۳۰ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هەواڵ

ڕێکخراوە جیهانییەکانی مافی مرۆڤ لەسەر ڕەشبگیری کوردستان یەکتر ئاگادار دەکەنەوە، بێدەنگی بشکێنن

چاونیوز: نامەی رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی کانادا لقی “ترای سیتی” بۆ بەرێوبەری ئەو رێکخراوە لە لەندەن سەبارەت بە بێدەنگی لە ئاست رەشبگیری زیاتر لە ٩٠ چالاکی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان: دەقی نامەکە(وەرگێڕدراوی کوردی): بەڕێز: لە لایان رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەی لقی کوکیتڵام لە هەریمی بریتیش کولۆمبیای کانادا ئەو نامەیە دەنوسم. هەفتەی رابردوو …

درێژەی بابەت »

شەش هاونیشتمانی دیکە لە کوردستان دەسبەسەر کران

چاونیوز: دەسبەسەر کردنی شەش هاونیشتمانی لە شارەکانی سنە، مهاباد، پاوە و دیواندەرە. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی شەممە ١٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٩، ڕۆژنامەنووسێکی خەڵکی سنە بەناوی مەحموود مەحموودی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە. ناوبراو هەشت ساڵ پێش کاتێک سەرنووسەری “ندای گروس” بوو بە تۆمەتی بێ بنەما گیرابوو هەروەها …

درێژەی بابەت »

هاونیشتمانییەک بە هۆی تەقینەوەی مین بریندار بوو

چاونیوز: ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٩، هاونیشتمانییەکی خەڵکی دەڤەری سەرپێڵی زەهاو بە ناوی سامان ڕەزایی لە کاتی لەوەراندنی ڕانەمەڕ لە نزیک ئاوایی “ملەدزگە” بە هۆی تەقینەوەی مینە بەجێماوەکانی سەردەمی شەڕی ئێران و عێراق بە سەختی بریندار بوو. سامان ڕەزایی ئێستا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی کرماشان لە ژێر چاودێری پزیشکی دایە.

درێژەی بابەت »

ژنێک لە ورمێ ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا

چاونیوز: ژنێک لە دەڤەری ورمێ ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و کۆتایی بە ژیانی هات. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی پێنج شەممە ٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٩، ژنێکی خەڵکی ئاوایی سۆفیکانی دەڤەری سۆمابرادۆست سەربە شاری ورمێ بە ناوی بەسێ نیکبەخت ٤٢ ساڵە لەبەر کێشەی خێزانی و گرفتی کۆمەڵایەتی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا …

درێژەی بابەت »

لە کەمتر لە ١٠ رۆژدا حەوت قوتابی لە ئیلام تووشی کۆرۆناڤایرووس بوونە

چاونیوز: لە شاری بەدرەی سەر بە پارێزگای ئیلام لە ماوەی کەمتر لە ١٠ رۆژدا حەوت قوتابی تووشی کۆرۆنا بوون. پارێزگاری ئیلامیش دەڵێت ئەوە ڕووداوێکی دەگمەن و دەبێت لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێت. قوتابخانەکانی ئێران لە شەممەی هەفتەی ڕابردووەوە بە مەرجی پاراستنی رێوشوێنە تەندروستییەکان و بەشداریی ژمارەیەکی کەمی قوتابییەکان کرانەوە. ئەوە لە کاتێکدا …

درێژەی بابەت »

دوو هاونیشتمانی لە شارەکانی شنۆ و ورمێ دەسبەسەر کران

چاونیوز: لە درێژەی ڕەشبگیریی هاونیشتمانیان لە کوردستان لاوێکی خەڵکی ورمێ دەسبەسەر کراو و، ژمارەی دەسبەسەرکراوانی شنۆش گەیشتە دە کەس. بەپێی هەواڵی چاونیوز، بەربەیانی ڕۆژی شەممە ١١ی ڕێبەندانی ١٣٩٩، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی ئاڵیاوێ سەربە شاری شنۆ بەناوی فەردین بایزیدی لە ڕێگای نێوان شنۆ نەغەدە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی …

درێژەی بابەت »

ژمارەی دەسبەسەرکراوانی شنۆ گەیشتە شەش کەس

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، دوای ڕەشبگیرییەکەی کوردستان، ئەمجارە لە شاری شنۆ شەش هاونیشتمانی بە بێ بەڵگەی قەزایی و بەهۆکاری نەزانراو دەسبەسەر کران. چاونیوز پێشتر ناوی چوار کەس لەو هاونیشتمانیانەی شاری شنۆ (جەماڵ قاسمی، سەید لوقمان تاهیری، غەفوور ئەسپەندار و جەماڵ نەهالی) بڵاو کردبۆوە. سەرچاوەیەک لە شاری شنۆ بەچاونیوزی راگەیاند …

درێژەی بابەت »

دوو کچی مێرمناڵ و کوڕێکی تازەلاو کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

بە پێی هەواڵی چاونیوز: ڕۆژی دووشەممە ٦ی ڕێبەندانی ١٣٩٩، کچێکی مێرمنداڵ تەمەن ١٥ سالانە بە ناوی “یاسەمەن بەیگزادە” خەڵکی شائاباد بە هۆکاری نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا. هەروەها ڕۆژی سیشەممە ٧ی ڕێبەندان، کچێکی ١١ ساڵانە بە ناوی “لەیلا ڕەزایی” خەڵکی سەحنە سەر بە کرماشان بە هۆی نەبوونی تەبلێت بۆ …

درێژەی بابەت »

٣ هاونیشتمانی دیکە دەسبەسەر کران

چاونیوز: لەدرێژەی ڕەشبگیرییەکەی کوردستان سێ هاونیشتمانی دیکە لە شارەکانی پاوە، مهاباد و شنۆ دەسبەسەر کران، بەو سێ کەسە هەتا ئێستا ٨٠ کەس لە کوردستان لەو چەند ڕۆژەدا لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە گیراون. بەپێی هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی شەممە ٤ی ڕێبەندانی ٩٩، چالاکێکی مەدەنی خەڵکی مهاباد بەناوی ئەرەستوو مەلاڕەحیمی دوای بانگ کرانی بۆ …

درێژەی بابەت »

مستەفا ئیلخانیزادە بۆ قەرەنتینەی زیندانی بۆکان گوازرایەوە

چاونیوز: مستەفا ئیلخانیزادە نووسەر و بەرپرسی دامەزراوەی فەرهەنگی پەروەردەیی ئەدەب لە بۆکان بۆ قەرەنتینەی زیندانی ئەو شارە گوازرایەوە. سەرچاوەیەک لەم بارەیەوە ڕایگەیاند کە، دوای تەواو بوونی لێپرسینەوە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکان بۆ قەرەنتینەی زیندانی بۆکان گوازرایەوە. ڕۆژی سێشەممە ٧ی ڕێبەندانی ٩٩، هێزە ئیتلاعاتییەکان بە بێ بەڵگەی قەزایی هێرشیان کردە سەر ماڵی …

درێژەی بابەت »