۱۰ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: ته‌مموز 2020

دەسبەسەر کرانی ئەندامێکی گرووپی شاخەوانیی “هەڵۆ”ی سەقز

چاونیوز: دەسبەسەر کردنی چالاکانی مەدەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە تایبەت ئەندامانی ئەنجومەن و ڕێکخراوە مەدەنییەکان لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە بەردەوامە. بە پێێ هەواڵی چاونیوز، لە درێژەی ئەو دەسبەسەرکرانانە، ڕۆژی دووشەممە ٦ی گەلاوێژی ٩٩ی هەتاوی، “هادی محەممەدزادە”، ئەندامی گرووپی شاخەوانیی “هەڵۆ”ی سەقز، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی …

درێژەی بابەت »

حوکمی لێدانی ٧٢ قامچی لە هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە جێبەجێ کرا

چاونیوز: ڕۆژی دووشەممە ٦ی گەلاوێژی١٣٩٩، حوکمی لێدانی ٧٢ قامچی فواد عەنایەتی، هاووڵاتیی خەڵکی سنە لە دادگای ئەو شارە جێبەجێ کراوە. حوکمی ١٠ مانگ بەندکرانی ناوبراویش بە سەرنجدان بەوەی کە ماوەی ٤ مانگ لە بەندیخانە بووە، ٦ مانگی دیکەی بەر لێبوردن کەوتووە. بە پێێ هەواڵی جاونیوز، فواد عەنایەتی و ٧ کەسی …

درێژەی بابەت »

برینداربوونی ۵ کۆڵبەر لە سنووری بانە

چاونیوز: بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری بانە ۵ کۆڵبەر بریندار بوون. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ۵ی گەڵلاوێژی ١٣٩٩، لە سنووری بانە دەستەیەک کاسبکار دەکەونە بەر دەسڕێژی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و لە ئاکامدا ۵ کۆڵبەر بریندار دەبن کە …

درێژەی بابەت »

ژنە چالاکێکی سیاسی کورد لە تیرۆر دەربازی بوو

چاونیوز: لە وڵاتی سوید ژنە چالاکێکی سیاسی کورد لە تیرۆر دەربازی دەبێ. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی گەلاوێژی ١٣٩٩، کەس یان کەسانێکی نەناسراو بۆمبێکی دەستی بۆ ژووری نووستنی خاتوو سۆهەیلا کەڵهور فڕێ دەدەن و خێرا ڕا دەکەن. بەڵام هەرچەند تووشی زەرەر و زیانی ماڵی بووە، …

درێژەی بابەت »

ئازادی کاتی دەسبەسەرکراوێکی دیکەی گیراوەکانی مانگی پووشپەڕ

چاونیوز: دوای ئەوەیکە لە مانگی پووشپەڕ دەیان لاوی بێ تاوان بە شێوەیەکی نادادپەروەرانە و بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسر کرابوون، ئێستا دوای ڕوون بوونەوەی بێ تاوانیان بەشێوەی کاتی بەردەدرێن. بە پێی راپۆڕتێکی گەیشتوو بە چاونیوز، یوسف جەهان ئارا کوڕی حەسەنی حاجی شێخەی خەڵکی گوندی کانی بی ناوچەی هۆملی …

درێژەی بابەت »

کۆمەڵەی منداڵانی کورد لە نۆروێژ پشتیوانیی خۆی بۆ “زارا محەممەدی” ڕاگەیاند

چاونیوز: بۆ پشتیوانی لە زارا محەممەدی مامۆستای زمانی کوردی و بەرپرسی ئەنجومەنی نۆژین لە شاری سنە کە حوکمی ١٠ ساڵ بەند کرانی بەسەردا سەپاوە، کۆمەڵەی منداڵانی کورد لە نۆروێژ ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە کە لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە: زۆر بە تونـدی ئیدانەی حوکمی دە ساڵ زیندانی زارا محەممەدی مامۆستای زمانی کوردی …

درێژەی بابەت »

سوهەیلا حیجاب پاش ٣٩ ڕۆژ بە مەرجی جیبەجێ کردنی داواکارییەکانی کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا

چاونیوز: ڕۆژی هەینی ٣گەلاوێژی ١٣٩٩، سوهەیلا حیجاب، بەندکراوی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین ڕاگیراوە، دوای ٣٩ ڕۆژ و جێبەجێ کرانی بەشێک لە داواکارییەکانی یەک لەوان ئازادی خۆشک و براکەی، کۆتایی بە مانگرتنەکەی خۆی هێناوە. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، سەرچاوەیەک لە ناو بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین ڕاگەیاندووە کە، …

درێژەی بابەت »

تێک‌هەڵچوون لە نێوان هێزەکانی ڕێژیم و خەڵکی گوندێکی کرماشان

چاونیوز: لە ئاکامی هێرشی هێزەکانی یەکەی تایبەتی ڕێژیم بۆ سەر گوندی “سووران کاکاوەند” سەر بە شاری هەرسین و وڵامدانەوەی خەڵکی گوندەکە، ٥ کەس لە هێزەکانی ڕێژیم بە توندی بریندار بوون. بە پێی هەواڵی چاونیوز وەرگیراو لە کوردستان و کورد، چەند ڕۆژ پێش هێزەکانی یەکەی تایبەتی ڕێژیم بۆ سەرکوتی خەڵکی گوندی …

درێژەی بابەت »

خۆکووژی کچێکی مێرمناڵ و گیان لەدەست دانی کرێکارێکی کورد

چاونیوز: کچێکی میرمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵ لە یەکێک لە گوندەکانی ورمێ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا ڕۆژی پێنجشەممە ٢ی گەلاوێژ، کچێکی مێرمنداڵ بە ناوی “مینا عەبدوڵڵاهی” تەمەن ١٦ ساڵ کچی خورشید، بە هۆی کێشەی خۆشەویستی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. ئەو کچە مێرمنداڵە، خەڵکی گوندی “کولەبەهی” ناوچەی مەرگەوەڕ بووە. لەلایەکی …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەر کردنی لاوێک لە مهاباد، هاوکات ئازادکردنی بە بارمتەی لاوێکی پیرانشاری

چاونیوز: لاوێکی خەڵکی مهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات گیرا و کەسێکی خەڵکی پیرانشاریش بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا. بە پێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزە ئیتلاعاتییەکان لاوێکی کوردیان بە ناوی “سیاوەش ڕووزخوون” کوڕی “ناسر”، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی مەهابادیان دەسبەسەر کردووە و بۆ …

درێژەی بابەت »