۲۷ی بەفرانباری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: حوزه‌یران 2020

دوو چالاکی ڕاگەیاندنکاری کورد لە شاری بەدرە گیران

چاونیوز: دوو چالاکی ڕاگەیاندکاری کورد لە شاری بەدرەی ئیلام دەست بەسەر کران. بە پێی هەواڵی چاونیوز، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ٢ شارۆمەندی کورد بە تاوانی “تێکدانی بیروڕای خەڵکی و بێ ڕێزی بە پیرۆزییەکان لە رایەڵە کۆمەڵایەتییەکان” لەلایەن هێزە نیزامییەکانی شاری بەدرە دەست بەسەر کران. ئەمیر بازیار، بەرپرسی هێزە نیزامییەکانی …

درێژەی بابەت »

لاوێکی کورد پاش تەواوبوونی لێپرسینەوە لە گرتنگە ئازاد کرا

چونیوز: ڕۆژی دووشەممە ١٢ی جۆزەردانی ١٣٩٩، “شەهاب ئاجی” کوڕی “حوسێن”، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی گوندی “گەرگول”، دانیشتووی شاری نەغەدە، پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد کرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەتییەکان ئەو لاوە کوردەیان بۆ دانپێدانانی زۆرەملێ خستەبووە ژێر گوشارەوە. ئەو سەرچاوەیە هەروەها ڕایگەیاند: “هیزە …

درێژەی بابەت »

خۆکوشتنی چوار کەس لە کوردستان

چاونیوز: چوار کەسی خەڵکی شارەکانی سەقز، بۆکان، کرماشان و مەهاباد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. بەپێێ هەواڵی جاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی جۆزەردانی ١٣٩٩، کچێکی تەمەن ١٤ ساڵی خەڵکی سەقز بە ناوی ”ئاڵا عەنبەری“ بە هۆکارێکی نادیار خۆی هەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. هەمان …

درێژەی بابەت »

کاریگەرییەکانی ئاگرتێبەربوونی دارستانەکان

چاونیوز: لەم چەند ساڵەدا ئەوەی زۆر دەیبینین ئاگرتێبەربوونی دارستانەکانە. ئەم ڕووداوە لە کوردستانیش کەم نییە. بەم بۆنەوە باش دەبێت باسێکی کورت لەسەر کاریگەرییەکانی ئاگرتێبەربوونی دارستانەکان بکەین. زیانە سەرەکییەکانی ئاگرتێبەربوون: ۱. سووتان و خەسار لێ کەوتنی گژوگیا و بەتایبەت دارستانە بارانییەکان کە ساڵانێکی زۆر دەخایەنێت تاوەکوو بگەڕێنەوە دۆخی پێشووی خۆیان. ۲. …

درێژەی بابەت »

هێزە نیزامییەکان لە سەردەشت تەقەیان لە ژمارەیەک کاسبکاری کورد کرد

چاونیوز: ڕۆژی دووشەممە ١٢ی بانەمەڕی ١٣٩٩، هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی ئێران، لە سنووری شاری سەردەشت تەقەیان لە ژمارەیەک کاسبکاری کورد کرد و لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکان، دوو سەر ئەسپی کاسبکارێک بە ناوی “بەختیار چوالوی” لەنێو چوو و چەند سەر ئەسپی دیکە لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە دەستی بەسەردا گیرا. بە وتەی سەرچاوەیەکی …

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانییەکی کرماشان حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا

چاونیوز: یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری شاری کرماشان لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا. بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، ڕەسوول کەریمی جەلاوەند، یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی ناڕەایەتییەکانیمانگی خەزەڵوەری کرماشان کە لە کاتی ناڕەزایەتییکەندا دەستبەسەر کرابوو، حوکمی …

درێژەی بابەت »