۳۰ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هەواڵ

نهێنی کاری و خولقاندنی کێشەی بەرپرسانەی بەندیخانەی ورمێ بۆ پشکێنەری ڕێکخراوی زیندانەکانی ئێران

چاونیوز: ڕۆژی هەینی ١٤ی سەرماوەزی ١٣٩٩، بەرپرسانی بەندیخانەی ورمێ لە چاوپێکەوتنی پشکێنەری ڕێکخراوی زیندانەکان لە بەندی سیاسی ئەو بەندیخانەیە بە هێنانەوەی پاساوی جۆراوجۆر و نهێنیکاری و خولقاندنی کیشە و گرفتی جۆراوجۆر نەیانهێشت پشکێنەر بە تەواوەتی کارەکەی خۆی تەواو بکات. لەو پشکنینەدا بەرپرسانی بەندیخانە خەوتنگەی ١-٢ی بەندیخانەی ورمێ وەک بەندی سیاسی …

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانییەکی خەڵکی مەریوان حوکمی زیندانی بەسەردا سەپا

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی نێ سەربە شاری مەریوان بە ناوی خیرەت پەرواز ٣٠ ساڵە بە تۆمەتی”هاوکاری دەگەڵ حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی” ٦ مانگ حوکمی زیندانی بەسەردا سەپا. ناوبراو ١٩ی جۆزەردان دوای بانگ کردنی بۆ ئیتلاعاتی سپای مەریوان دەسبەسەر و هەتا کۆتاییەکانی مانگی پووشپەڕ لە گرتنگەی ئەو ناوەندە ڕادەگیرێ و …

درێژەی بابەت »

کاسبکارێکی کورد بە تەقەی هێزە نیزامییەکان کوژرا

چاونیوز: ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٣ی سەرماوەزی ١٣٩٩، هاونیشتمانییەکی خەڵکی بانە لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان بە تەقەی هێزە نیزامییەکان کوژرا. بە گوێرەی هەواڵی چاونیوز، هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شار سەرباز سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستان بە تەقەی ڕاستەوخۆ هاونیشتمانییەکی خەڵکی بانە بەناوی بێهزاد محەممەدیان کوشت. سەرچاوەکان باس …

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانییەکی خەڵکی سنە قۆڵبەست کرا

چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار دەگوازرێتەوە. بە پێی هەواڵی چاونیوز: ڕۆژی یەکشەممە ٩ی سەرماوەزی ١٣٩٩، زاگرۆس قەڵوەزی کوڕی وەلی قەڵوەزی لە تویتێکدا ڕایگەیاند کە، “باوکم وەلی قەڵوەزی لە کاتێکدا کە لە شەقامی شوێنی کارەکەی لە شاری سنە، لەگەڵ گرووپێک لە مەئموورانی ئیتلاعاتی …

درێژەی بابەت »

دوو هاونیشتمانی خەڵکی مهاباد بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کران

چاونیوز: دوو هاونیشتمانی خەڵکی مهاباد بە دانانی بارمتە هەتا کاتی دادگایی کردنیان بە شێوەی کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کران. بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٣ی سەرماوەزی ١٣٩٩، دوو هاونیشتمانی خەڵکی مهاباد بەناوەکانی سولەیمان کەریم پوور و خالید محەممەدزادە ئەقدەم خەڵکی ئاوایی خورخوڕەی شاروێرانی مەهاباد بە …

درێژەی بابەت »

سێ کەس لە پاریزگای ورمێ دەسبەسەر کران

چاونیوز: سێ کەس لە پارێزگای ورمێ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە قۆڵبەست کران. ڕۆژی دووشەممە ١٢ی سەرماوەزی ١٣٩٩، سەرچاوەکانی سپای پاسداران ڕایانگەیاند کە، قەرارگای حەمزە سەیدولشوهەدا هیزی وشکایی سپای پاسداران، سێ هاونیشتمانی خەڵکی “باکووری ڕۆژئاوای” وڵاتی ئێران(کوردستان، پارێزگای ورمێ) قۆڵبەست کردووە. ئەو ڕێکخراوە نیزامی ئەمنییەتییە بەبێ ئاشکرا کردنی هیچ بەڵگەیەک …

درێژەی بابەت »

چوار هاونیشتمانی کورد بە گشتی ٤٢٠ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپا

چاونیوز: چوار هاونیشتمانی کوردی خەڵکی ورمێ لەلایەن دادگای شۆرشی ئەو شارە سەرجەم ٤٢٠ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپێنرا. بەپێێ هەواڵی چاونیوز بەگێڕانەوە لە هێرانا، چوار هاونیشتمانی کوردی خەڵکی ورمێ بەناوەکانی ئومید سەعیدی، کەیوان ڕەشۆزادە، کامران قاسمی و عەبدولعەزیز محەمەدپوور، لەلایەن لقی ٢ی داداگای شۆرشی ئەو شارە بە گشتی ٣٥ ساڵ زیندانی …

درێژەی بابەت »

دیاردەی خۆکوژی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەرەی دەستێنێ

چاونیوز: دوو هاونیشتمانی خەڵکی ئیلام و کرماشان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئیلام بەناوی عەلی قاسمی خەڵکی ئیلام بەهۆی مایەپووچی کێڵگە پەلەوەرییەکەی، هەر لەوێ لە ڕێگەی خۆهەڵاوەسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. لەلایەکی دیکەشەوە هاونیشتمانییەکی خەڵکی کرماشان بە …

درێژەی بابەت »

لاوێکی خەڵکی ناوچەی سنە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

چاونیوز: ڕۆژی دووشەممە ١٠ی سەرماوەزی ١٣٩٩، لاوێکی خەڵکی ئاوایی دگران سەر بە شاری سنە بەناوی کاوە قادری کوڕی کەماڵ بەهۆی بێکاری و هەژاری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە، کاوە قادری لە خانە باخێکى شارەکى ساحلى کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. هەر لەم پێوەندییەدا ڕۆژی دووشەممە، …

درێژەی بابەت »

ژنێکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و ژنێکی دیکەش بە دەستی براکانی کوژرا

چاونیوز: ڕۆژی دووشەممە ١٠ی سەرماوەزی ١٣٩٩، ژنێکی خەڵکی ئاوایی قەباغکەندی سەر بە شاری میاندواو بەناوی سایە حیسامی ٢٣ ساڵە بەهۆکاری هەژاری و بێ دەرەتانی کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا. سایە حیسامی مناڵێکی دوو ساڵانەی هەیە و پێشتر لە هاوسەرەکەی جیا ببۆوە. لەلایەکی دیکەشەوە بە گوێرەی هەواڵی کوردپا، ڕۆژی یەک شەممە ٩ی …

درێژەی بابەت »