۳۰ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هەواڵ

زیندانییەک لە سەقز ئێعدام کرا

چاونیوز: زیندانییەک بە تاوانی کوشتن لە زیندانی سەقز لە سێدارە درا. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٧ی سەرماوەزی ١٣٩٩، زیندانییەکی خەڵکی سەقز بە ناوی ”محەممەد مرادی”، لە زیندانی ئەو شارە بە تاوانی کوشتن و بە حوکمی “قصاص” ئێعدام کرا. محەممەد مرادی، ٥ ساڵ پێش لە ئەنجامی شەڕ و گڕژییەک کەسێکی …

درێژەی بابەت »

بەردەوامیی دەسبەسەر کردنەکان لە کوردستان

چاونیوز: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ کەس لە شارەکانی دیواندەرە، سنە و کامیاران لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراون. بە پێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی، “کامران ساختمانگەر” چالاکی کرێکاری لەلایەن لقی چواری دادگای شۆڕشی سنە، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی بانگی “اجرای احکام”ی ئەو دادگەیە کرا. ناوبراو …

درێژەی بابەت »

پیاوێک لە کامیاران خۆی کوشت

چاونیوز: ڕۆژی سێ شەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٣٩٩، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی کوڕە دەرەی خوارێ” سەر بە ناوچەی ژاوەڕۆی کامیاران بەناوی محەممەد حەسەن ڕەمەزانی تەمەن ٥٧ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن کە، محەممەد حەسەن ڕەمەزانی بەهۆی کێشەی خێزانی و دابەشکردنی میرات دەگەڵ براکەی خۆی کوشتووە.

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانییەکی دیکە لە شنۆ قۆڵبەست کرا

بە پێی هەواڵی چاونیوز: کازێوەی بەربەیانی ڕۆژی سێ شەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٣٩٩، هێزێکی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاری شنۆ بەناوی ئومید مەعرووف کوڕی بازید بە بێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی قۆڵبەست دەکەن. شایەنی باسە، باوکی ئومید مەعرووف (بازید مەعرووف) لە خۆپێشاندانەکانی ساڵی ١٣٨٤ی شنۆدا بە فیشەکی ڕاستەوخۆی هێزە …

درێژەی بابەت »

سەتا ٩٥ی قاچاخ لە ئێران لە ڕێگەی سنوورە فەرمییەکانەوە ئەنجام دەدرێت

چاونیوز: دیاردەی هەناردە و هاوردەی قاچاخ لەلایەن بەرپرسانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لە سیستمی ئیداری و ماڵیی ئەو وڵاتەدا ئاسایی و یاساییە. داوود گوودەرزی بەرپرسی ناوەندی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیی ئابووریی ڕێژیم، باسی لەوە کردووە کە بەپێی ڕاپۆرتی لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران کە لە ساڵی ٩٦ و ٩٧ ئەنجام درا، سەتا …

درێژەی بابەت »

دوو کەس لە کوردستان بە کوشتن و خۆکوژی گیانیان لەدەست دا

چاونیوز: دوو هاونیشتمانی ژن و پیاو لە شارەکانی مەریوان و دێولان بە شێوازی خۆکوژی و کوشتنی بەئانقەست کۆتایی بە ژیانیان هات. بەپێی هەواڵیی چاونیوز، ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٥ی سەرماوەزی ١٣٩٩، ژنێکی تەمەن ٢١ ساڵە خەڵکی ئاوایی تیلەکۆ سەر بە شاری دێولان لەلایەن هاوژینەکەی کوژرا. سەرچاوەیەک لە ناوچەی دێولان بە چاونیوزی …

درێژەی بابەت »

دوو هاونیشتمانی کورد حوکمی زیندانیان بەسەردا سەپا

چاونیوز: دوو هاونیشتمانی کورد خەڵکی شارەکانی سەقز و کامیاران حوکمی ٣٢ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپا. بەپێی هەواڵی چاونیوز، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دادگایی شۆرشی شاری سەقز بە سەرۆکایەتی جەواد مستەفایی و بە پێی بڕیار و گوزارشی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سەقز، بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە پارتی ئازادیی کوردستان و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان …

درێژەی بابەت »

قۆڵبەست کردنی دوو هاونیشتمانی کورد

چاونیوز: دوو هاونیشتمانی خەڵکی دەڤەری شنۆ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپاوە دەسبەسەر کران. بە پێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ١٣٩٩، دوو هاونیشتمانی کورد بەناوەکانی ڕەحمان یوسفی خەڵکی ئاوایی سەوجە و کەماڵ قۆیتاسی خەڵکی ئاوایی چەشمەگۆل سەر بە شاری شنۆ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپا بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی دەسبەسەر کران. …

درێژەی بابەت »

وانەکانی مافی مرۆڤ بەشی (١٧) شاروخ حەسەنزادە

چاونیوز: درێژەی بەشی شازدە… ٢.دادپەروەری بریتییە لە هەڵسووکەوت دەگەڵ خەڵک وەک تاکێکی بەرانبەر. خاڵی سەرەکی لەم پێناسەیەدا بەرانبەری و یەکسانی تاکەکانی کۆمەڵگایە. هەرکەسێک دەگەڵ کەسێکی تر بەبێ لەبەرچاو گرتنی ڕەگەز، خوێن، جۆری باوەڕە ئۆلییەکانی و چینی کۆمەڵایەتی وەک یەک و بەرانبەر دەزانرێ و هەوڵ دەدرێ بۆ دەست وێڕاگەیشتن بە دەرفەتەکان، …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەر کردنی دوو کۆڵبەر لە سنووری ناوچەی پاوە

چاونیوز: دوو کۆڵبەر لە سنووری ناوچەی پاوە لەلایەن هێزەکانی سنووری ئەو ناوچەیە دەسبەسەر کران. بەپێی هەواڵی چاونیوز: ڕۆژی شەممە ٢٢ی سەرماوەزی ١٣٩٩، هێزەکانی هەنگی مەرزی پاوە دوو کۆڵبەریان دەسبەسەر کرد کە کۆمەڵێک کەرسەیان لە باشووری کوردستانەوە بۆ ڕۆژهەڵات دەگواستەوە. بەپێی ڕاگەیاندنی فەرماندەیی هەنگی مەرزی پاوە ئەو کەلوپەلانە بریتین لە: چەند …

درێژەی بابەت »