۲۷ی بەفرانباری ساڵی ۱۳۹۹ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەرشیڤی مانگانە: حوزه‌یران 2020

ئەندامێکی مەکتەب قورئان بانگهێشتی ستادی خەبەریی ئیتلاعاتی سنە کرا

چاونیوز: بەیانی ڕۆژی دووشەممە ٢ی پووشپەڕی ١٣٩٩، “عەلی ئەکبەر کەمانگەر” ناسراو بە “کوردە”، ئەندامی مەکتەب قورئانی کوردستان، بانگهێشتی ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە کرا و لێپرسینەوەی لەگەڵ کرا. ئەو ئەندامەی مەکتەب قورئان، مانگی بەفرانباری ساڵی ٩٠ لە کامیاران دەسبەسەر کرا و بۆ ماوەی ٥ مانگ لە زیندانی شارەکانی کامیاران و …

درێژەی بابەت »

خۆکووژی دوو کچی لاوی خەڵکی مهاباد و ئیلام

چاونیوز: دوو کچی لاوی خەڵکی ناوچەی مهاباد و پارێزگای ئیلام بە هۆکاری کێشەی بنەماڵەیی و خوێندن کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان(چاونیوز)، ئەمڕۆ سێ شەممە ٣ی پووشپەڕی ١٣٩٩، فیلمی خۆکووژی کچێکی ١٣ ساڵانەی ئیلامی هەموو ڕایەڵە کۆمەڵایەتییەکانی تەنیبوو، هۆکاری خۆکووژی ئەو …

درێژەی بابەت »

لێدان و هەڕەشە لە چەند بەندکراوی کورد و بەلووچ

چاونیوز: چوار بەندکراوی کورد و بەلووچ لە بەندیخانەی ناوەندیی خەڵخاڵ کەوتنە بەر کوتان و لێدان و هەڕەشەی بەپرسانی ئەو بەندیخانەیە. لە رۆژانی رابردوودا چوار بەندکراوی سیاسی و مەزهەبی بەندیخانەی ناوەندیی خەڵخاڵ لە پارێزگای ئەردەبیل بە ناوەکانی ” سەلاحەدین شەریفزادە” خەڵکی بۆکان، ” نوورئەحمەد حەسەن زەهی”، عەلی پژگوڵ” و حەسەن بەیت …

درێژەی بابەت »

لە ساڵی ١٣٩٨دا، ٣٠٩ کەس لە تووشبووانی ماددەی سڕکەر لە پارێزگای کرماشان گیانیان لەدەست داوە

چاونیوز: بەهۆی گیردۆبوون بە ماددەی سڕکەر، ، لە ساڵی ٩٨ لە پارێزگای کرماشان، ٣٠٩ کەس گیانیان لەدەست داوە. بەڕێوەبەری هاوئاهەنگکردنی بەرەنگاربوونەوەی ماددە سڕکەرەکان لە پارێزگای کرماشان ڕایگەیاند: “لە ساڵی ٩٨، ٣٠٩ کەس لە تووشبووانی ماددەی سڕکەر، لەو پارێزگایە گیانیان لەدەست داوە”. “عەلی شمشیری” هەر چەند ئاماژەی بە ڕێژەی قوربانییانی ژن …

درێژەی بابەت »

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری شنۆ بە ساڵێک زیندان مەحکووم کرا

چاونیوز: لقی سێی دادگای ئینقلابی شاری ورمێ بە سەرۆکایەتیی دادوەر “شێخلوو” حوکمی ساڵێک زیندانیی تەعزیریی بەسەر هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “حوسێن عەبدوڵازادە” تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی شاری شنۆدا سەپاند. دادگای ئینقلابی ورمێ، ئەو هاووڵاتییە کوردەی بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران” تۆمەتبار کردووە. دادگاییکردنی …

درێژەی بابەت »

ڕاپۆرتی بەهاری ١٣٩٩: کوژران و برینداربوونی ٥٩ کۆڵبەر، بەندکردنی ١٠٦ چالاکی سیاسی، ئێعدامی ١٥ بەندکراوی کورد

چاونیوز: ڕاپۆرتی بەهاری ١٣٩٩: کوژران و برینداربوونی ٥٩ کۆڵبەر، بەندکردنی ١٠٦ چالاکی سیاسی، ئێعدامی ١٥ بەندکراوی کورد (ڕاپۆرتی بەشێک لە پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی دەزگای قەزایی، هێزە چەکدارەکان و ناوەندە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە وەرزی بەهاری ١٣٩٩ی هەتاوی‌دا)   کوردستانی ئێران لە ساڵی نوێی ١٣٩٩و لە …

درێژەی بابەت »

زیندانییەکی کورد لە زیندانی ورمێ بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا

چاونیوز: ڕۆژی شەممە ٣١ی جۆزەردان، زیندانییە کی سیاسیی کورد بە ناوی “فیرووز مووسالوو” خەڵکی بەخشی کوتۆلی شاری خۆی، بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. ڕۆژی چوارشەممە ١١ی بەفرانباری ٩٨، ئەو هاووڵاتییە کوردە پاش ٥ مانگ لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیتلاعاتی سپای پاسداران لە ورمێ بۆ زیندانی ناوەندیی ئەو شارە ڕاگوێزرابوو. ئەو هاووڵاتییە چەند …

درێژەی بابەت »

هاووڵاتییەکی کورد بە دانانی بارمتە لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا

چاونیوز: ڕۆژی شەممە ٣١ی جۆزەدان، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “محەممەد قادری” خەڵکی شاری پیرانشار بە دانانی بارمتە لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا. ئەو هاووڵاتییە ڕێکەوتی ١٧ی جۆزەردان، پاش تەواوبوونی لێپرسینەوەکەی لە گرتنگەی ورمێ بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرا. ڕێکەوتی ١٦ی جۆزەردان، بنەماڵەی ناوبراو بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ کوڕەکەیان بانگهێشتی یەکێک لە گرتنگە …

درێژەی بابەت »

خۆکوشتنی دووکچ لە کرماشان و ئورمیە بە هۆی بەشوودانی بەزۆرەملێ

چاونیوز: ڕۆژی ڕابردوو دوو کچی کە یەکێکیان تەمەنی ژیر ١٨ ساڵ بووە لە شارەکانی کرماشان و ئورمیە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. بە پێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز ڕۆژی هەینی ٣٠ی جۆزەردانی ١٣٩٩، کچێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی ”شیرین کەمەری“ لە گەڕەکی دەڕەدرێژی کرماشان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. …

درێژەی بابەت »

هەوڵی کوشتنی ئەندامێکی پێشووی ڕێبەریی حیزبی دێموکرات درا

چاونیوز: بەیانی ڕۆژی هەینی ٣٠ی جۆزەردانی ١٣٩٩، سادق زەرزا، چالاکی سیاسی و ئەندامی پێشووی ڕێبەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە شاری لێواردن (Leeuewarden) هەڵکەوتوو لە باکووری هۆڵەند لەلایەن کەسێکەوە بە چەقۆ هێرشی کرایە سەر و هەوڵی کوشتنی درا. کەناڵی ( Hart van Netherlands) هۆڵەند پشتڕاستی کردووەتەوە کە ئەو چالاکە سیاسییە کوردە …

درێژەی بابەت »