۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هەواڵ

هاونیشتمانییەکی دیکە لە بۆکان دەسبەسەر کرا

چاونیوز: بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ۷ی گەلاوێژی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “ڕەحیم خان”ی سەر بە شاری بۆکان بەناوی “چیا ئاغابەیگ پوور” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەر کرا. ئەو هاونیشتمانییە بەبێ هیچ بەڵگەی قەزایی بە تۆمەتی “لایەنگەری لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران” دەسبەسەر کراوە.

درێژەی بابەت »

کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی بانە بریندار بوو

چاونیوز: ڕۆژی چوارشەممە ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٠، کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بەناوی “ڕەسووڵ مەولانی” لە ناوچە سنوورییەکانی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بەتوندی بریندار بوو. ئەو کۆڵبەرە لەکاتی گەڕانەوەدا لە ناوچەی “بروێشکانی” تەقەی لێدەکرێ و لەلایەن خەڵکەوە بۆ نەخۆشخانە دەگوازرێتەوە.

درێژەی بابەت »

کرێکارێکی بیناسازی بەهۆی بەربوونەوە گیانی لەدەست دا

چاونیوز: کرێکارێکی بیناسازی خەڵکی ئاوایی “ژوار” سەر بە شاری مەریوان بەناوی “نەوزاد ئەداک” کوڕی زاهیر بەهۆی بەربوونەوەی لەسەر بینایەکی نیوەتەواو گیانی لەدەست دا. ئەو کرێکارە بۆ کارکردن لە ناوچەی “تەوێڵە”ی سەر بە پارێزگای “حەلەبچە” دەماوە. تەرمی ئەو هاونیشتمانییە لە نەخۆشخانەی حەلەبچە ڕاگیراوە هەتا کاروباری گەڕانەوە و ناشتنی لە زێدی خۆی …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەر کردنی سێ هاونیشتمانی دیکە لە کوردستان

چاونیوز: سێ هاوونیشتمانی لە شارەکانی شنۆ، بۆکان و دیواندەڕە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی سێ شەممە ٥ی گەلاوێژی ١٤٠٠، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاری شنۆ بەناوی “سەلام کوردە” ٢٧ ساڵە کوڕی زورار دەسبەسەر دەکەن. هەروەها ڕۆژی دووشەممە ٤ی گەلاوێژ، …

درێژەی بابەت »

قۆپی “بالبالی” (باباعەلی) مهاباد ویشک بوو!

چاونیوز: بەپێی لێدوانی بەرپرسی ئیدارەی پاراستنی ژینگەی مهاباد، قۆپی “بالبالی” شاری مهاباد بەتەواوەتی ویشک بووە. ئەو قۆپییە لە ٣٠ کیلۆمیتری شاری مهاباد هەڵکەوتووە کە ڕووبەرەکەی ٥٠٠ هیکتارە و ژینگە و شوێنی دەیان جۆر باڵندەی و ماسی جۆراوجۆ و هەروەها سەرچاوەی ئاوی گوندەکانی دەوروپشتی بوو. ویشکەساڵی نەبوونی بەشەئاوی و بەڵارێدابردنی ڕووبارەکان …

درێژەی بابەت »

حوکمی زیندانییەکی سیاسیی کورد لە دادگای پێداچوونەوە کەم کرایەوە

چاونیوز: حوکمی زیندانی ئەرەستوو مەلاڕەحیمی لە دادگای پێداچوونەوەی ورمێ کەم کرایەوە. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، حوکمی زیندانی “ئەرەستوو(ڕەسووڵ) مەلاڕەحیمی” چالاکی مەدەنی خەڵکی مهاباد لە لقی ١٣ی دادگای پێداچوونەوەی ورمێ کەم کرایەوە و حوکمی کۆتاییش ڕۆژی سێ شەممە ٥ی گەلاوێژ بە فەرمی پێی ڕاگەیەندرا. ئەو …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەر کردنی سێ هاونیشتمانی لە بۆکان

چاونیوز: دوو ژن و پیاوێک لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانیی بۆکان دەسبەسەر کران. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان) ڕۆژی شەممە ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی ژنی خەڵکی بۆکان بەناوی “کەژاڵ ئەمینی” بەبێ حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. هەتا ئێستا ڕوون نەبۆتەوە ئەو هاونیشتمانییە لەسەر چی گیراوە. هەروەها، بەرەبەیانی …

درێژەی بابەت »

ڕاگەیەندراوی “ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان” لەهەمبەر ناڕەزایەتییەکانی ناوچەی ئەهواز

چاونیوز: سەرکوتی پڕلە توندوتیژیی خۆپیشاندانی ئاشتی خوازانەی خەڵکی عەرەب و باقی نەتەوەکانی دیکەی ئێران کە هاوپێوەندی خۆیان دەگەڵ ئەهواز دەربڕیبوو، بەتوندی مەحکووم دەکەین و داوا لە دامەزراوە مافی مرۆڤییەکان و وڵاتانی دەروەستی دێموکراتیک دەکەین لە بەرامبەر توندووتیژی و پیشێلکردنی مافی مرۆڤ لەلایەن هێزە سەرکوت کەرەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە هەموو …

درێژەی بابەت »

پەناخوازێکی کورد لە ئاوەکانی یونان دا خنکا

چاونیوز: کچێکی پەناخوازی خەڵکی پاوە لە کاتی ڕۆیشتن بۆ ئورووپا لە ئاوەکانی یونان گیانی لە دەستدا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، لە ڕووداوی وەرگەڕانی بەلەمێکی هەڵگری پەناخوازان لە نزیک دوورگەی کریتی یونان کچێکی لاو بەناوی “مونیرە حەیدەری” خەڵکی گوندی زەردۆیی سەر بە شاری پاوە و دانیشتووی کرماشان …

درێژەی بابەت »

دوو کرێکار گیانیان لەدەست دا

چاونیوز: کرێکارێک لە هەرێمی کوردستان و کرێکارێکی دیکەش لە باژێری تکاب بەهۆی ڕووداوی کار گیانیان لەدەست دا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی شەممە دووی گەلاوێژی ١٤٠٠، کارێکارێکی خەڵکی ئاوایی “کانی سانان”ـی سەر بە شاری مەریوان بەناوی “عەتا سەعید ئەفشار” لە شارێکی هەرێمی کوردستان بەهەمووی ستاندارد نەبوونی …

درێژەی بابەت »