۱۰ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: ئاب 2020

جێگری پارێزگای ورمێ: لەم پارێزگایە هیچ کۆڵبەرێک بوونی نییە و ئەوانەی لە سنوورەکانیش کار دەکەن نایاسایین و دەبێ بەرەوڕوویان ببینەوە!

چاونیوز: لێدوانی جێگری پارێزگای ورمێ لەهەمبەر کۆڵبەر و چۆنیەتی هەڵسووکەوت دەگەڵیان، بەجێگای چارەسەر کردنی ئەم پرسە، کێشەکەی بۆ کۆڵبەران و کاسبکاران گەورەتر کردەوە. مستەفەوی بەجێگای چارەسەرێکی ئەم دیاردەیە کە ڕاستەوخۆ حکومەت تێیدا بەرپرسیارە، هەڕەشە لە خەڵکی هەژار و لێقەوماو دەکا. بە پێێ هەواڵی چاونیوز وەرگیراو لە مێهر،عەلی مستەفەوی، جێگری سیاسی …

درێژەی بابەت »

لە ٢ملوێن حەشیمەتی کرماشان، ٨٠هەزار کەس دە مادە سڕکەرەکان گلاون

چاونیوز: تەنیا لە کرماشان ٨٠ هەزار بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر هەیە. جێگری بەرپرسی ئەنجومەنی هەماهەنگیی بەربەرەکانێ لەگەڵ مادەی هۆشبەر لە پارێزگای کرماشان ڕای‌گەیاندوە لە پارێزگایەکی ٢ میلیۆن کەسی وەک کرماشان ٨٠ هەزار بەکارهێنەری مادەی هۆشبەر هەیە. هەروەها ئەو بەرپرسە ڕای‌گەیاندوە ئەگەر ڕۆژانە هەر کەسێک یەک گرەم لە هەر جۆرێکی مادەی هۆشبەر …

درێژەی بابەت »

ژنێکی تەمەن نزیک ٧٠ساڵ ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

چاونیوز: ژنێکی تەمەن نزیک ٧٠ساڵ خەڵکی ناوچەی پیرانشار ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و کۆتایی بە ژیانی هات. بە پێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٣٩٩، ژنێکی خەڵکی شیناوێێ سەر بە پیرانشار بەناوی “فاتمە ڕای” تەمەن نزیک ٧٠ ساڵ ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و کۆتایی بە …

درێژەی بابەت »

لە مەهاباد بە چەکی کەڵاشینکۆف هێرش کرا سەر بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر

چاونیوز: بە چەکی کەڵاشینکۆف هێرش کرا سەر بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری خەڵکی مهاباد. بە پێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، شەوی ۱۹ی گەلاوێژی ١٣٩٩، کاتژمێر ۱۲ی شەو چەندکەسی سەر بە کۆماری ئیسلامی به ئۆتۆمبێلێکی جۆری سەمەندی ڕەش و بێ ژمارە، هێرشیان کردوەتە سەر بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری شاری مهاباد و بە چەکی کڵاشینکۆف دەسڕێژی گولەیان …

درێژەی بابەت »

برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان

چاونیوز: کۆڵبەرێکی تازەلاوی خەڵکی مەریوان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار بوو. بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی گەلاوێژی ١٣٩٩، کۆڵبەرێکی تازەلاوی خەڵکی مەریوان بە ناوی “ئارمین ئەحمەدی” تەمەن ١٧ ساڵ لە سنووری شاری مەریوان لە کاتی کۆڵبەریدا، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران بریندار بوو. …

درێژەی بابەت »

گیان ‌لەدەست‌ دانی کرێکارێکی خەڵکی سەقز

چاونیوز: کرێکارێکی خەڵکی شاری سەقز لە کاتی کار کردن لە یەکێک لە کوورەخانەکان گیانی لەدەست دا. بە پێێ هەواڵی چاونیوز، ئەمڕۆ دووشەمە ٢٠ی گەلاوێژی ١٣٩٩، لاوێکی خەڵکی سەقز بە ناوی “سەلاح عەلی‌زادە” کە لەگەڵ بنەماڵەکەی لە یەکێک لە کوورەخانەکانی بناو خەریکی کار بوو، بەهۆی ڕووداوی کار گیانی لەدەست دا. جێی …

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاری سنە دەسبەسەر کرا

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٣٩٩، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “مادیح فەتحی” کوڕی محەممەد خەڵکی شاری سنە، گەڕەکی شارەکی “بەهاران”، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. هێزە ئەمنییەتییەکان بە شیوەیەکی زۆر هۆڤییانە هێرشیان کردووتە سەر ماڵی …

درێژەی بابەت »

چالاکێکی مەدەنی کرێکاریی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی شنۆ بانگ کرا

چاونیوز: چالاکێکی مەدەنی کرێکاری لە شاری شنۆ بۆ ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگ کرا. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، رۆژی یەکشەممە ١٩ی گەلاوێژی ١٣٩٩، چالاکێکی مەدەنی کرێکاری شاری شنۆ بەناوی “حوسێن پیرۆتی” خەڵکی ئاوایی حەسەن نووران، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگ کرا و لێپرسینەوەی لێکراوە. سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی حوسێن …

درێژەی بابەت »

وانەکانی مافی مرۆڤ؛ بەشی ٣/ شاروخ حەسەنزادە

چاونیوز: سه‌رچاوه‌ی ماف: ئه‌وه‌یکه‌ باسمان کرد له‌سه‌ر پێناسه‌ و مانای ماف بوو. له‌ ڕاستیدا به‌ پێێ ئه‌و ڕوانینه‌ ئێمه‌ ده‌توانین بڵێین چوار جۆر مافمان هه‌یه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌یکه‌ ئێمه‌ له‌سه‌ر چ ئه‌ساسێک ئه‌و مافانه‌مان هه‌یه‌ و ده‌توانین هه‌مانبێ، فه‌یله‌سوفانی ڕامیاری، ئاکار و ڕه‌وشت مانای ماف به‌ دوو شێوازی پڕ جیاواز به‌کار …

درێژەی بابەت »

عەلی ساکنی دیسان دەستبەسەر کرایەوە

چاونیوز: عەلی ساکنی پارێزەری خەڵکی سەقز کە مانگی پێشوو بۆ ماوەی ٨ ڕۆژ دەستبەسەر کرابوو، دیسان دەستبەسەر کرایەوە. بە پێێ هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی یەکشەممە ١١ی گەلاوێژی ١٣٩٩، عەلی ساکنی، یەکێک لە پارێزەرە پلە یەکەکانی شاری سەقز بۆ جاری دووهەم دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەقز گوازرایەوە. سەرچاوەی هەنگاو باس …

درێژەی بابەت »