۱۰ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: ته‌مموز 2020

چالاکێکی سیاسی کورد لەلایەن دادگای شۆڕشی تارانەوە بانگ کرا

چاونیوز: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لوقمان مەحموودی، چالاکی سیاسی و ڕۆژنامەنووسی کوردی دانیشتووی تاران، ئاگادار کراوەتەوە کە ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی گەلاوێژ سەردانی لقی ٢٦ی دادگای شۆڕشی تاران بکات. لوقمان مەحموودی خەڵکی جوانڕۆ و دانیشتووی تارانە کە ڕۆژی سێشەممە ١٠ی بەفرانباری ١٣٩٨ لەلایەن هێزەکانی سەر بە وەزارەتی ئیتلاعات لە شاری تاران …

درێژەی بابەت »

فاتیمە داوەند حوکمی پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا

چاونیوز: ژنە چالاکێکی مەدەنی خەڵکی بۆکان، حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بەسەر داسەپا. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، “فاتیمە داوەند”، لە لایەن دادگای شۆڕشی مەهاباد بە سەرۆکایەتی قازی غوڵامی حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە. ناوبراو بە تۆمەتی ” بەشداری لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی و هاوکاری لە گەڵ حیزبێکی کوردستانی دژبەری …

درێژەی بابەت »

وانه‌کانی مافی مرۆڤ به‌شی ١ / شاروخ حەسەنزادە

چاونیوز: چه‌مکی مافی مرۆڤ(human rights) پرسێکی هه‌تا ڕاده‌یه‌ک نوێییه‌ و دوای شه‌ڕی جیهانی دووهه‌م و دامه‌زرانی ڕێکخراوی نێوده‌وڵه‌تی هاتووته‌ ناو وێژه‌مانی ڕۆژانه‌مان. ئه‌م تێرمه‌ بۆته‌ جێگره‌وه‌ی ده‌سته‌واژه‌ و چه‌مکی “مافی سرووشتی” و “مافی ئینسانی” که‌ ڕابردوویه‌کی زۆرتریان هه‌یه‌. به‌ڵام ده‌گه‌ڵ نوێ بوونی ئه‌م کانسێپته‌، پرسی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ ئاستی جیهانیدا …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەر کراوێکی کورد پاش نزیک دوومانگ، بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرا

چاونیوز: دەسبەسەر کراوێکی کورد پاش نزیک دوومانگ ڕاگیران، بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرا. بە پێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، عومەر خاکزاد کوری حاسڵ خەڵکی ئاوایی شێلم جارانی سەر بەناوچەی پیرانشار ڕۆژی سێ شەمە ٣١ی پووشپەڕی ١٣٩٩ بە بارمتەی دووسەد ملیۆن تمەنی پاش ٥٠ شەو دەسبەسەرکرانی لە بەندیخانەی ورمی ئازاد …

درێژەی بابەت »

دەستبەسەر کردنی دوو مێرمنداڵ لە هەورامان

چاونیوز: دوو مێرمنداڵی هەورامانی لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی هەینی ٢٧ی پوشپەڕی ١٣٩٩، دوو مێرمنداڵ بە ناوەکانی «کیومەرس ئەدوایی و هێمن ئەدوایی» خەڵکی گوندی (سڵێن)ی سەر بەهەورامان لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون. ئەم دوو …

درێژەی بابەت »

پەنابەرێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەردەم پارلمانی سویس خۆی سووتاند

چاونیوز: پەنابەرێکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە هێمای ناڕزایەتی لەهەمبەر ڕەوشی خۆی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، رۆژی دووشەمە ۳۰ پووشپەڕی ١٣٩٩، پەنابەرێکی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان بە ناو «بێهزاد کەیخوسرەوی» ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداو رەوانەی نەخۆشخانە کرا. بێهزاد کەیخوسرەی ماوەی سێ ساڵ و نیوە …

درێژەی بابەت »

ئیتلاعاتی سیاسی هەڕەشەی ئێعدامکردنی لە زیندانییەکی سیاسیی کورد کرد

چاونیوز: ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی پووشپەڕ، نووسینگەی وەزارەتی ئیتلاعات لە حەوشەی زیندانی ناوەندیی ورمێ، “حوسێن عوسمانی”، زیندانیی سیاسیی کوردی بانگهێشت کرد و هەڕەشەی ئێعدامکردنی لێکرد. بە گوێرەی هەواڵی جاونیوز وەرگیراو لە کوردپا، بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە زیندانی ورمێ، سێ کارناسی وەزارەتی ئیتلاعات بەو زیندانییە سیاسییە کوردەیان ڕاگەیاندووە کە حوکمی لەسێدارەدانی …

درێژەی بابەت »

کوژران و برینداربوونی ٢٠ کۆڵبەر و دەسبەسەرکردنی ٧٢ کەس لە مانگی پووشپەڕدا

چاونیوز: گوشاری ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر چالاکانی مەدەنیی کورد لە مانگی پووشپەڕدا زیادی کردووە. لەو مانگەدا لانیکەم ٧٢ کەس لە کوردستان بەتۆمەتی ئەندامەتیی حیزبێکی کوردیی دژبەری ڕێژیم و چالاکیی سیاسی و ئەمنیەتی لەدژی کۆماری ئیسلامی گیراون. بە پێێ ئاماری مانگانەی هەواڵدەری چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، لەو …

درێژەی بابەت »

مۆڵەتی ٤٨ کاتژمێر بەو بوومەلەرزە لێ‌دراوانەی کرماشان کە لە کانێکسدا دەژین

چاونیوز: شارەداریی “سەرپێڵی زەهاو”ی کرماشان تەنیا مۆڵەتی ٤٨ کاتژمێری بە کرێ‌چییەکانی نێو کانێکسەکانی ناوچەی بوومەلەرزە لێ‌دراوی کرماشان داوە کە شوێنێک بۆ نیشتەجێ‌ بوونیان پەیدا بکەن. بە پێی هەواڵی چاونیوز وەرگیراو لە خۆرنیوز، لە کاتێکدا چەندین جار بەڵێنی دابین‌کردنی زەوی و شوێنی نیشتەجێ بوون بە کرێ‌چییەکان دراوە، بەڵام دوای تێ‌پەڕینی سێ …

درێژەی بابەت »

دادگایی سێ چالاکی مەدەنی شاری دێولان بەڕێوەچوو

چاونیوز: ڕۆژی یەکشەممە ٢٩ی پووشپەڕی١٣٩٩، یەکەمین دانیشتنی دادگای هەر یەک لە سیرووس عەباسی، فەریدە وەیسی و ئازاد عەباسی سێ چالاکی مەدەنی خەڵکی دێولان لە لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بەڕێوەچوو. سیروس عەباسی و هاوژینەکەی فەریدە عەباسی ڕۆژی شەممە ٢٤ی بەفرانباری ٩٨ی هەتاوی دوای ئەوەی هێزەکانی ئیدارەی …

درێژەی بابەت »