۳۰ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: ته‌مموز 2020

ساڵێک زیندان و لێدانی حەفتا قامچی بۆهاوڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە

چاونیوز: لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا، هاونیشتمانییەکی خەڵکی سنە بە ناوی “فەرهاد تاریمۆرادی” لە لایەن دادگای ئەو شارەوە بە یەک ساڵ زیندان و لێدانی حەفتا قامچی سزا درا. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، هاوڵاتییەکی سنەیی بە ناوی” فەرهاد تاریمۆرادی” لە لایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارەوە بە تۆمەتی بەشداریکردن لە …

درێژەی بابەت »

ڕەشبگیری لە کوردستان: سێ هاونیشتمانی لە شارەکانی شنۆ و مهاباد دەستبەسەر کران

چاونیوز: سێ هاونیشتمانی خەڵکی شارەکانی شنۆ و مهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەستبەسەر کران. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز)، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ۱۵ی پووشپەری ۱۳۹۹، لاوێکی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوی “ئەسکەندەر سەید محەمەدپوور” دایشتووی گەڕەکی سەلیماوای خوارێ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی …

درێژەی بابەت »

تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران لە خەڵکی سڤیلی باشووری کوردستان، بریندارێکی لێ کەوتەوە

چاونیوز: بە تەقەی هێزەکانی سپای پاسداران کەسێکی خەڵکی باشووری کوردستان برێندار کرا. ئێوارەی ڕۆژی هەینی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە گولـلە شوانێکیان لە کوێستانەکانی گوندی وێزەی شارۆچکەی چۆمان بریندار کرد. بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی ڕووداو و لەسەر زاری موختاری گوندی وێزە، لە کوێستانی کانیەڕەشی ئەو گوندە سوپای پاسدارانی کۆماری …

درێژەی بابەت »

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئێعدامی بەنەهێنیی “هیدایەت عەبدوڵاپوور”ی مەحکوم کرد

چاونیوز: زیاتر له‌ ١٤ کارناسی مافی مرۆڤی نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان، لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئێعدامی نەهێنیی “هیدایەت عەبدوڵڵاپوور”، زیندانیی سیاسیی کوردیان مەحکووم کرد. بەیاننامەی کارناسانی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێعدامی “هیدایەت عەبدوڵڵاپوور”یان پێچەوانەی یاسا نێونەتەوەییەکان زانی. کارناسانی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەکەیاندا ڕایانگەیاندووە کە نامەکانی ئەوان بۆ حکوومەتی ئێران لە دوو ڕێکەوتدا، …

درێژەی بابەت »

خۆکووژی لاوێک لە ناوچەی پیرانشار

چاونیوز: لاوێکی خەڵکی ناوچەی پیرانشار بە ڕێگای خۆهەڵاوەسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز)، ڕۆژی دووشەمە ٩ی پووشپەڕی ١٣٩٩، لاوێکی خەڵکی ئاوایی قەرەخدری سەر بەشاری پیرانشار بەناوی “فەخرەدین مەحموودی” کوڕی حەسەن ناسراو بە “کڕێوە” لەبەر کێشەی خێزانی بە ڕێگای خۆهەڵاوەسینەوە کۆتایی …

درێژەی بابەت »

سەرجەم ئەو یازدەی چالاکە مەزهەبییەی کە حوکمی ئێعدام و بەندیخانەیان بەسەر دا سەپاوە

چاونیوز: محێدین تازەوارد چالاکی مەزهەبی خەڵکی شنۆ لەلایەن دادگای شۆڕشی ئورمیە حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپا و ١٠ چالاکی دیکەش کە یەکێکیان تەمەنی ٧٠ ساڵە حوکمی بەندکرانیان بە سەردا سەپا. بەپێێ هەواڵی چاونیوز، دانیشتنی دادگای حەوت چالاکی مەزهەبی کورد لەلقی دووی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە سەرۆکایەتی دادوەر شێخلوو بەڕێوە چوو و …

درێژەی بابەت »

دەست بەسەرکرانی هاونیشتمانییەکی خەڵکی نەغەدە

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی نەغەدە بەهۆکاری نادیار دەستبەسەر کرا. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز)، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی ١٣ی پووشپەڕی ١٣٩٩، کەسێک بە ناوی “ئومید مستەفاپوور” ٤١ ساڵە، کوڕی تەها دانیشتووی گەڕەکی فەرهەنگیان تەنیشت پارکی شۆرش لە شاری نەغەدە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەستبەسەر کرا. سەرچاوەیەک لەم بارەیەوە …

درێژەی بابەت »

لاوێکی پیرانشاری دەست بەسەر کرا، شەپۆلێکی نوێی گرتن و دەستبەسەر کردنی دەستی پێکردووتەوە؟

چاونیوز: لاوێکی خەڵکی ناوچەی پیرانشار لەلایەن هێزە تەناهییەکانەوە دەست بەسەر کرا. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز)، لەو چەند ڕۆژەی ڕابردوو لاوێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی “فەتاح فرووهەر” لەلایەن هێزەکانی تەناهی سپای پاسداران دەستبەسەر کرا. سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە ئەم لاوەش وەک چوار لاوەکەی …

درێژەی بابەت »

چوار هاووڵاتی بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە کرماشان دەسبەسەر کران

چاونیوز: ڕۆژی ڕابردوو، هەواڵدەرییەکانی حکوومەتی لە کرماشان، باسیان لە دەسبەسەرکردنی چوار هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارە کرد کە لە ماوەی مانگی پووشپەڕدا، خەریکی بانگەشە بۆ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بوونه. “مێرساد نیوز” بڵاوی کردووەتەوە ئەو چوار هاووڵاتییە لە بانگەشەکەرانی سەرەکیی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە پارێزگای کرماشان بوونه کە لەلایەن ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای نەبی ئەکرەم …

درێژەی بابەت »

دوو مێرمنداڵی تەمەن ١٢ ساڵە و شازدە ساڵانە و پیاوێکی ٥٠ ساڵە لە سنە، بۆکان و خانێ خۆیان کوشت

چاونیوز: ڕۆژی چوارشەممە ١١ی پووشپەڕ، مێرمنداڵێکی خەڵکی گوندی تەوریوەر سەر بە شاری سنە بە ناوی “شاخەوان ڕۆستەمی” بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە و لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ئەو مێرمنداڵە تەمەنی ١٢ ساڵە و پۆلی شەشی سەرەتایی بووە. لەلایەکی دیکەوە، پیاوێکی تەمەن ٥٠ ساڵ، خەڵکی بۆکان، بە هۆکاری نادیار …

درێژەی بابەت »