۳۰ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هەواڵ

چالاکێکی فەرهەنگی ٢٤ مانگ زیندانی بەسەردا سەپا

چاونیوز: چالاکێکی فەرهەنگی-تێلگرامی لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سەقزەوە ٢٤ مانگ زیندانی بەسەردا سەپا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، چالاکێکی فەرهەنگی- تێلگرامی خەڵکی شاری سەقز بەناوی “مستەفا حەمدی” لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سەقزەوە ٢٤ مانگ حوکمی زیندانی بەسەردا سەپێنرا. ئەو چالاکە کوردە بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە بە دژی نیزام” …

درێژەی بابەت »

زیندانییەکی خەڵکی کرماشان لە بەندیخانەی “دستگرد”ی ئیسفەهان لەسێدارە درا

چاونیوز: بەرەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١١ی گەلاوێژی ١٤٠٠، زیندانییەک بەناوی “ئەرسەلان کەریمی” کوڕی غوڵام خەڵکی شاری هەرسینی سەر بە پارێزگای کرماشان لە بەندیخانەی “دستگرد”ـی ئیسفەهان ئێعدام کرا. ئەو هاونیشتمانییە چوار ساڵ لەمەوبەر بە تاوانی پێوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان گیرابوو و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپابوو. ئەرسەلان کەریمی خێزاندار و خاوەن دوو منداڵە.

درێژەی بابەت »

پێنج چالاکی مەدەنیی ئیلام ٣٨ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپا

چاونیوز: لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی شاری تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر “ئیمان ئەفشاری”، پێنج چالاکی کوردی خەڵکی ئیلام بە ناوەکانی “سومەیە کارگەر، ناهید تەقوایی، بەهارە سلێمانی، نازەنین محەممەدنژاد و مێهران ڕەئووف” سەرجەم بە ٣٨ ساڵ زیندانیی مەحکووم کرد. ئەو ٥ کەسە بە تۆمەتی “بەشداری لە ئیدارەکردنی گرووپی نایاسایی و چالاکیی پڕۆپاگەندە …

درێژەی بابەت »

مهاباد: سێ هاونیشتمانیی دیکە دەسبەسەر کران

چاونیوز: لە درێژەی شەپۆلی نوێی دەسبەسەرکردنەکان لە کوردستان، سێ هاونیشتمانیی دیکەی خەڵکی مهاباد دەسبەسەر کران. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی شەممە ٩ی گەلاوێژی ١٤٠٠، سێ هاونیشتمانیی دیکەی خەڵکی مهاباد لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کران. ناوی ئەو سێ هاونیشتمانییە، “سامان دورباش”، ئاکۆ دورباش”(ئامۆزای یەکتر) و …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەر کردنی هاونیشتمانییەک لە مهاباد

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی دەڤەری مهاباد لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ئەمڕۆ بەیانی ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٠، هێزە ئیتلاعاتییەکان بە چەندین ماشێن هێرشیان کردە سەر ئاوایی “ئیندرقاش” سەر بە شاری مهاباد و هاونیشتمانییەک بەناوی “هێمن قەرەداغی” کوڕی حوسێن ـیان دەسبەسەر کرد. سەرچاوەیەک بە چاونیوزی …

درێژەی بابەت »

گیان لەدەستدانی ٣کاسبکاری کورد لە تاران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە نیزامییەکان

  چاونیوز: ڕۆژی شەممە ٩ی گەلاوێژی ١٤٠٠، لە ناوچەی ئیسلامشاری تاران، چەندین ماشینی کاسبکارانی کورد لە لایەن هیزە ئینتزامییەکانەوە دەسڕێژی ڕاستەوخۆیان لێدەکرێ و لە ئاکامدا ٣ کاسبکار دەکوژرێن و چەند کەسی دیکەش بریندار دەبن. تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە ناوی کاسبکارێک بە ناوی “ڕزگار حوسێنی” و کەسێک بە ناوی “ئەحمەد” بۆ …

درێژەی بابەت »

سەلام کوردە بۆ گرتنگەیەکی ئەمنییەتی شاری”یەزد” گوازرایەوە

چاونیوز: سەلام کوردە دوای دەسبەسەر کردنی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ گرتنگەیەکی ئیتلاعات لە شاری “یەزد” گوازرایەوە. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی سێ شەممە ٥ی گەلاوێژی ١٤٠٠، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاری شنۆ بەناوی “سەلام کوردە”ـیان دەسبەسەر کرد. سەرچاوەیەکەکی ئاگادار لەمبارەیەوە بە چاونیوزی …

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانییەکی دیکە لە بۆکان دەسبەسەر کرا

چاونیوز: بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ۷ی گەلاوێژی ١٤٠٠، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “ڕەحیم خان”ی سەر بە شاری بۆکان بەناوی “چیا ئاغابەیگ پوور” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە لە ماڵەکەی خۆی دەسبەسەر کرا. ئەو هاونیشتمانییە بەبێ هیچ بەڵگەی قەزایی بە تۆمەتی “لایەنگەری لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران” دەسبەسەر کراوە.

درێژەی بابەت »

کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی بانە بریندار بوو

چاونیوز: ڕۆژی چوارشەممە ٦ی گەلاوێژی ١٤٠٠، کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بەناوی “ڕەسووڵ مەولانی” لە ناوچە سنوورییەکانی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی مەرزی بەتوندی بریندار بوو. ئەو کۆڵبەرە لەکاتی گەڕانەوەدا لە ناوچەی “بروێشکانی” تەقەی لێدەکرێ و لەلایەن خەڵکەوە بۆ نەخۆشخانە دەگوازرێتەوە.

درێژەی بابەت »

کرێکارێکی بیناسازی بەهۆی بەربوونەوە گیانی لەدەست دا

چاونیوز: کرێکارێکی بیناسازی خەڵکی ئاوایی “ژوار” سەر بە شاری مەریوان بەناوی “نەوزاد ئەداک” کوڕی زاهیر بەهۆی بەربوونەوەی لەسەر بینایەکی نیوەتەواو گیانی لەدەست دا. ئەو کرێکارە بۆ کارکردن لە ناوچەی “تەوێڵە”ی سەر بە پارێزگای “حەلەبچە” دەماوە. تەرمی ئەو هاونیشتمانییە لە نەخۆشخانەی حەلەبچە ڕاگیراوە هەتا کاروباری گەڕانەوە و ناشتنی لە زێدی خۆی …

درێژەی بابەت »