکردە، تێکۆشەر، ئەدیب و نووسەری نەتەوەکەمان پێگەیشت. ئەو مرۆڤە ڕووناکبیرانەی هەموو ژیانیان بە خەبات بۆ وەدەستهێنانی ئازادی و دادپەروەی تەرخان دەکەن، ژەکی هەرمانیان چێژتووە و قەت نامرن. ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان ۱۶ی گەلاوێژی ۱۳۹۹

درێژەی بابەت »

تێکهەڵچوونی خەڵک و هێزە کانی ڕێژیم دوو برینداری لێکەوتەوە

چاونیوز: تێکهەڵچوونی خەڵک و هێزەکانی ڕێژیم لە شاری هەرسین لە پارێزگای کرماشان بریندار بوونی دوو کەس لە هێزەکانی ڕێژیمی لێکەوتەوە. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، شەوی چوارشەممە ١٥ی گەلاوێژی ١٣٩٩، لە شاری هەرسین لە پارێزگای کرماشان تێکهەڵچوونێک لە نێوان چەند کەس و هێزەکانی ئینتیزامی ڕێژیم ڕوویداوە کە لە ئاکامدا …

درێژەی بابەت »

دوو هاونیشتمانی خەڵکی پیرانشار بە تۆمەتی سیخوری ١٤ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپا

چاونیوز: دوو هاونیشتمانی خەڵکی پیرانشار بە تۆمەتی “سیخوری کردن بۆ دەوڵەتانی دووژمن” ١٤ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپا. بە پێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، دوو هاونیشتمانی خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی “نەوید(ڕێبوار) سەیدحوسێنی و خالید سەید حوسێنی” لەلایەن کەرتی ١٠٢ی دادگای کەیفەری ئەو شارە بە تۆمەتی “سیخوری کردن بۆ دەوڵەتانی دوژمن” هەرکام …

درێژەی بابەت »