۳۰ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هەواڵ

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان

چاونیوز: دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسوود و بانە بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار بوون. بەپێی هەواڵێ چاونیوز، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی بەفرانباری ١٣٩٩، هێزە نیزامییەکانی سنووری بانە تەقەی ڕاستەخۆ لە کاروانێکی کۆڵبەران دەکەن کە لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بەناوی عەبدوڵلا فەرەج پەنا خەڵکی ئاوایی مەنیجیلان بە سەختی …

درێژەی بابەت »

٤ هاونیشتمانیی کورد دەسبەسەر کران

چاونیوز: لە درێژەی ڕەشبگیری هاونیشتمانیان لە کوردستان، چوار کەسی دیکە لە شارەکانی سنە و نەغەدە دەسبەسەر کران. بەپێی هەواڵێ چاونیوز، ئەمڕۆ سێ شەممە ٣٠ی بەفرانباری ١٣٩٩، سێ هاونیشتمانی خەڵکی ئاوایی دانیکەش سەر بە شاری کەڵاتەرزانی سنە بەناوەکانی ئاسۆ محەممەدی، ئومید سەلیمی و ڕەحیم سەلیمی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراون. لەلایەکی …

درێژەی بابەت »

دەسبەسەرکردنی دوو کچی کرماشانی بە هۆی گۆرانی گوتن

چاونیوز: دوو کچی خەڵکی شاری کرماشان بەهۆی ئەوەیکە لە ڕیکلامێکدا گۆرانییان وتووە و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاویان کردۆتەوە، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامییەوە لە کرماشان دەسبەسەر کران. حەسەن حەیدەری بەرپرسی گشتیی ناوەندە ئیتلاعاتییەکانی کرماشان بە ئاماژە بەوەیکە ئەو دوو کچە ڕیکلامیان بۆ کۆمپانیایەکی پیشەیی کردووە و لە ڕێوڕەسمێکدا گۆرانییان گوتووە …

درێژەی بابەت »

٥ کۆڵبەری کورد بە هۆی ڕنووبەفر گیانیان لەدەست دا

چاونیوز: بەهۆی پسانی ڕنووی بەفر ٥ کۆڵبەری دەڤەری ورمێ گیانیان لەدەست دا. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی دووشەممە ۲۹ی بەفرانبار، ٥ کۆڵبەری کورد بە ناوەکانی “مەتین ئەسڵانی کوڕی عوسمان، یاوەر ئەسڵانی کوڕی لوقمان، بولەن ئەحمەدی کوڕی سادق، ئولایی خودایی کوڕی حاتەم و فرات خودایی کوڕی خورشید”، بەهۆی ڕنووی بەفر لە سنووری …

درێژەی بابەت »

سپای پاسداران هاونیشتمانییەکی خەڵکی بانەی کوشت

چاونیوز: ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی بەفرانباری ١٣٩٩، هاونیشتمانییەکی خەڵکی بانە بەناوی یوسف فەتاح زادە بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سپای پاسداران گیانی لەدەست دا. هێزەکانی سپای پاسداران، یووسف فەتاح‌زادەیان بە گومانی پێبوونی باری قاچاغ لە کاتی گەڕانەوە لە گوندی “خووڕی‌ئاوا”، لە سێڕێیانی “بۆیین”، داوەتە بەر دەسڕێژی گولـلە و گیانیان لێ ئەستاند. یوسف …

درێژەی بابەت »

بێ‌ڕێزی کردن بە ئایینی یارسان لەلایەن کاربەدەستانی زیندانی ساوە

چاونیوز: چالاکانی مەدەنیی یارسان لەهەمبەر بێ‌ڕێزیکردنی کاربەدەستانی بەندیخانەی ساوە کە سمێڵی یەکێک لە باوەڕمەندانی ئایینی یارسانیان بە زۆرەملیی تاشییبوو، بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و بە تووندی ئەم کارەیان مەحکووم کرد لە بەردەوامیی بێ‌ڕێزی کردن و پشێلکردنی مافەکانی هاووڵاتییان لەلایەن کاربەدەستان و بەرپرسانی ڕێژیمی ئێرانەوە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا کاربەدەستانی بەندیخانەی ساوە سمێڵی یەکێک …

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانییەکی خەڵکی دەڤەری مەهاباد دەسبەسەر کرا

چاونیوز: ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانباری ١٣٩٩، هاونیشتمانییەک بە ناوی ئەمیر بایەزیدی ئازەر کوڕی مستەفا خەڵکی گوندی “لەجێ” سەر بە شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا. سەرچاوەیەک لەم باریەوە ڕایگەیاندوو کە، ئەو هاونیشتمانییە بە تۆمەتی هاوکاری دەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کراوە.

درێژەی بابەت »

دوو برای خەڵکی مهاباد ١٠٨ مانگ حوکمیان بەسەردا سەپا

چاونیوز: دوو برای خەڵکی مهاباد دوای دادگایی کردنیان حوکمی ١٠٨ مانگ زیندانیان بەسەردا سەپا. بەپێی هەواڵی چاونیوز، دوو هاونیشتمانیی خەڵکی مهاباد بەناوەکانی سالار و سامان غەزالی لەلایەن دادگای شۆرشی ئەو شارە هەرکام ٣ساڵ و ٦مانگ زیندانیان بەسەردا سەپا. قازی جەواد غولامی بەرپرسی لقی یەکی دادگای شۆرشی شاری مهاباد ئەو دوو …

درێژەی بابەت »

زیندانییەک لە بەندیخانەی سنە لەسێدارە درا

چاونیوز: بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ی بەفرانباری ١٣٩٩، زیندانییەکی کورد بە تاوانی “کوشتن” بەناوی فاتح قادری نیا خەڵکی ئاوایی دەل سەربە شاری سەوڵاوا لە بەندیخانەی ناوەندی سنە ئێعدام کرا. فاتح قادری نیا دووساڵ لەمەوبەر بە تاوانی کوشتنی هاونیشتمانییەک بەناوی ناسح دەسبەسەر و لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی ئێعدامی پێدرابوو. …

درێژەی بابەت »

کۆڵبەرێک گیانی لەدەست دا

چاونیوز: کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز لە سنووری بانە گیانی لەدەست دا. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی هەینی ٢٦ی بەفرانباری ١٣٩٩، کۆڵبەرێکی خەڵکی سەقز بەناوی محەممەد ئەحمەدی ئایچی تەمەن ٥٠ ساڵە لە سنووری برویشکانی سەر بە شاری بانە بە هۆکاری ناڕوون تووشی جەڵتەی دڵ دەبێ و گیانی لەدەست دەدا. سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن …

درێژەی بابەت »