۱۰ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: ته‌مموز 2020

چالاکێکی ڕایەڵە کۆمەڵایەتییەکان حوکمی دوو ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

چاونیوز: ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی سەقز بە تۆمەتی بێ ڕێزی و بڵاوکردنەوەی هەواڵی ناڕاست لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپا. بە پێێ هەواڵی چاونیوز، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ”ئەحمەد قوربانی پوور“ ڕۆژنامەنووسی خەڵکی سەقز لەلایەن دادگای بەرایی سەقز حوکمی ٢٢ مانگ بەندکرانی هەڵپسێردراو و ٢ مانگ بەندکرانی تەعزیری …

درێژەی بابەت »

دەستبەسەرکرانی لاوێکی ئاوایی “نێ”

چاونیوز: هێزەکانی سوپای پاسداران رێگەیان نەدا لە گوندی “نێ”ی ناوچەی مەریوان، رێوڕەسمی رێزگرتن لە گیانبەختکردنی سێ ژینگەپارێزی ناوچەی پاوە، بەڕێوەبچێ و لاوێکی ئەو گوندەشیان دەستبەسەر کرد. بە پێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، بڕیار بوو کە کاتژمێر ٤ی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، ١١ی پووشپەڕی ١٣٩٩، رێوڕەسمێک بۆ رێزگرتن لە سێ چالاکی ژینگەپارێز …

درێژەی بابەت »

سێ ئەندامی ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکانی کرماشان بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوون

چاونیوز: سێ کەس لە ئەندامانی ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکانی پارێزگای کرماشان لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری بەرزاییەکانی بۆزین و مەرەخێڵی پاوە بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوون. بە پێێ ڕاپۆڕتی چاونیوز، ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕی ١٣٩٩، سێ کەس کەس لە ئەندامانی ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکانی کرماشان لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی بۆزین و …

درێژەی بابەت »

لێبووردنی نێونەتەوەیی: بەرپرسانی ئێرانی ڕاستییەکانی تایبەت بە ئێعدامی هیدایەت عەبدوڵاپور ئاشکرا بکەن.

چاونیوز: ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی داوای لە بەرپرسانی حکوومەتی ئێران کرد کە ڕاستییەکانی پەیوەندیدار بە ئێعدامی نهێنیی “هیدایەت عەبدوڵڵاپوور”، زیندانیی سیاسیی کورد ڕابگەیەنێت و تەرمەکەی ڕادەستی بنەماڵەکەی بکاتەوە. بە پێی هەواڵی چاونیوز بە گێڕانەوە لە کوردپا، ڕێکخراوی نێونەتەوەیی ڕایگەیاندووە کە بەرپرسانی ئێرانی تووشی تاوانی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ دژی هیدایەت عەبدوڵڵاپوور و بنەماڵەکەی …

درێژەی بابەت »