۳۰ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هەواڵ

دوو هاونیشتمانی دەسبەسەر کران

چاونیوز: دوو هاونیشتمانی لە شارەکانی سنە و پاوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٠، چالاکێکی مەدەنی بەناوی “ئەمیر هوشمەند” خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و ڕەوانەی گرتنگەیەکی ئەمنییەتی ئەو شارە کرا. جێگای ئاماژەیە کە، ئەو هاونیشتمانییە …

درێژەی بابەت »

بەهۆی تەقینەوەی مین لە دێهلۆران سێ کەس بوونە قوربانی

چاونیوز: ڕۆژی یەک شەممە ٢٤ی گەلاوێژ، بەهۆی تەقینەوەی مینە بەجێماوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق لە ناوچەی “شەرهان”ـی سەر بە دێهلۆران دوو کەس گیانیان لەدەست دا و کەسێکیش بریندار بوو. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان) لەم ڕووداوەدا، هاونیشتمانییەک بەناوی “عەلی ئەکبەری” هەر لە شوێنی ڕووداوەکە گیانی لەدەست …

درێژەی بابەت »

گواستنه‌وه‌ی دوكتور ناسر هیمه‌تی بۆ زیندانی ده‌ستگردی ئه‌سفه‌هان

به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به‌ چاونیوز( ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی كوردستان) ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ١٩ی گه‌لاوێژی ١٤٠٠ی هه‌تاوی، دوكتور ناسر هیمه‌تی له‌ لایه‌ن دادسه‌رای تاران بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ده‌ستگردی ئیسفه‌هان گوازرایه‌وه‌.‌ شایانی باسه‌، ناوبراو ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٥ی به‌فرانباری ١٣٩٨ی هه‌تاوی له‌ ڕێوڕه‌سمی چللەی گیان به‌خه‌تكراوانی‌ …

درێژەی بابەت »

خەبات مەفاخری لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە بۆ جارێکی دیکە دەسبەسەر کرایەوە

چاونیوز: ڕۆژی سێ شەممە ١٩ی گەلاوێژ، چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە بەناوی “خەبات مەفاخری” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کرا. پیشتر لە ڕۆژی پێنج شەممە ٦ی خەرمانانی ١٣٩٩، هێزە ئیتلاعاتییەکان ئەو چالاکە مەدەنیی و ئەندامی کۆمەڵەی سەوزی کوردستانی دەسبەسەر و بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی دژبەری نیزام” لەلایەن لقی یەکی …

درێژەی بابەت »

هەوڵدان بۆ تیرۆری بەرپرسێکی کۆمیتەی حێزبی دێموکرات کوردستان لە “قەڵادزێ” سەرکەوتوو نەبوو

چاونیوز: ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی گەلاوێژ، کەسێکی گومانکراو بە لیباسی “سواڵکەر” دەچێتە ماڵی “دارا بەیگزادە” بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان لە شاری “قەڵادزێ” و لە هاوژینەکەی پرسی دارا بەیگزادەی کردووە و ویستوویەتی چاوی پێ بکەوێ. لەم بارەیەوە هاوژینی “دارا بێگ زادە” لە قەڵادزێ بە هەواڵنێری “چاونیوز”ی ڕاگەیاندووە: یەکەمجار بەیانیی پێنجشەممە و …

درێژەی بابەت »

پەیکەری ماموستا هەژار لە شاری مەهاباد ئاگر درا

چاونیوز: پەیکەری ماموستا هەژار شاعیری نەتەوەیی کورد لە شاری مەهاباد لەلایەن کەس یان کەسانی نەناسراو ئاگری تێبەردرا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، شەوی چوارشەممە ٢٠ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، کاتژمێر دوو و نیو بە کاتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پەیکەری مامۆستا هەژار شاعیری نەتەوەیی کورد کە لە دەروازەی شاری مەهاباد …

درێژەی بابەت »

دکتور “ناسر هیمەتی” بە مەبەستی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی دەسبەسەر کرا

چاونیوز: دوکتور ناسر هیمەتی چالاکی کورد و دانیشتووی ئیسفەهان بە مەبەستی جێبەجێکرانی سزای دوو ساڵ بەندکرانەکەی لەلایەن دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی سێشەممە ١٩ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، دوکتور ناسر هیمەتی خەڵکی شاری ئاودانان و دانیشتووی ئیسفەهان، پزشکی دەروون ناس و …

درێژەی بابەت »

دوو هاونیشتمانی دەسبەسەر کران

چاونیوز: دوو هاونیشتمانیی خەڵکی شارەکانی بۆکان و پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی گەلاوێژ، هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاری بۆکان بەناوی “ڕەشید ڕەحیمی” لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە بەبێ بەڵگەی قەزایی دەسبەسەر کرا. هەروەها، ڕۆژی شەممە ١٦ی گەلاوێژ، هاونیشتمانییەک بەناوی “بەهائەددین مستەفانیژاد” …

درێژەی بابەت »

دوو هاونیشتمانیی لە کرماشان لەسێدارە دران

چاونیوز: دوو هاونیشتمانیی خەڵکی ئیلام و پاوە لە زیندانی “دزل ئاوا”ـی کرماشان ئێعدام کران بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “کەهرە” سەر بە هەلیلانی پارێزگای ئیلام بەناوی “مەسعوود ئیسفەندیاری” ٣٥ ساڵە لە بەندیخانەی “دزل ئاوا”ـی کرماشان لەسێدارە درا. ناوبراو ١٣ ساڵ لەمەوبەر، دەزگیرانەکەی خۆی کوشتبوو …

درێژەی بابەت »

تەرمی کۆڵبەرێک لە ناوچە سنوورییەکان دۆزرایەوە

چاونیوز: تەرمی کۆڵبەرێک لە ناوچە سنوورییەکانی قەسری شیرن دۆزرایەوە. بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی پێنج شەممە ١٤ی گەلاوێژی ١٤٠٠، تەرمی کۆڵبەرێک بەناوی “محەممەد ڕەزا ڕۆستەمی” خەڵکی ئاوایی “قەڵخانی” و دانیشتووی سەرپێڵی زەهاو دۆزرایەوەکە وێدەچێ شوێنەواری لێدان و بریندار بوون بە لەشییەوە هەبێ. سەرچاوەکانی “یارسان” وێڕای پشت …

درێژەی بابەت »